زمانی کوردیی و شێواندن

دانا هەڵەبجەیی - 4-03-2019 - 2559 جار خوێندراوەتەوە

سەرەتای ساڵی2000 بوو؛ نامەیەکم بۆ کاک باسط غەریب، سەبارەت بە  بەکارهێنانی هەندێک ووشەی کوردی نارد کە  لە کەناڵە ئاسمانییەکان بەکاریبهێنن، چونکە  کۆمەڵێک زاراوەی ئارەبی و ناقۆڵا لە 2 کەنالەکەی دی بەکار دەهات، کە پێویست بوو بگۆڕدرایە.

خۆشبەختانە  بەهەند وەریانگرت، بۆ نمونە ئەمانەم نووسیبو:
لە بری بەکارهێنانی ئەمانە ئەمەیان باشترە
ڕۆژباش ئەمکاتەتان باش،: بۆ ئەوەی بینەرانی ئەمریکا و ئوسترالیا بگرێتەوە
شەوباش  و شەوشاد  کاتژمێر : 0.00 تا 12.00 بەیانیتان باش
12.00 تا 18.00 نێوەڕۆ یا پاشنیوەڕۆتان باش
18.00 تا 24.00 ئێوارەتان باش
 شەوتان شاد یا شەوێکی شاد، بۆ پێش نووستن
بەخواتان ئەسپێرم، خواحافیز       
بکرێتە ماڵ ئاوا، هەر شادبن، لە خۆشیدا بن، تا دیدار

ئەو هەموو دەزگا بەناو ڕۆشنبیری و کۆردۆلۆژی و زمانەوانیانەی، لە کوردستان بونیان هەیە، کە چی ڕۆژانە وشەی عەرەبی و نادروست گشتگیر دەکرێن، وە بەپێی پلانی هەندێک گروپی دژە کورد، ووشە و زاراوەی عەرەبی و ئیسلامیی سەلەفی ئەبەخشنەوە، بۆ داسەپاندن و بە عەرەبکردنی زمان و کولتورەکەمان

ئەم نموونەیەم بۆ هێنایەوە ئێستا جگە لە ڕومەڵخەزانی فەیسبووک و ژێرنووسی تیڤییەکان، بە داخەوە لە ڕۆژنامە و پێگە فەرمییە ئەلەکترۆنییەکان هەڵەی زۆر زەق دەبینم، وە لەکاتێکدا ئەو هەموو دەزگا بەناو ڕۆشنبیری و کۆردۆلۆژی و زمانەوانی و هتد، لە کوردستان بونیان هەیە، کەچی ڕۆژانە وشەی عەرەبی و نادروست گشتگیر دەکرێن، وە بەپێی پلانی هەندێک گروپی دژە کورد، ووشە و زاراوەی عەرەبی و ئیسلامیی سەلەفی ئەبەخشنەوە، بۆ داسەپاندن و بە عەرەبکردنی زمان و کولتورەکەمان.

لە بوارێکی دیکەدا، هەمووی بە وێنە و بەڵگە بڵاو دەکەمەوە.

سەرەتا با ئەم هەڵانە دیاری بکەم :
لە باتی پێشمەرگە ، ئەنووسن  : پێژمەرگە !
لە باتی بەشداری، ئەنووسن  : بەژداری
لەباتی دەبێت، دەکرێت، دەنووسرێت     : دەبێ ، دەکرێ، دەنوسرێ
لە باتی ئاسایش،  ئەوترێت              : ئاشایس
لە باتی  پەیمانگە، مەعهەد ئەوترێت   : مەحەد
لە باتی چارە، حەل ، ئەبێژن              : حل
ڕژێمی بەعس بە بەرنامە و پلان، ناوی شار و شارستانییە کوردییەکانی بە عارەبکرد، مەخابن ئێستاش پاش چارەکە سەدەیەک لە دەسەڵاتدارییەتی کورد، نەیانتوانی ناوەکان بگەڕینەوە سەر بنەڕەتییە کوردییەکەی خۆی.

ئەوە دەمێکە لە سەر زمانی ئاخاڤتن(بازاڕی) و فەرمی یا دیوانی، ووتارم بڵاوکردوەتەوە، کەچی وەزیر و گوزیر وا ئەبینم بەزمانی تەنانەت گەڕەک قسە دەکات لە شوێنە فەرمییەکاندا.

بە داخەوە تا ئێستاش لە لای سەرە گەورەکانی دەسەڵاتی کوردیش بە هەڵەبجە ئەوترێت: حلبجە، حەلەبچە یا خود ئەنووسن: هەڵبجە. ئەگەر ناتوانن زمانتان پاک بکەنەوە، ئەوا زویر مەبن ئەگەر بە شەنگاڵ و ئاکرێ و ئامێدی بڵێین: سنجار و عقرە و عمادیە.... . خێرە تەنیا هەڵەبجە وا بەکاردەهێنن؟.

کراسێک لە کوردی ڕۆژئاوا دادڕن، کە هەر لە یەکەم ڕۆژی ئازادکردنی  گوندێکیشدا، ناوە ئارەبییەکە دەگەڕێننەوە بۆ کوردی.
دانا ھەڵەبجەیی/ لاھای


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP