بەپەلە

خوێندنەوەیەک بۆ پێنجەم ڕاپۆرتی دیلۆیت

نەوزادی موهەندیس - 3-03-2019 - 2126 جار خوێندراوەتەوە

له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ له‌ 16/10/2016دا ،ڕێگه‌درا  به‌ كۆمپانیاى دیلۆیت بۆ ووردبینیكردنى پڕۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردن وفرۆشتن وخه‌رجى و داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵدا واژۆ كردن،به‌مه‌به‌ستى ده‌رخستن و شه‌فافكردنى ئه‌و پڕۆسه‌ گرنگه‌ له‌هه‌رێمى كوردستاندا،كه‌ زۆرترین ڕه‌خنه‌ و گله‌یى له‌سه‌ر دروست بوه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى سیاسه‌تى فرۆشتنى نه‌وتى كوردستان به‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غداد له‌ مانگى 5/2014وه‌.
به‌و مه‌به‌سته‌ كۆمپانیاى (( دیلۆیت Deloitte  و   Eernst و Young )) بۆ ووردبینى و ڕاوێژكارى. هه‌ستاوه‌ به‌ كارى ووردبینى كردنى ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ساڵى 2017دا و دواى نزیكه‌ى 1 ساڵ و2 مانگ .
 پێنجه‌م ڕاپۆرتى خۆى له‌ ڕێكه‌وتى 27 /2/2019دا تایبه‌ت به‌ 3 مانگى 7 و 8 و 9/ 2018  بڵاوكرده‌وه‌. 
ئه‌نجامى ووردبینی بۆ ئه‌و 3 مانگه‌ى ساڵى 2018 .. به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌ بوه‌:
1. كۆى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌ ڕێگه‌ى (( بۆرى بۆ پاڵاوگه‌كانى ناوخۆ و به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كارهێنانى ناوخۆش)) بریتیه‌ له‌                                                                         35,751,432 به‌رمیل نه‌وتى خاو.
2. كۆى صافى بڕى نه‌وتى فرۆشراو به‌ بۆرى بریتیه‌ له‌        35,667,632 به‌رمیل نه‌وتى خاو.
3. كۆى داهاتى ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ به‌ بۆرى بریتیه‌ له‌               2,250,572,508 دۆلارى ئه‌مریكى
4. تێكڕاى نرخى 1 به‌رمیل نه‌وت بریتى بوه‌ له‌                 63,098 دۆلارى ئه‌مریكى
5. نه‌وتى فرۆشراو به‌ تانكه‌ر بریتى بوه‌ له‌                       صفر      به‌رمیل
6. كۆى داهاته‌كه‌ى بریتى بوه‌ له‌                                   صفر     دۆلارى ئه‌مریكى
7. كۆى  داهاتى وه‌رگیراو له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بریتى بوه‌ له‌       1,153,486,512 دۆلارى ئه‌مریكى
8. پاره‌ى وه‌رگیراوى تر له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ پێش وه‌خته‌ بریتى بوه‌ له‌             104598002 دۆلارى ئه‌مریكى
9. پاره‌ى وه‌رگیراو له‌ گرێبه‌سته‌كانى به‌شداریكردنى به‌رهه‌مهێنان                             135286862 دۆلارى ئه‌مریكى
10. واته‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ كۆى گشتى بڕى                                                                   1,393,371,376  دۆلارى ئه‌مریكى                 وه‌رگرتوه‌ و بۆته‌ داهات.
خه‌رجیه‌كان:    
بڕى 80696865 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى  بۆ ئه‌و خه‌رجیانه‌ى كه‌ كراون بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك 
(( دابینكردنى كاره‌با بۆ هه‌رێم و بۆ سووته‌مه‌نى بۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كانى دیاریكردن و پشكنینى هێڵه‌كان و خه‌رجى لایه‌نى سێیه‌م كه‌ له‌جیاتى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌یدات و خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شكراو به‌وه‌زاره‌تى كاره‌با/ پڕۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌ك))
1,028,226,407 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى بۆ خه‌رجیه‌كانى تر وه‌ك (( گۆڕانكارى له‌ ڕه‌سیدى حساباتى كڕیاره‌كان و قه‌رزى كۆمپانیا به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان و تاریفى كۆمپانیاى وزه‌ى توركى و دانه‌وه‌ى قه‌رزى هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاى وزه‌ى توركى  TECو كۆمپانیاى نه‌وتى نێوده‌وڵه‌تى توركى  TPIC))
كۆى گشتى ئه‌م خه‌رجیانه‌ بریتیه‌ له‌                                                             1,108,923,272 دۆلارى ئه‌مریكى.

بڕى پاره‌ و داهاتى صافى كه‌  حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتوه‌  و بۆى ماوه‌ته‌وه‌ بریتیه‌ له‌:
294,648, 2,502 دۆلار
-
1,108,923,272دۆلار
--------------------
1,393,371,376  دۆلارى ئه‌مریكى.(( یه‌ك ملیار و سێ سه‌د و نه‌وه‌د و سێ ملیۆن  و سێ سه‌د و حه‌فتاو یه‌ك  هه‌زار و سێ سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش دۆلارى ئه‌مریكى.
تێبینیه‌كان له‌سه‌ر  ڕاپۆرته‌كه‌:
1. به‌پێى گرێبه‌ستى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاى دیلۆیت،ده‌بێت كارى ووردبینى بۆ ساڵانى 2014 و 2015 و 2016 ش بكات.به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان نه‌كردوه‌ و ڕاسته‌وخۆ له‌ساڵى 2017وه‌ ده‌ستیان پێكردوه‌.
2. له‌ باسى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به‌ بۆرى و به‌ تانكه‌ر ته‌نها له‌ڕێگه‌ى توركیاوه‌ باس ده‌كات،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ ڕێگه‌ى ئێران ناكات كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ سه‌دان تانكه‌ر نه‌وتى خاو ده‌فرۆشرێت.
3. كۆى داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم له‌و 3 مانگه‌دا ته‌نها له‌نه‌وتى هه‌نارده‌كراو به‌بۆرى ((2,250,556,243)) دۆلار.
4. له‌و 3 مانگه‌دا بڕى ((839,243,990)) ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى دراوه‌ته‌وه‌ به‌ قه‌رزى كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و كۆمپانیا توركیه‌كان.كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ لانه‌بردن و هه‌ڵنه‌گرتنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
5..ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ داهاتى فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان كه‌ مانگانه‌ بریتیه‌ له‌ ((150 ملیۆن دۆلار)) و داهاتى ناوخۆش له‌ ((گومرك و باجه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و ...هتد)) مانگانه‌ بریتیه‌ له‌ ((150)) ملیار دینار.
6. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو داهاتانه‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌  بۆ ئه‌و 3 مانگه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌:
(( 2,250,556,243(( داهاتى نه‌وتى فرۆشراو)) +450000000(( داهاتى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانى ناوخۆ)) + 375000000(( داهاته‌ ناوخۆییه‌كانى تر له‌ گومرك و باج و ڕسوماته‌كانى تر))، ئه‌وا یه‌كسانه‌ به‌ (( 3,075,556,243)) ملیار دۆلارى ئه‌مریكى
7. ((3,075,556,243)) دۆلار كه‌ گه‌ر نرخى 100 دۆلار بریتى بێت له‌ 120000 دینار ئه‌وا ده‌كاته‌ ((3,690,667,491,600)) تریلیۆن دینارى عێراقى.
8.باس له‌ شیرینى وه‌رگرتنى گرێبه‌سته‌كان نه‌كراوه‌ كه‌ وه‌رگیراون و چۆن خه‌رجكراون،چونكه‌ نه‌ له‌داهات و نه‌ له‌ خه‌رجیه‌كاندا ده‌رنه‌كه‌وتوون.
9.ده‌بوو ئه‌م كۆمپانیایه‌،له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى نه‌وت ده‌رهێنان و فرۆشتنیه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵى 2002 به‌دواوه‌ ووردبینى هه‌موو ساڵه‌كانى بكردایه‌،چونكه‌ له‌ساڵى 2002 تا 2012 نزیكه‌ى 42 گرێبه‌ستى نه‌وتى كراوه‌  له‌گه‌ڵ زیاد له‌ 25 كۆمپانیاى بیانى جۆراوجۆردا.له‌ 50 بلۆكى نه‌وتیدا.
10.حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یتوانى به‌و داهاتى 3 مانگه‌ و داهاتى 6 مانگى پێشووترى ساڵى 2018 و دواتریش 3 مانگى كۆتایى ساڵى 2018،موچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران بدات نه‌ك ((12)) مووچه‌ به‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌.
11. ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ مانگانه‌ حكومه‌تى هه‌رێم له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ دانه‌وه‌ى بڕێكى زۆرى قه‌رزى كۆمپانیاكان كه‌ خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له‌  نێوان (( 350 بۆ 839 )) ملیۆن دۆلار كه‌ بڕێكى ئێجگار زۆره‌، چونكه‌ ته‌نها بۆ مووچه‌ى ته‌واوى مانگانه‌ حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به‌ 750 ملیۆن دۆلار هه‌یه‌. كه‌چى ده‌بینین له‌و 3 مانگه‌دا به‌هێنده‌ى مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت قه‌رزى كۆمپانیاكانى داوه‌ته‌وه‌.
له‌كۆتاییدا، ئه‌وه‌ى له‌و ڕاپۆرته‌دا نوسراوه‌،له‌زۆر شوێندا دیاریكراوه‌ كه‌ ((نمونه‌)) وه‌رگیراوه‌،ئاشكراشه‌ هیچ كات نمونه‌ ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ ده‌رناخات به‌ڵكو نزیكییه‌.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : 
ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت وگازی هه‌رێمی كوردستان و(دیلۆیت)به‌رپرسیار نییه‌ له‌ بۆچوون یان خستنه‌ڕووی هه‌رنادروستییه‌ك،كه‌موكوڕی یان هه‌ڵه‌یه‌ك له‌زانیارییه‌كانی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا له‌به‌رامبه‌ر هه‌رلایه‌نێكی سێیه‌م،و(دیلۆیت)به‌رپرسیاره‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت وگازی هه‌رێمی كوردستان،وهیچ لایه‌نێك،جگه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان،مافی پشتبه‌ستنی به‌م ڕاپۆرته‌ نییه‌،بۆهه‌رمه‌به‌ستێك بێت.
بۆیه‌ ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ ته‌نها بریتین له‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى ژماره‌كان به‌دڵى حكومه‌تى هه‌رێم و زۆرێك له‌ گومانه‌كان وه‌ڵام ناداته‌وه‌.و سیاسه‌ت و داهاتى نه‌وتى هه‌رێم هه‌ر به‌شاراوه‌یى و تاریكاوى ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌ستڕۆبشتوان و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌یه‌ى كه‌ ماوه‌ى 4 ساڵ زیاتره‌ پیاده‌ ده‌كرێت و بۆته‌ مه‌ینه‌تى و هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ قه‌یرانى دارایى له‌هه‌رێمدا و سه‌پاندنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ و تێكدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدادیش،جا سووربوون له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌یه‌ به‌رده‌وام به‌ره‌و دۆخى سیاسى و ئابورى خراپترمان ده‌بات نه‌ك به‌ره‌و ڕزگاربوون و سه‌ربه‌خۆیى.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP