ناوچه دابڕێنراوه‌كان و چۆنێتى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج -
3-03-2019 -
5984 جار خوێندراوەتەوە
سه‌ره‌تا
ده‌بێت راستگۆ بین له‌وه‌دا كه سیاسیه‌كان رۆڵێكى زۆریان له گه‌وره كردنه‌وه‌ى قورسكردنى چاره‌سه‌رى كێشه‌كاندا هه‌یه‌و هه‌میشه به مه‌به‌ست و بۆ ئامانجى خۆیان له‌مپه‌ر ده‌خه‌نه به‌رده‌م رێگاكانى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ناوچه دابڕێنراوه‌كان و كه‌ركوك ، سیاسیه‌كان له تێكدانى په‌یوه‌ندى نێوان پێكهاته‌كان ، له بهگژاكردنهوهى پێكهاته‌كان ، له دروستكردنى كه‌شى نه‌ته‌وه گه‌رى كوێرانه ، له تێكدانى پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه قازانجى گه‌وره ده‌كه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆرێك له‌وان سیاسه‌ت وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كى بازرگانى و وه‌ك پیشه‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون سه‌یر ده‌كه‌ن ، كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوهكانیش به هۆى بوونى نه‌ته‌وه گه‌لى جیا جیا ، ئاین و مه‌زهه‌بى جیا جیا ، زۆر له باره بۆ شێواندن ، ئه‌وه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى سیاسیه‌كان ناهێڵن خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه له ڕووى هۆشیارى پێكه‌وه‌بوون و یه‌كتر قهبوڵكردنهوه به‌ره‌و پێش بڕۆن .
ناوچه دابڕێنراوه‌كان به كه‌ركوكیشه‌وه كێشه‌یه‌كى تولانى و له مێژینه‌یه ، هه‌ر زۆر دور نه‌ڕۆین له دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه ئه‌م ناوچانه زۆر كه‌م ئارامیان به خۆیانه‌وه بینیوه ،عوسمانیه‌كان به‌رله جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م به هۆى دۆزینه‌وه‌ى نه‌وته‌وه له كه‌ركوك جگه له‌وه‌ى هه‌وڵى توركاندنى ئه‌و ناوچانه‌یان دا هه‌وڵیشیان دا نه‌ته‌وه‌كان به تایبه‌ت كورد‌و توركمان بكه‌ن به گژ یه‌كترا، له دواى جه‌نگیش كاتێك ئه‌و ناوچانه لكێنران به عێراقى عه‌ره‌بیه‌وه هه‌رچه‌ند زۆربه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان به گشتى ئه‌و لكاندنهیان پێخۆش نه‌بوو ، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گیرا .
ده‌ساڵ تێنهپهڕى به‌سه‌ر دروستكردنى ئه‌م فۆڕمهى عێراقدا كاتێك پرۆسه‌ى عه‌ره‌باندن له ناوچه دابڕێنراوه‌كان له حه‌ویجه‌و سنورى موسڵ و به‌دره‌و جه‌سان و شوێنگه‌لى دیكه ده‌ستى پێكرد ، ئه‌م كاره‌ش په‌یوه‌ندى كورد‌و عه‌ره‌بى به‌ره‌و ئاڵۆزى برد‌و ده‌وڵه‌تیش به مه‌به‌ست پشتگیرى عه‌ره‌به‌كانى ده‌كرد .
له‌م ناوچانه به تایبه‌ت له كه‌ركوك رێژه‌ى پێكهاته‌كان به نزیكى بریتین له :
كورد 45%
عه‌ره‌ب 35%
توركمان نزیكه‌ى 20%
جگه له‌وه‌ش كلدۆ ئاشورو ئه‌رمه‌ن و سابیئه هه‌ن ، عه‌ره‌ب و توركمانیش شیعه‌و سونه‌یان هه‌یه ، هه‌ڵبه‌ت كوردى شیعه‌ش له خانه‌قین و جه‌له‌ولاو زڕباتیهو شوێنگه‌لى دیكه هه‌ن، ئه‌م جیاوازیانه هه‌رگیز نه‌بوونه‌ته هۆیه‌ك بۆ گه‌شه‌كردن و هه‌میشه هه‌وڵدراوه بقۆزرێته‌وه بۆ تێكدانى په‌یوه‌ندى .
بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان هه‌میشه چه‌ندین پڕۆژه‌ى جیا جیا هه‌ن
پڕۆژه‌ى كورد ، پڕۆژه‌ى حزبه‌كان كه زۆر جار جیاوازى زۆریان هه‌یه ، هیچ پڕۆژه‌یه‌كى چاره‌سه‌رى له پارله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رانى كورده‌وه له پارله‌مانى عیراقى به هاوبه‌شى نیه .
پڕۆژه‌ى عه‌ره‌ب ،هه‌مان پڕۆژه‌ى له بیر كردنى ئه‌وانى تر‌و سیخناخه له عه‌ره‌باندن و لاسایكردنهوهى رابردوو ، عه‌ره‌ب پڕۆژه‌ى ڕوونیان نیه‌و كه‌ركوك وه‌ك هه‌ر شارێكى تر‌ى عیراق به شارێكى عیراقى ده‌زانن.
پڕۆژه‌ى توركمان ، ئه‌وانیش شیعه‌و سونه هه‌ر گروپه‌و جۆرێك سه‌یرى دۆخه‌كه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام به‌رده‌وام باسى هه‌رێمى تایبه‌ت ده‌كه‌ن ، هه‌ڵبه‌ت به‌و جۆره‌ى ئه‌وان گه‌ره‌كیانه ، چه‌ند دیدێكیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ر بڕیوه ، له ته‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش له به‌غدا دانیشتون و پڕۆژه‌ى خۆیان پێشكه‌ش كردوون ، جگه له‌وه‌ش عه‌لى مه‌هدى ئه‌نجومه‌نى كه‌ركوك و جێگرى سه‌رۆكى توركمان ئیلى پڕۆژه‌یه‌كى به ناوى توركمانه‌وه نوسیوه " له كۆتاى ئه‌م نوسینه‌دا پوخته‌یه‌كى داده‌نه‌ین كه ناوى هه‌رێمى كه‌ركوكى لێناوه "1
نابێت ئه‌وه بیر بكرێت كه له پرۆسه‌ى سرینه‌وه و عه‌ره‌باندن و راگوازتن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌و ئه‌نفالدا ده‌سكارى زۆرى ئه‌و ناوچانه كراوه بۆ نمونه :
دواى ئه‌وه‌ى كه به‌عس كه دێت نه‌خشه‌كه به‌ته‌واوه‌تى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، به‌م جۆره:
*خورماتوو (دوز) بهناحێهكانى
1.قادر كه‌ره‌م
2.نه‌وجول
3.ئامرلى
سه‌لمان پاك
ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر تازه پارێزگاى تكریت،(سه‌لاحه‌دین) ناوچه‌ى له‌دایك بونى سه‌دام حوسێن.
ئه‌م ناوچه‌یه به‌گشتى نزیكه‌ى 4019 كم2 روبهرهكهیهتى.
*كفرى بهناحێكانى
1.سه‌رقه‌ڵا
2.جه‌باره
3.كوڵه‌جۆ
4.قه‌ره‌ته‌په
ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر پارێزگاى دیاله
*كه‌لار به ناحێكانى
1.تیلهكۆ
2.پێباز
ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر پارێزگاى سلێمانى
*چه‌مچه‌ماڵ بهناحێكانى
1.سه‌نگاو
2.ئاخجه‌له‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر پارێزگاى سلێمانى، ئه‌م قه‌زایه، پێشتریش ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى بووه واته به‌ر له شه‌ڕى جیهانى دووه‌م.
هه‌روه‌ها 642 گوندى سه‌ر به‌كه‌ركوك كه به‌شێكیان له گه‌ڵ قه‌زاكاندا دانهبڕێنرابوون و له سه‌ر كه‌ركوك مابوونه‌وه چه‌ند جار سوتێنراون و دواتر ته‌خت كران و له سه‌ر نه‌خشه سڕدرانه‌وه .
له كۆتاى ئه‌م نوسینه‌دا هه‌ندێك زه‌ره‌رو زیانى ناوچه‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه 2
له دواى روخانى به‌عسه‌وه سه‌ره ڕاى ماده‌ى 58 و دواتریش 140 كه له ده‌ستورى عیراقدا ده‌نگى پێدراوه به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكى دیار نیه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌م ناوچانه .
ده‌كرێت بپرسین له مپهره سه‌ره‌كیه‌كانى به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌م ناوچانه چین ؟
یه‌كه‌م : بوونى نه‌وت ،ئه‌م ناوچانه‌و به‌تایبه‌ت كه‌ركوك خاوه‌نى نه‌وت و گازێكى زۆره ئه‌وه‌ش هۆیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى خاوه‌ندارێتى ناوچه‌كه بكرێت و هه‌رلایه‌ك له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بێت خۆى ده‌ستى به سه‌ردا بگرێت .
نابێت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌بێت كه له سه‌رو عیراق و هه‌رێم و كه‌ركوكیشه‌وه نه‌وت به تایبه‌ت نه‌وتى كه‌ركوك خاوه‌نى تر‌ى هه‌یه .
دووه‌م : بوونى ده‌ستى ده‌ره‌وه له رێگرى كردن له چاره‌كردنى كێشه‌كان ، ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژوو بكه‌ین له چه‌ندین بۆنه‌دا وڵاتانى ده‌ره‌وه رۆڵى زۆر خراپیان گێڕاوه له تێكدانى په‌یوه‌ندى نێوان پێكهاته‌كانى ئه‌م ناوچانه‌و كه‌ركوك بۆ نمونه رۆڵى ئێران و توركیا له روداوه‌كانى 1959 .
سێیه‌م : نه‌بوونى لێبورده‌یى و توله رانس و پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه له لایه‌ك و نادادگه‌رى له دابه‌شكردنى سامانى ناوچه‌كه‌دا به‌سه‌ر دانیشتواندا .
هه‌ڵبه‌ت خاڵگهلى دیكه‌ش هه‌ن كه رۆڵیان هه‌یه .
دیاره پارتى و یه‌كێتى له 2003 تا 2017 كه زۆربه‌ى پۆسته‌كانى كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌یان به ده‌سته‌وه بوو ، هیچ هه‌نگاوێكى ئه‌و تۆیان نه‌نا بۆ ساڕێژكردنى برینه‌كانى رابردوو ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه زۆر جار ده‌بوونه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانى یه‌كتریشدا بۆ چاره‌سه‌ر .
بۆ كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان جگه له سێ رێگه رێگه‌ى دیكه نیه ئه‌وانه‌ش بریتین له :
- هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ
- سه‌ر به عێراق بوون وه‌ك ئێستا
- سه‌ر به هه‌رێمى كوردستان
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان باسى رێگه‌یه‌كى دیكه‌ش ده‌كه‌ن كه بریتیه له به هاوبه‌شى به ڕێوه بردن له نێوان هه‌رێم و عیراقا
قسه كردن له سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م خاڵانه، ده‌بێت گرێبدرێت به هاوبه‌شى و ره‌زامه‌ندى هه‌موو پێكهاته‌كان له لایه‌ك و هه‌روه‌ها به‌ندى 140یشه‌وه ، ناكرێت له باسى چاره‌سه‌رى ئه‌و ناوچانه‌دا هیچ پێكهاته‌یه‌ك فه‌رامۆش بكرێت .
ئه‌گه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابِێنراوهكان هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ بن ، وه‌ك ئه‌وه‌ى زۆر جار ئه‌و باسه دێته گۆڕێ و ئێمه‌و مانانیش پێشتر قسه‌مان تیا كردووه ، ده‌بێت دادگه‌رى له دابه‌شكردنى پۆسته‌كاندا هه‌بێت و دڵنیاى پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه بدرێت به هه‌موو پێكهاته‌كان و سامانى ناوچه‌كه‌ش به دادگه‌ریانه به‌سه‌ر دانیشتوانهكهدا دابه‌ش بكرێت .
له هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆدا :
یه‌كه‌م : بۆ ماوه‌ى 4 ساڵ یان زیاتر پێویسته ئه‌زمونه‌كه له ژێر چاودێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا بێت " عه‌لى مه‌هدى ده‌ڵێت 8 ساڵ"
دووه‌م : وه‌ك ئاسانكاریه‌ك بۆ پرسى هه‌ستكردن به شوناس هاوڵاتیان راسته‌و خۆ پشكیان هه‌بێت له سامانه سروشتیهكهیدا "وه‌ك ئالاسكا "
سێیه‌م : وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى به‌غداو هه‌رێم و وڵاتانى دراوسێ هه‌بێت له‌و بابه‌ته‌دا .
ئه‌گه‌ر سه‌ر به عیراق و به‌غدا بێت ئایه :
یه‌كه‌م : مه‌ترسى عه‌ره‌باندن و سڕینه‌وه دوو باره نابێته‌وه
دووه‌م : له ده‌سه‌ڵات و ماف‌دا كورد‌و توركمان په‌راوێز ناخرێن
سێیه‌م : له چوار چێوه‌ى ماده ده‌ستوریه‌كاندا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه پرسیار گه‌لێكن پێویسته حكومه‌تى عێراقى گره‌نتى وه‌ڵامدانه‌وه‌یان مسۆگه‌ر بكات .
ئه‌گه‌ر سه‌ر به هه‌رێمى كوردستان بێت :
به باوه‌ڕى من ئه‌م هه‌نگاوه له دوو ئهگهرهكهى تر ئه‌سته‌م تره‌و به ئاسانى جێبه‌جێ نابێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
یه‌كه‌م : ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كى ئاكاریانهو دادگه‌رانه له ته‌ك عه‌ره‌ب و توركمانى ناوچه‌كه‌دا بكرێت .
دووه‌م : په‌ره پێدانى گیانى پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و ناسنامه‌ى هاوڵاتى بوونبخرێته سه‌رو ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى بوون و مه‌زهه‌بى بوونه‌وه .
سێیه‌م : له ئه‌گه‌ر ى بوونى سه‌ر بهههرێمى ئه‌و ناوچانه‌دا پێویسته كورد پڕۆژه‌ى هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى نه ك ئه‌وه‌ى هه‌ر لایه‌نه‌و به شێوه‌یه‌ك و به به‌رنامه‌یه‌كه‌وه بڕۆنه پێشه‌وه .
بۆ كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان پێویسته راوێژ به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئهمهریكاو ئه‌و شوێنانه‌ش بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌ك له‌و شوێنانه له رابردوودا ڕۆڵیان هه‌بووه له دواخستن و له كاتى خۆیدا جێبه‌جێنه‌كردنى ماده‌ى 140 .
نابێت ئه‌وه‌مان بیر نه‌بێت كه راپۆرته‌كه‌ى قه‌یرانى عێراق له به‌ندى 30دا كێشه‌ى كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ى وه‌ك به‌رمیله بارود ناوبرد ئه‌وه‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه ده‌شێت ئه‌گه‌ر به وریاى ده‌ستى بۆ نه‌برێت كاره‌سات ڕوبدات ، هه‌ر دواى ئه‌وه‌ش بوو كه پارله‌مانى عیراق له سه‌رده‌مى مه‌حمود مه‌شهه‌دانیدا دۆخى تایبه‌تى به خشى به‌كه‌ركوك و ئه‌مه‌ش واى كرد كه له 2005 به دواوه ئیدى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى تیا به ڕێوه نه‌چێت .
تا ئێستا زۆربه‌ى ململانێكانى ئه‌و شاره له‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌ى بوه ئه‌مه‌ش به فه‌رامۆشكردنى خه‌ڵكه‌كه‌ى كۆتاى هاتووه ، ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه خه‌ڵكه‌كه‌ى به هه‌ند وه‌ربگیرێت و نه‌وته‌كه‌ى بۆ خۆشگوزه‌رانى به كار بهێنرێت ، ئاخۆ هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك ده‌بن یان جارێكى تر خه‌ڵك " هاوڵاتى " ده‌كرێته‌وه به قوربانى نه‌وت .
كورد پێویسته قسه‌ى ڕوون ڕه‌وانى هه‌بێت :
پڕۆژه‌ى كورد چیه ؟
به بڕواى من هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانى ماده‌ى 140 به دروستى به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن و له دواجاردا خه‌ڵك خۆى بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات زۆر گرنگه ، به‌ڵام بۆ ئه‌مه ده‌بێت لایه‌نى كوردى نێو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك یاداشت و پڕۆژه‌ى خۆى بداته پارله‌مانى كوردستان ، پارله‌مانى عیراق ، دادگاى فیدراڵى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و باڵیۆزخانه‌كان ، به مه‌رجێك له‌و پڕۆژه‌یه‌دا جێگه‌ى شیاو بۆ پێكهاته‌كانى دیكه دانرابێت و له ناویدا كار بۆ پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌و لێبورده‌یى بكرێت .
تا ئێستا ئه‌وه‌ى كورد ده‌یڵێت له قسه تێنه‌په‌ڕیووه .
پاشكۆكان :
1- پڕۆژه‌كه‌ى توركمان كه ناوى هه‌رێمى كه‌ركوكه و عه‌لى مه‌هدى نوسیویهتى پوخته‌كه‌ى به‌م جۆره‌ى خواره‌وه‌یه :
له دێباچه یان پێشه‌كیه‌كه‌دا نوسیویهتى " ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه ئاسایكردنه‌وه‌ى كه‌ركوك و رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان پێكهاته‌كانه "
بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان :
1- هه‌رێمى كه‌ركوك یه‌كێكه له هه‌رێمه‌كانى عیراق
2- پێكدێت له سنور‌و چوارچێوه‌ى ئێستاى لیواى كه‌ركوك
3- له هه‌رێمه‌كه‌دا پێكهاته‌كانى توركمان ،عه‌ره‌ب ،كورد ، كلدۆ ئاشور هه‌ن .
4- زمانى فه‌ڕمى هه‌رێمه‌كه هه‌ر سێ زمانى توركمانى ، عه‌ره‌بى ، كوردیه .
ده‌روازه‌ى دووه‌م :
ده‌سه‌ڵاتى یاسا دانان
1- ئه‌نجومه‌نه‌كه له 100 ئه‌ندام پێكدێت بۆ سێ پێكهاتهسهرهكیهكه 32به 32 به 32 ، 4 كورسیش بۆ كلدۆ ئاشور ، سه‌رۆك عه‌ره‌ب ده‌بێت و دوو جێگره‌كه‌ى توركمان و كورد.
2- پێویسته ئه‌ندامه‌كان له دایكبووى كه‌ركوك بن .
3- رێژه‌ى ژن تێیدا 1له 4 ده‌بێت واته 25 كورسى .
ده‌روازه‌ى سێیه‌م
ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن :
1- ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كه‌ركوك ، سه‌رۆك توركمان ، جێگرى یه‌كه‌م كورد ، دووه‌م عه‌ره‌ب .
2- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران :
1- ئه‌ركیان به‌ڕێوه بردنى حكومه‌ته .
2- له 13 وه‌زیر زیاتر نابن به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگرهكهشیهوه .
3- سه‌رۆك كورد ده‌بێت و جێگره‌كانى عه‌ره‌ب و توركمان .
هه‌روه‌ها باسى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و كار‌و بارى رۆشنبیرى ده‌كات ،باسى دروستكردنى لیژنه بۆ نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوریش بابه‌تێكى تره ، عه‌لى مه‌هدى پێشنیاز ده‌كات ئه‌م هه‌رێمه 8 ساڵ له ژێر چاودێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا بێت .
1- ئه‌وه‌ى له خواره‌وه خستومانه‌ته ڕووبهشێكى كه‌مه له ستهمكاریهكانى به‌عس ده‌رهه‌ق كوردى كه‌ركوك و ناوچه دابرێنراوه‌كان، ئه‌مه بۆ بیرخستنه‌وه‌یه :
له دوو ساڵى 1987 -1988 ئه‌م ستهمكاریانه به‌رانبه‌ر كه‌ركوك كراوه :
781 دێ روخێنراوه
6 ناحێ وێرانكراوه‌و ههڵوهشێراوهتهوه
39187 خانووروخێنراوه
45777 خێزان راگوازراوهو به‌شێكى به‌ر شاڵاوى دڕندانه‌ى ئه‌نفال كه‌وتوه
381 مه‌كته‌ب ، 657 مزگه‌وت 69 بنكه‌ى ته‌ندروستى و شوێنى چاره‌سه‌ر، 47 په‌له‌وه‌رگه ، 75 ئاشى ئاو 135 كارێزى ئاو 157 ته‌كیه‌و پیرۆزگه وێران كراون و له ناو دراون , له راستیدا هیچ یه‌ك له‌م سته‌مانه له چوار چێوه‌ى به‌ندى 140 باس نه‌كراوه .
ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی