ئەگەر یەکێتی فریا نەکەوێت

دەلیل جەمال - 27-02-2019 - 3528 جار خوێندراوەتەوە


دوای قۆناغی (٥۰بە٥۰)ی نێوان یەکێتی وپارتی وبەتایبەت دوای قۆناغی پاشەکشەی (ڕێککەوتنەستتراتیژییەکەی نێوان یەکێتی وپارتی)و جیابوونەوەیان لەناو یەک لیستی هەڵبژاردن هیچ کات پارتی وەک ئێستا نەی توانیوە گۆڵی یاسایی و مناوەرەی سیاسی بکات لەبەرانبەر ئەو هێزانەی کەتائەمڕۆش خۆیان بەئەنتی پارتی دەناسێنن.

پارتی ئێستا بێ هیچ منەتێکی گۆڕانیش خاوەنی زۆرینەی پەرلەمانییە و لەدانانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان عاقڵانە (گۆڕان و کۆمەڵ و نەوەی نوێ)ی بردەسەر کانییەکەو ئاویشی نەدانێ .چۆن؟ بەوەی ئێستا هەم لەپەرلەمان هەم لەلیژنەی یاسایی کەڕۆحی پەرلەمانە زۆرینەیەو هیچ گرفتێکی نییە. 

چۆن پارتی زۆرینەی کردە دیفاکتۆ؟
ئەو فراکسیۆنانەی ئەندامیان لەلیژنەی یاسایی هەیەو هەماهەنگی پارتی بوون و قبوڵیانکرد لیژنەکە بەوشێوەی ئێستا دابنرێت خودبەخود دانیانناوە بەزۆرینەو کەمینەی پەرلەمانی واتە بەشێک بوون لەهەڵوەشانەوەی تەوافقی سیاسی هیچکات ناتوانن ڕێگربن لەهەریاسایەک کەپارتی بییەوێت تێی پەڕێنێت چونکە بەهەموویانەوە بەوانەی (یەکێتیش گەر لەئایندەدا چوویە پەرلەمان)  کەژمارەیان ٥ئەندامە.

ئێستا زانیتان بۆیەکێتی نەچووە ژێربار؟
یەکێتی دەیزانی پلانی پارتی چۆنە هەربۆیە پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان داوای ڕێککەوتنی سیاسی دەکرد ڕێککەوتنی سیاسی واتە تەوافوقی سیاسیش بۆئەوەی پەرلەمان و جومگەهەستیارەکان بەتەوافق بێت نەک زۆرینەو کەمینە . سەرەتاکانی نییەتی پارتی دەرکەوتوون وڕوونە .

ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانیش کش مەلیک.
ئەوانەی دەیان گووت لەپەرلەمانەوە ڕێگر دەبین لەهەژموونی پارتی وڕێگردەبین لەویاسایانەی کەپارتی بییەوێت تێیان پەڕێنێت .
دەکرێت پێمان بڵێن چۆن و بەچ هێزێکی پەرلەمانی؟
ئێوە بۆخۆتان قبوڵتانە پارتی زۆرینەبێت چونەتە کۆبوونەوەو دانیشتنی پەرلەمان لەگەڵ پارتی ڕەزامەندبوون کەپارتی ٤ئەندام بۆخۆی و۲ئەندامیش بەناوی کۆتاکان ببات لەلیژنەی پەرلەمانی ئەمەش ٥۰+۱ چۆن ڕێگردەبن ئەوەی ماوەتەوە تەنها ئۆپۆزسیۆنی بەیاننامەو ئۆپۆزسیۆنی میدیاییە چونکە لەزۆرینەدا گەر ڕەزامەند نەبن پارتی دەتوانێت ڕێککەوتن هەڵوەشێنێتەوە لەگەڵتان هەربۆخۆشی واژۆتان لەسەر لیژنەی یاسایی کردووە.

ئەوەی ماوەتەوە یەکێتییە ،چۆن فریای ڕاستکردنەوەکە بکەوێت و یاریەکە لە زۆرینەوە بگۆڕێت بۆتەوافقی پەرلەمانی چونکە لەدەست هێزەکانی دیکە دەرچووەو کۆتایی هاتووە بوون بەبەشێک لەپلانەکەی پارتی جائەمە ڕاستەوخۆیە یان ناڕاستەوخۆ گرنگ نییە گرنگ ئەنجامەکەیە  بەتایبەت پێویستە لەلیژنەی یاسایی یەکگرتوو ئەندامی هەبێت. تاهاکێشەی زۆرینەی پارتی هەڵوەشێتەوە و هاوسەنگی دروست ببێت بۆئەوەی تەوافق بێتەوە بەنەخشەڕێگا.....

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP