یەکگرتوو لەنێوان جەماوەر و پارتیدا

دانای سۆفی برایم - 27-02-2019 - 2265 جار خوێندراوەتەوە

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان خۆی بە ھێزێکی ئایدۆلۆژیایی میانڕەو و مۆدێرنی ئیسلامی لە کوردستانی باشور دادەنێت، تەمەنی ئەم ھێزە سیاسییە چارەگە سەدەیێکە و ھەردووک بژاردەی چوونە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی تاقیکردۆتەوە بۆ کابینەی نۆیەمیش ھەر زوو به‌رهه‌ڵستكار بوونی خۆی راگەیاند،! بەشێکیش لە ھێزە سیاسیەکانی تریش بە ھێزێکی ئیخوانی و نزیک لە پارتی و پارتی داد و گەشەپێدانی تورکی (ئاک پارتی) فه‌رمانڕه‌وای ولاتی توركیا ناوزەنگکراوە و دەکرێت.

یەکگرتوو  و جه‌ماوه‌ر و پارتی 

لە دوای ساڵی ٢٠١٣ لە پێکھێنانی کابینەی (٨) ھەشته‌م یەکگرتوو خاوەنی (١٠) دە کورسی  پەرلەمانی بوو دوایی 4 چوار ساڵ له‌ بوونی ئۆپۆزسیۆندا بڕیاریدا بچێتە حکومەتەوە بە کۆمەڵێک بڕیاری قەبەوە! ئه‌م هێزه‌ به‌ سیاسه‌تێكی ئاپۆریا(ئالۆز و نارۆشن) له‌ شه‌قام ناوده‌برێت، به‌ڵێنه‌كانی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌نده‌ قه‌به‌بوون  ته‌نانه‌ت ھێزە فەرمانڕەواکانیش توانای جێبەجێکردنیان نەبوو، بەڵام پێشتر ئەم ھێزە سیاسیە بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوونی تاقیکردبۆیەوە، بە کۆمەڵێک خەونی خۆش و قوڵ و خەیاڵیشەوە بەژداری کابینەکەی کرد.

یه‌كگرتوو ویستی هه‌ر زوو متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی كه‌ پێدراوه‌ جێبه‌جێی بكات، به‌ڵام بێ ئاگا له‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی له‌بار ده‌برێـ و سه‌قفێكی زه‌مه‌نی و رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بۆ واژوو نه‌كاربوو، ئه‌و كات له‌ كابینه‌كه‌دا وه‌زاره‌تێكی پێدارا ئه‌ویش وه‌زاره‌تی كاره‌با بوو، له‌ سه‌ره‌تادا ئاماژه‌كان و هه‌وڵی وه‌زیرای كاره‌باكه‌ی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ بوو ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی پێیان نه‌كرا ئه‌وان بیكه‌ن!، به‌ڵام وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا هه‌ر زوو خه‌ونی ئه‌م پارته‌ له‌ گۆڕنرا و وه‌زیره‌كه‌شی ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش هیچ نه‌بووبێـت بوو به‌ یه‌كه‌م وه‌زیر له‌ كایبنه‌ی رابردوو ده‌ست له‌ كاربكێشێته‌وه‌ به‌ هۆی هاوكاری نه‌كردن و كێشه‌ دروستكردن بۆی.

تا ده‌هات یه‌كگرتوو زیاتر له‌ كابینه‌كه‌ به‌ نزیكی پارتی و رێكه‌وتنی بێده‌نگبوون ناوزه‌نگ ده‌كرا، ده‌نگده‌ر و شه‌قامیش تا ده‌هات له‌م هێزه‌ سیاسیه‌ زیاتر ده‌كشانه‌وه‌ و  متمانه‌یان كه‌م ببۆیه‌وه، یه‌كێكی تر له‌وه‌ی له‌‌م هێزه‌ لێی بۆته‌ به‌ڵا مۆته‌كه‌ به‌سه‌ر شانیه‌وه‌ یاسایی هه‌مواری  سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو كه‌ نیوه‌ به‌ نیوه‌ دابه‌ش بوون له‌ په‌رله‌مان، هێزه‌ ئیسلامیه‌كه‌ نه‌ی توانی ئارگۆمێنیتی خۆی بۆ جه‌ماوه‌ر و پارتی یه‌كلای بكاته‌وه‌، به‌ڵام یه‌كگرتووه‌ باجی ئه‌م دابه‌ش بوونه‌ی دا به‌ توره‌ بوونی چه‌ند سه‌ركردایه‌تێك و  نیوه‌ی ده‌نگده‌ری خۆی كه‌ پایه‌ی و كۆڵه‌كه‌ی هه‌موو هێزێكی سیاسی ده‌نگده‌ریه‌تی، ئه‌م هێزه‌ش وه‌ك دابه‌ش بوونی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی ئه‌و كات له‌ په‌رله‌مان بوو به‌ نیوه له‌ واقعیه‌تی ئێستای له‌سه‌ر میتۆدی كاری رابردووی له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان.

كابینه‌ی (9) نۆ و یه‌كگرتوو

هه‌ر زوو ئه‌م هێزه‌ سیاسیه‌ بڕیاریدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌نه‌كان قه‌بووڵ ناكه‌ن،! به‌ڵام داواتر بینیمان قه‌بووڵیان كرد!؟ وتیان ده‌بینه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی كارا،! ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشتر باسمان كرد جه‌ماوه‌ر و شه‌قام ئه‌م هێزه‌ی كرد به‌ نیوه‌، جارێ زووه‌ باسی ئه‌م هێزه‌ بكه‌ین له‌ ئۆپۆزسیۆن، چونكه‌ ناكرێت بیان شوبهێنین بۆ سالی 2009 ئه‌و كات كه‌سایه‌تیێكی سیاسی عه‌سكه‌ری نوێنه‌رایه‌تی شه‌قام و ئۆپۆزیسیۆنی ده‌كرد ئه‌ویش ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا بوو وه‌ رێژی كورسی ئۆپۆزسیۆنیش زیاتر بوو له‌ چاو ئێستا كه زیاتر كاریگه‌ریان هه‌بوو ڕیالیزمی ئێستادا‌، له‌ ئێستادا نه‌وه‌ی نوێش هێزێكی سیاسیی نوێیه‌ و ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگه‌یاندووه‌، هه‌رزوو ئه‌م دوو هێزه‌ دانوویان پێكه‌وه‌ نه‌كوڵاو له‌ میدیا و سۆشیاڵ میدیاوه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر یه‌ك و  پردی كاركردنی نێوانیان رووخاند.

پارتی و یه‌كگرتوو پێشتر له‌ میدیاوه‌ وه‌ پیشانده‌درا په‌یوه‌ندێكی تووند و تۆڵیان هه‌بێـت، به‌ڵام وه‌ نه‌بوو په‌یوه‌ندیێكی نیمچه‌ حكومه‌تداریان هه‌بوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان خولی پێنجه‌میش له‌ رۆژی 26/2/2019 سه‌باره‌ت به‌ كارا كردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ تایبه‌تیش لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئه‌وه‌مان بینی پارتی یه‌ك ئه‌ندام لیژنه‌ی یاسایشی به‌م هێزه‌ ڕوا نه‌بینی و ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی تری له‌ جێگای یه‌كگرتوو دانا ئه‌ویش هێزه‌ توركمانه‌كان بوون.

لێره‌وه‌ تێگیشتنێكمان بۆ دروست ده‌بێـت له‌سه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌ خۆیان بوون به‌وه‌ی ئێستا هه‌ن و سیاسه‌تی دوێنێیان زه‌ڕبه‌ی لێدان بۆ ئه‌مرۆ و  دۆسته‌كانیشان پشتییان تێكردن و به‌ ته‌نیا له‌سه‌ر رێگایێكه‌ی تاریك و درێژ مانه‌وه‌ و كه‌ پێشتر هیزه‌كانی تر ئه‌مه‌یان به‌م هێزه‌ سیاسیه‌ ده‌وت كه‌ به‌جێهێڵدراو هاوڕێ و هاوخه‌باتی نیوه‌ رێگا بوون، به‌ڵام ئێستا  هه‌م له‌ شه‌قام و هه‌میش لای دۆسته‌كه‌یان له‌ حكومه‌ت پشتگوێخران و له‌ هه‌ردوولاشه‌وه‌ زه‌ره‌دمه‌ندی بوون و له‌ چاوه‌ڕوانی مانه‌وه‌.

پرسیارێك دێته‌ پێشمانه‌وه‌ ئایا یه‌كگرتوو له‌م رێگا و یاریگا تاریكه‌ بۆ 4 ساڵی داهاتوو  به‌ ته‌نها چۆن سیاسه‌تی خۆی وه‌ك خۆی ده‌ڵێـت یاریكه‌رێكی میانڕه‌وانه‌ جێبه‌جێ ده‌كات و به‌ره‌و سه‌رو‌تر یان به‌ره‌و خوارتر هه‌نگاو ده‌نێت؟!

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP