هەواڵی ئەمڕۆ

ڕێگاکەت بگۆڕە ؟!
قۆناغەکە ئەوە دەخوازێ

عوسمان گوڵپی - 23-02-2019 - 1702 جار خوێندراوەتەوە

گەر سەرنجێکی وردی قۆناغەکانی ڕابردوو بدەین ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە هەر نەوەیەك بە قۆناغێکدا تێپەڕیوە و  پێداویستی قۆناغەکە شتێکی لەو نەوەیە خواستوە کە جیاوازە لە قۆناغی ڕابردوو، ئیدی هەندێك جار مرۆڤەکان و گەنجەکانی ئەو قۆناغە  لە ئاست گۆرانکاری و ئەو کخواستەدابون قۆناغەکە خواستویەتی و بە پێچەوانەشەوە قۆناغەکە خواستێکی نوێی هەبوە و نەوە و جیلی ئەو سەردەمە لە قۆناغی ڕابردودا بون و نەیانتوانیوە وەڵامدەرەوەی قۆناغی نوێبن و لە رووی  سیاسیەوە لە قۆناغی ڕابردوودا ژیاون
ئیستاش دوای ئەو هەموو نوشستانەی بەسەر دۆخی ئابوری و سیاسیدا هات و نەمانتوانی بە قازانجی باشکردنی ژیانی خەڵك و بەرژەوەندی باڵایی نیشتیمانیو  سیاسی
کۆمەڵگە سودی لێ ببینین و نوێ خوازەکان و  ڕێگا نوێکان چونەوە سەر ڕێگا کۆنەکان کە لێیان هەڵهاتین، ئیستا هەریەك لای خۆمانەوە دەبێت هەڵوێستەیەك بکەین و لە هەنگاو نان بوەستین بۆ بیرکردنەوە و پلاندانان و هەنگاوی تەریب بە وەڵامدەرەوەی ئەم قۆناغە سیاسیە 
چونکە هەموومان بەرپرسین بەرامبەر ئەو قۆناغەی تێیدا دەژین و ئەرکی گەورە لەسەر توێژی گەنجان و ئەوانەیە کە دەستیان داوەتە سیاسەت کردن و دەیانەوێ جیاواز لە و سیاسیانە سیاسەت بکەن کە خۆیان بونە بازرگان و هاوڕێکانیشیان بە تەنیشت ئیفلاس بونەوە هەنگاو دەنێن
بۆیە ئەرکی من و تۆ و سەدان کەسیترە کە دەیانەوێ  هەنگاوێك هەڵگرن جیاواز لەوەی ئیستا هەیە
من دڵنیام تواناکان زۆرنو تەنها کۆکردنەوەیان دەوێ و ئەمەش بە دەستە جەمعی نەبێ ناکرێ و بیریشمان نەچێ سەرەتای بڕینی رێگایەکی دوور لە هەنگاوێکەوە دەستپێدەکات
تۆ ئەگەر بیر بکەیتەوە لەوە تێدەگەی رێگاکەت بۆ کوێ ئەچێ و ئامانج دەپێکێ یان نا
بۆیە بڕینی رێگایەك بتباتەوە سەر رێگا کۆنەکە جگە لە پەشیمانی و خەسار کردنی تەمەن هیچیتر نیە ، دەبێ ڕێگاکان بگۆڕیت و ماندوببی و هیچ دوودڵ نەبی لە لەدەستدانی شتانێك کە ئاسان بەدەست دێنەوە گەر دەتەوێ ئەنجامێکی جیاوازت دەست بکەوێ دەبێت 
رێگاکەی ئەنجامە کۆنەکە نەگریتەبەر

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP