هەواڵی ئەمڕۆ

کەرکوک جێناهێڵین..

کاوسێن بابەکر - 23-02-2019 - 1371 جار خوێندراوەتەوە

کاوسین بابەکر
سەرنەگرتنی ڕێکەوتنە سیاسیەکانی شۆڕشەکانی کورد هۆکارە سەرەکیەکەی کەرکوک بووە، ئاخر ئەگەر دڵ وقودس بووبێ چۆن لەکوردستان دەردەهێنرێ؟ پاشان کەرکوک موڵکی هەموو کوردستانیانی کوردستانی گەورەیە و هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت بەتەنها حوکمی لەسەر بدات. دوای ڕوخانی ڕژێم لە ٢٠٠٣ داودەرچونی مادەی ٥٨ کەدواتر بووبەمادەی ١٤٠ و کە دەبوایە لە ٢٠٠٧دا کێشەی کەرکوک بە تەواوی چارەسەرکراباو هەرسێک قۆناغەکەی جارەسەرکەلەماددەکەدا هاتوون کۆتاییان پێهێنرابا، نەک کۆتاییان نەهات بەڵکو دوای گۆڕانکاریەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ کە هەنگاوەکانی چارەسەر پێچەوانە بوونەوەو تەعریبێکی تر سەرلەنوێ لەسەردەستی پاریزگاری داسەپاو دەستی پێکردەوە، ئەم کارە کە دەبوایە خاوەنانی هەردوک دروشمی کەرکوک دڵ و قودسە ناچار بکات هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر بۆ وەستاندنی ئەم تەعریبەوئاسایی کردنەوەی بارودۆخی ئەو شارەودڵخۆشکردنی کەرکوکیەکان کە زۆرکوردانەو دڵسۆزانە بەرانبەر بەم هەموو زوڵم وئازارەی تەعریبچیەکان راوەستاون،کەچی بەداخەوە پارتی بەبیانوی جیاجیا پشتی لەوشارەکردووەو تەنها یەکێتیەکان لەگەڵ کەرکوکیەکان ماونەتەوە.
ئەگەر کەرکوک دڵ و قودس بووبێ چۆن لەکوردستان دەردەهێنرێت؟ 


یەکێتی بۆ ئەوەی پارتی جاریکی تر ڕاکێشێتە ناوکاری پێکەوەیی بۆ کەرکوک، بەناچاری بەشداری لە حکومەتی نوێدا بەکەرکوکەوە بەستۆتەوە، بەڵام تائێستا پارتی ئامادەنەبووە ڕێکەوتنێکی لەوجۆرە واژوو بکات، هەرچەند لەدانیشتنی لیژنەی هەردوکلا لە پێنجی شوباتدا لێکگەیشتنێکی تەواو هەبوو بۆ واژووکردنی ڕێکەوتنەکە.

یەکێتی  بۆ ئەوەی پارتی ڕابکێشێتە ناو کاری پێکەوەیی بۆ کەرکوک بەشداری لە حکومەتی نوێدا بەکەرکوکەوە بەستوەتەوە

 
ئەگەر پارتی واژووکردنی ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ گۆڕان بکاتە بەدیلی ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی هەڵەیەکی مێژوویی گەورەدەکات کە نازانرێ لێکەوتەکانی چۆن وچەند دەبێ ئەوەندە هەیە زۆر زەحمەت دەبێ پێشبینی بەدونیا هاتنی حکومەتی نوێ بکەین،ئەگەر بەدونیاش بێت ڕەنگە بەمردوویی بێت. لەو دۆخەشدا دەبێ نوقڵانەی هەڵبژاردنەوەیەکی گشتی نوێ لێبدەین.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP