بێ واژۆکەی کاک نەوشیروان چی دەبێت؟

دەلیل جەمال - 22-02-2019 - 2184 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەو دانوستانی لایەنەسیاسیەکان لەمەڕ ڕێکەوتن بۆ کابینەی ۹تا کۆبوونەوەی ۲/۱۸پەرلەمانی کوردستان زۆرتر ئاراستەی ڕەخنەو فۆکسی ڕای گشتی لەسەر گۆڕانە لەبەرانبەر هەڵوێستەکانی لەڕابردوو ئێستا .گۆڕان نابێت ئەم بۆچوون و ڕەخنانە بێ ئەرزش بکات و لەدیدی دوژمنەوە سەیریان بکات
هەڵبەت بەشێکی زۆر لەڕەخنەکان ڕەخنەی جدی و جەوهەرین و بەدیدی دڵسۆزی و خەمخۆری وترس لەپاشەکشەی ئەو ئاراستە سیاسییەبووە کە لەڕابرددودا هێزی هاوسەنگی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بوو، کەئەمەش واردە خەڵک لەبێ هیواکردندا بەوشە تەعبیری لێبکات .

کاتێک سەیری واژۆی گۆڕان دەکەیت لەسەر دوو ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی  دەبینیت کاغەزی نێوانیان یان داوای گۆڕان جگەلە پۆستەکانی ناوحوکمەت هەمان پاکێجی ۲۰۱٤یە کە پێی چویە کابینەی ۸ ئێستاش لەزاری خۆیان دەڵێن هەمان خاڵەکانی ڕێککەوتنی ڕابردووە

سێ فیگەری بەهێزی گۆڕان لەڕابردوودا.

لەڕێککەتنی یەکەم لەگەڵ پارتی گۆڕان سێ فیگەرو کارتی بەهێزی هەبوون ..
یەکەم فیگەر ئامادەگی کاک نەوشیروان و واژۆی بەڕێزیان لەسەر ڕێککەوتنەکە 
دووەم فیگەر خاوەندارییەتی گۆڕان لەشەقام و جۆرێک لەڕابەرایەتی شەقام کەکارتێکی بەهێز بوو بەدەستییەوە
سێیەم فیگەر بوونی ۲٤کورسی پەرلەمان کە هێزێکی تەشریعی گەورەبوو لەناوپەرلەمان .

ئێستا کەگۆڕان هیچ یەک لەوفیگەرو کارتە بەهێزانەی نییە و چووەتە ڕێککەوتنێکەوە کە واژۆی تەنانەت ڕێکخەری ئێستاشی لەسەرنییە ئەوهێزەش کە لەگەڵی چووەتە ڕێککەوتن لەڕووی کورسی پەرلەمانییەوە بەهێزترە لەجاران خاڵی ڕێککەوتنەکەهەمان خاڵ و داوای ڕێککەوتنی یەکەمە 

لێرەوەیە کە ڕای گشتی لەسەرئەوەکۆکە کەگۆڕان هەنگاوێکی باشی نەناوە لەکاتێکدا هێزی بەرانبەر هیچ گۆڕانێک لەدیدو ئاراستەو ڕوئیای سیاسی ڕووی نەداوە و بگرە لەهەندێک پرسی نیشتمانی لەپاشەکشەدایە ، گەرچی گۆڕان ئازادە وەک هەرهێزێک بچێتە ڕێککەوتن و بچێتە دەسەڵاتەوە بەڵام نامەنتیقە بەهەمان ئاوازی ڕابردوو ئاواز بۆڕێککەوتنەکە بژەنی لەگەڵ بوونی فیگەری بەهێزی گۆڕان لەڕابردوو ئەوەڕوویدا کەبینیمان بەشە بەچ عەقڵ و میکانزمێک ئەم جاروانییەو پارتی چاکسازی دەکات و خاڵ بەحاڵی ڕێککەوتنەکە جێ بەجێ دەکات؟

ئەوەی لەئێستادا گۆڕاوە واژۆی سەر کاغەزەکەیە

  ناوەڕۆکی نوسراوەکە یان ڕێککەوتنەکە هەمان خاڵەکانی ڕابردووە ، هەمووشمان دەزانین واژۆی یەکەم هی کارەکتەرێکی گەورەی وەک کاک نەوشیروان بووە چەندین مەدلوولی بەهێز لەپشت واژەکەبوون و هێزی گەورەی مەعنەویش ڕۆحییەتی ئەو واژۆیەبوون بەڵام دواجار واژەکە لەسەرکاغەز مایەوەو ئەوەی جێبەجێ کرا تەنها ئەوبەشەی بوو کەپلەکان دابەشکران نەک ڕۆحی پلەکان
دەبێت سحری ئەم  واژووە لەکوێدابێت هێزی مەعنەوی واژۆی ئەم جار لەکوێدابێت بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە ؟
ئایا گۆڕان تەنها مەبەستی بەشدارییە لەحوکمەت ؟ کەئاساییە بەمەرجێک ڕاستییەکە بووترێت نەک دواجار بەعەمەلی ڕاستییەکە خۆی بێتە بەرهەم، هەرچەند ڕێککەوتنەکەی نێوان گۆڕان وپارتی  فەلسەفەکەی بەشداری گۆڕانە نەک شەراکەتی گۆڕان لەحوکمەتدا.

هەرەچەند ناڕاستەوخۆ بەشێک لەبەرپرسانی گۆڕان نەزانانە وای وێنادەکەن واژۆی دووەم هێزی جێبەجێکردنی زیاتری هەیەو ڕێککەوتنەکە وەک مژدە بڵاو دەکەنەوە کەمن ڕام وایە هێزی واژۆی یەکەم هێزی مێژوویەک بوو  کە مێژووی کاک نەوشیروان بوو ئەمەش زوڵمە لەکاک نەوشیروان وەک ئەوەی پارتی ئەمجار بەجدی چاکسازی دەکات ئەم سورەیە بەشێک لەبەرپرسانی گۆڕان خۆیان دروستیان کردووە. وەلێ باچاوەڕێبین  ئایا بێ واژۆی کاک نەوشیروان گۆڕان دەتوانێت ئەوەی دەیڵێت بیهێنێتە دی؟ یان دووبارە دەگەڕێنەوە سەرقەوانی پاساو بۆ ئەوەی کە نایەتەدی؟... دواجار گۆڕان خۆی خاوەنی  بڕیاری خۆیەتی ئێمەمانان تەنها خوێندنەوەیە بۆ ڕابردوو ئێستاو پێشهاتەکان .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP