ئەگەرەکانی دروست نەبونی حکومەتی ھەرێم و لێکەوتەکانی بۆ عێراق

دانا نه‌قی‌ - 21-02-2019 - 3060 جار خوێندراوەتەوە

گۆڕاکانکارییە سیاسیەکانی ناوچەکە وەک زنجیرەیەکی لێک ئاڵاو، ئەبێتە ھۆی گۆڕانکاری پێشبینی نەکراو لە ئەگەری جوڵە سیاسیە نەشازەکاندا، ئەمەش دوربینی سیاسی ھێزە کوردیەکان دەخاتە ژێر پرسیارێکی لۆژیکانەوە، کە ئایا کورد لە مێژوی سیاسی خۆیدا بە جێدەھێڵێت و، یان نەخێر بە سود وەرگرتن لە دەرفەتەکان دەتوانێت بارودۆخێکی حکومڕانی تەندروست لە سەر بنەمای تەبای و موتمانە بە یەک بون بنیات بنێت، بۆ تێپەڕاندنی ئەم ئاڵۆزییە سیاسیە ناوخۆییە لە لایەک و، وە لە لایەکی دیکە وە ھەوڵە نێودەوڵەتیەکان بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کورد جارێکی دیکە بە تەنیا لە گۆڕەپانی سیاسەتی نێونەتەوەیدا بە سوار چاکی جەنگ ناوزەند نەکرێت و، لە ھەمان کاتدا بە بێ ھاوپەیمانی و بێ کەسی سیاسی  لەم گۆڕانکاریە دەرچێت.ھەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی لە چوارچێوەی عێراقی بە ناو فیدڕاڵ،

ھەرێمی کوردستان بەشێکی بەرچاوە لەو بەرنامەو ئاڵۆزییە سیاسیانەی پارسەنگی ھێزی ناوخۆی پێ یەکسان دەکرێت

ھەموو کێشمە کێشی ڕامیاری بە یەک پاکێچ ھەژمار دەکرێت، کە ئەمەش ھێزە سیاسیە عئراقیەکان زۆر جار پێکەوە دەباتە سەر مێزی گفتوگۆ، وە زۆربەی جاریش ئەم ھێزانە ڕوبەروی ململانێی سیاسی و تەنانەت کردەی سەربایش دەکاتەوە، بۆیە دواجار ئەوەی بڕیار لە یەک لابونەوەی ئەم گرێکوێرانە دەکات دەست تێوەردانی ھەرێمی و نێودەوڵەتیە بۆ ھاوسەنگ کردنەوەی باڵانسی سیاسی ئەو پاکێچانەیە کە حکومەتی عێراقی دوای ڕژێمی بەعسی لە سەر بونیاد نراوە، ئەمەش گەمەی سیاسی ھێزە عێراقیەکانی لێدەکەوێتەوە، کە ھەرێمی کوردستان بەشێکی بەرچاوە لەو بەرنامەو ئاڵۆزییە سیاسیانەی پارسەنگی ھێزی ناوخۆی پێ یەکسان دەکرێت.سێ پاکێچی یەکێتی وەک دوربینیەکی سیاسی دەبینرێت، بۆ تێپەڕاندنی دڕدۆنگیەکانی کوردستانی باشور، وە دەکرێت پارتیش ھاوکار بێت بۆ کردنەوەی دەرگای پڕۆژەی نیشتمانی لە گەڵ عێراقداو، وە زیادکردنی دڵنیای زیاتر بۆ داھاتوی کوردو سەقامگیری ھەرێمی کوردستان.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP