بەپەلە

بۆ گۆڕان دەباشان یان پیرمام؟!

دانای سۆفی برایم - 20-02-2019 - 9736 جار خوێندراوەتەوە

دواى چوار مانگ له رازیكردنى دڵى یه‌كترى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (نۆ)، له كۆتایى گێمى یه‌كه‌م یارییه‌كه به دڵشكانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆتایى هات، لایه‌نه‌كان ده‌یان توانی له‌ بری 18ی 2 بڵێن 25ی 2 هیچیش له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ نه‌دەگۆڕا، چونكه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌ كات و ساتی هه‌مان كاتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، به‌داخه‌وه‌ش دوو جار یه‌نه‌كه‌ داوای كرد كۆبوونه‌وه‌كه‌ دابخرێت، به‌لام وه‌ك روویدا دوانه‌خرا ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و دڵشكانی یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه‌.
 لایه‌نه‌كان ده‌یان توانی له‌ بری 18ی 2 بڵێن 25ی 2 هیچیش له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ نه‌دەگۆڕا
  چاودێران و نوسه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانى نزیك له یه‌نه‌كه ئه‌ڵێن هۆكارى سه‌ره‌كى بێمنه‌تى پارتى له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ١٨ى دوو رێككه‌وتنى بزووتنه‌وه‌ى گۆران بوو له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان، به‌شێكى تریش ئه‌ڵێن پارتى پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كه پێش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سلێمانى واژۆكرا، رێككه‌وتنى پارتى و گۆرانیش له گردى زه‌رگه‌ته بوو ئیمزاكردنه‌كه‌شى له پیرمام بوو! به‌مه‌ش جارێكى تر یه‌كێتى و یه‌كێتییه‌كان ده‌هێنێته‌وه قسه پێیان وایه‌ گۆڕان ته‌سلیمى پارتى بووه، ١٠٠ سه‌د رۆژى كابینه‌ى نوێ ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئایا ته‌سلیم بووه یاخود نا؟! جارێ زووه بۆ بڕیاردان...
 100 سه‌د رۆژى كابینه‌ى نوێ ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئایا ته‌سلیم بووه یاخود نا؟

به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دێته‌وه‌ پێش بۆ گۆڕان پارتی هه‌ڵبژارد ئه‌م جاره‌؟!

به‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان كه نوسه‌رێكیش  پێی وایه‌ په‌رله‌مان له ئێستادا كراسێكى زه‌رد له‌به‌ركراوه‌.

رێككه‌وتنى ده‌باشان... گۆڕان و یه‌كێتیى

له ڕێكەوتی 2015/5/17 رێككه‌وتنێك له ده‌باشان له نێوان ئه‌م دوو حیزبه ئیمزا كرا به ئاماده‌بوونى سه‌ركرده‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م دوو حیزبه سیاسیه، مامجه‌لال و كاك نه‌وشیروان له دەباشان، گۆڕان و یەکێتی هه‌قی ره‌خنه‌لێگرتنیان له‌ یه‌كتری  هه‌یه‌، زیاتریش یەکێتی لێره‌دا ناوی دێت له‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌، رێككه‌وتنى گۆڕان و یەکێتی وەک ئەمڕۆی پارتى وابوو زۆر كه‌س هه‌ر زوو وتیان گۆڕان تازه گۆڕاوه ته‌سلیم بووه‌ و پرۆژه‌ و چاكسازیه‌كانی بیرژۆته‌وه‌ له‌سه‌ر رێگای ره‌وانشاد نه‌ماوه‌ ، حیزب و هێزه‌كانى تریش به هه‌مان شێوه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مڕۆ كه‌وتنه قسه وتن به هه‌ردووكیان به تایبه‌تى گۆڕان، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێبكرایه كه به‌رده‌وام گۆڕان ده‌ى وت یه‌كێتى جێبه‌جێیناكات و خۆى لێ ده‌دزێته‌وه نزیك ٢٠ خاڵ بوو له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان بوو(گۆڕان)...

رێككه‌وتنى گۆڕان و یەکێتی وەک ئەمڕۆی پارتى وابوو زۆر كه‌س هه‌ر زوو وتیان گۆڕان تازه گۆڕاوه

بۆیه له دوا ساته‌كانى رێككه‌وتنى گۆران له‌گه‌ڵ پارتى هه‌موومان شتێكمان بیست وتیان رێككه‌وتنه‌كه كۆتایى هاتووه، خۆى گۆڕان متمانه‌ى به‌و رێككه‌وتنه نه‌مابوو بۆیه دواجار هات له‌گه‌ڵ هێزێكى ترى سیاسى رێككه‌وتنى سیاسى و حكومه‌تدارى واژۆكرد.

به‌م شێوه‌یه‌ پرسیارێك دروست ده‌بێـت ئایه‌ گۆران بۆ پارتی هه‌ڵبژارد ئه‌مجاره‌ بۆ جارێكی تر یه‌كێتی هه‌ڵنه‌بژارده‌وه‌؟!

لای زۆرینه‌ روونه‌ گۆران چاوه‌روانی یه‌كێتی كرد چه‌ند سالێك و زۆربه‌ی جاره‌كانی پیكه‌وه‌ داده‌نیشتن و به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌وت رێككه‌وتنه‌ بۆ جێبه‌جێ ناكه‌ن! یه‌كێتی بیانوێكی وه‌های نه‌بو بۆ گۆران بۆیه‌ دوای بێئومێد بوونی بزووتنه‌وه‌كه‌ هێزێكی تر تاقیده‌كاته‌وه‌.

گۆڕان دوای بێئومێدبونی هێزێکی دیکەی تاقیکردەوە

ریككه‌وتنى پیرمام... گۆڕان و پارتى

له ڕێكەوتى 2019/2/17,18 رێككه‌وتنێك له نێوان ئه‌م دوو حیزبه ئیمزا كرا به ئاماده بوونى چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌كى هه‌ردوولا، رێككه‌وتنى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌م جاره وه‌ك له ده‌مى خۆیان گوێمان لێ بووه ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ى به ٢٤ بیست و چوار كورسى نه‌مان توانى جێبه‌جێى بكه‌ین به ١٢ به‌ ده‌وازده‌ كورسى جێبه‌جێى ده‌كه‌ین! ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی كوردستان و چاودێران و نوسه‌ران.

ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش له دواى چه‌ند ساڵ چاوه‌ڕوانى گۆران دێت له یه‌كیتى كه بێئومێدى كرد و ناچارى كرد په‌نا بۆ هێزیكى تر به‌رێت بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆگرامه‌كه‌ى و ئاشتكردنه‌وه‌ى نیوه‌ى ده‌نگ و بزووتنه‌وه‌كه، گۆڕان له‌م كاره‌یدا توشى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر بۆته‌وه و هه‌ندێك لایه‌نیش كه‌وتوونه‌ته گاڵته‌پێكردن پێى، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌كه بتوانێت ئه‌وه‌ى ده‌یڵێت جێبه‌جێیبكات ئه‌وه گۆڕان براوه‌یه دۆڕاو نییه.

رووداوێكى چاوه‌ڕوانكراو هه‌میشه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو دێته به‌ر گوێمان ئه‌ڵین پارتى له ده‌مى نێچیرڤان بارزانیه‌وه گره‌نتى داوه به‌ گۆران له هاوكارى پاراستنى بزووتنه‌وه‌كه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازراو، ئه‌وه‌ى پێویسته بكریت له زۆنى سلێمانى بوونى ئارامییه بۆ ئه‌م ناوچه ئه‌مه‌ش به كاركردنى یه‌كێتى نیشتیمانى و نه‌وه‌ى نوێ ده‌بێت، چونكه نه‌وه‌ى نوێ به ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنى گه‌وره و یه‌كێتیش به‌هێز، چونكه‌ ئارامی له‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌.
پارتى له زاری نێچیرڤان بارزانیه‌وه گره‌نتى داوه به‌ گۆران 


لێره‌دا شتێكمان دێته به‌ر هزر و به‌رچاو ئەگەر ڕێکكەوتنی 17/5 دەباشان جێبەجێبکرایە، ڕێکەوتنی 17/2 پیرمام نەدەکرا، بۆیه براده‌رانى یه‌كێتى پشكى شێریان به‌رده‌كه‌ویت له ئه‌نجامى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه كه له ده‌ستدانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو بۆ چوار ساڵى داهاتوو.

ده‌بێت سه‌ركردایه‌تى هه‌ردوولاش گره‌نتى بده‌ن به یه‌كێتى به تایبه‌تى گۆڕان كه له یه‌كێتییه‌وه نزیكتره و زۆرینه‌ى ده‌نگى له زۆنی ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م هێزه‌دایه ئه‌م رێككه‌وتنه له‌سه‌ر حیسابى ئه‌وان نییه بۆ پشتگوێخستنى یه‌كێتیش نییه، چونكه له رێككه‌وتنى ده‌باشان خاڵێك هه‌بوو بریتیبوو له‌وه‌ى هه‌ر هێزێكى تر ده‌توانیت بێته ناو رێككه‌وتنه‌كه‌، ئه‌م جاره‌ش پارتى و گۆڕان ئه‌توانن دڵى تۆراوى یه‌كێتى ئاشتبكه‌نه‌وه رێكبكه‌ون، چونكه سێ هێزى كاریگه‌ر و خاوه‌ن ده‌نگ و هێزن، پێویسته بۆ میژوو تۆمارى بكه‌ن پێكه‌وه كاركردن گرنگتره و پێویسته زیاتر سازانى نیشتیمانى و خزمه‌تكردن به‌ ده‌ست دێنێت بۆ كوردستان و كوردستانییان له باشور.

باشتربوو بۆ كوردستان له‌م كاته‌دا وه‌ك له‌تیف فاتیح فه‌رج ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ر له‌م كه‌ین و به‌ینه‌ی ئه‌مڕۆدا یه‌كێتیش له‌ په‌رله‌ماندا هه‌بوایه‌و رێككه‌وتنه‌كان سه‌ریانگرتبا و دواتریش كۆی لایه‌نه‌براوه‌كان به‌وانه‌ی به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن و به‌وانه‌شی ده‌بنه‌ به‌رهه‌ڵستكار په‌یمانی شه‌ره‌فی پاراستنی نیشتمان و یه‌كڕیزییان مۆركردبا، ئه‌و ده‌م كوردی باشور براوه‌ بوو، لێ‌ ئێستا كه‌ یه‌كێتی له‌ وێنه‌كه‌دا نیه‌، نوقستانیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئێَستا په‌رله‌مان كراسه‌كه‌ی به‌ری زۆر زه‌رده‌، با سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ناوی كاتی لێنرابێت، خۆ هه‌ر پارتیه‌، به‌ئومێدم ئه‌مه‌ نه‌بێته‌ هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كراسه‌ زه‌ردو سه‌وزه‌ی كاتی خۆی له‌ بادانی قوفڵه‌كه‌دا بارزانی و تاڵه‌بانی به‌یه‌كه‌وه‌ گرێیاندا بكاته‌وه‌ به‌ دوو كه‌رتی جیا ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕووبدات به‌رپرسیاری یه‌كه‌م پارتیه‌ نه‌ك یه‌كێتی و گۆڕان ، پارتی ده‌یتوانی له‌ بری 18ی 2 بڵێت 25ی 2 هیچیش له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ نه‌ده‌گۆڕا.

پرسیارێك دێته هزرمانه‌وه ئایا بۆ گۆڕان دەباشان یان پیرمام باشتره؟ 
له‌ماوه‌ى 100 سه‌د رۆژى كابینه‌ى داهاتوو به‌شێكى ئه‌م پرسیاره و شتانێكى زیاتر به‌رچاو ده‌كه‌ون.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP