بەپەلە

حکومەتی نوێ بێ یەکێتی لەدایک نابێ لەباردەچێ!

کاوسین بابەکر - 17-02-2019 - 7261 جار خوێندراوەتەوە

پێناچێ پارتی مەستی کورسیە زۆرەکانی بەری دابێ یان بڕیارەکان بەبێ هەرسکردنێکی بەکۆمەڵ دەدرێن وتەنها چەندکەسێک لەکۆتاییدا ئەو بڕیارانە دەدەن،هەروەک بینیمان دوا کۆبونەوەی یەکێتی وپارتی هەردولا تێگەیشتنێکی هاوبەشیان گەڵاڵەکرد کەبەیەکەوە کار بکەن بۆ هەموو کێشەکان واتە بەیەک پاکێج کاربکەن بۆ حکومەتی نوێ وبەغداوکەرکوک،کەچی دواتر لەگەڕانەوەیاندا بۆ لای سەرۆکەکان بڕیاری پارتی گەڕانەوەبوو بۆڕاکۆنەکەیان و واز هێنان لەکەرکوک وبەغداتەنها کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
هەر ئەم پارتیە بوو لەپەرلەمانی ڕابردوو داوای تەوافوقی دەکردو دژی کۆبوونەوەی پەرلەمان بوو 

 

١٨ی مانگ دیاریکراوە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان یەکێتی پێش کۆبونەوەکە چاوەڕێی بڕیاری هەردولا بوو بۆ کۆبونەوەی پاریزگای کەرکوک و ئامادەباشی بۆهەڵبژاردنێکی پارێزگارێکی کورد بۆ کۆتاییهێنان بەو تەعریبە نوێیەی پاریزگاری ئێستای داسەپاو دەیکات، بەمەش هیج نەبێ کەمێک لەئازاری کەرکوکیەکان کەم دەبێتەوە،بەڵام پارتی کە خەریکە گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو رازی دەکات بۆ کۆبونەوەکە و وانیشان دەدا کە بێمنەتانە مامەڵە لەگەڵ یەکێتی بکات گوایە زۆرینە دەبن پێویستیان بەتەوافوقی سیاسی نییە! و دەتوانن کارەکان بەبێ یەکێتی جێبەجیبکەن، لەکاتیکدا هەر ئەم پارتیە بوو لەپەرلەمانی ڕابردوو داوای تەوافوقی دەکردو دژی کۆبوونەوەی پەرلەمان بوو هەر لەسەر ئەم کۆبونەوەیە سەرۆکی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕانی ئاودیوکردەوەو دواتر وەزیرەکانیشی دەرپەڕاند! 

واقعی کوردستان دەخوازێ بەڕێکەوتنی سیاسی ولێکگەیشتن وتەبایی حکومەت پێکبهێنن 

 

گریمان گۆڕان و کۆمەڵ بڕیاریانداو بەشداری حکومەتیان کرد چۆن ئیدارەی زۆنی سەوز دەدەن لەکاتێکدا زۆرینەی خەلک وئیدارەکان وبەرپرسەکانی ئەمنی وئیداری سەربازی ناوچەکە ئەندام وهەوادارو دۆستی یەکیتین؟ئایا ئەگەر ڕۆژێ لەڕۆژان پارتی بەشداری حکومەت نەبێ ڕیگەدەدا پارتەکانی تر لەزۆنی زەرد دەستەڵات بگرنەدەست؟یان واقعی کوردستان دەخوازێ بەڕێکەوتنی سیاسی ولێکگەیشتن وتەبایی حکومەت پێکبهێنن و هەموان لەپێناوی بەرژەوەندی هاونیشتمانیان خەبات بکەن وئەو کێشەو گرانی ونەبوونی خزمەتگوزاری وکێشەی بودجەوموچەو هەڕەشەی داعش و..هتد پێکەوە چارەسەر بکەن وکەمێک لەبەرژەوەندیە حزبی وکەسیەکانیان دابشکێنن وپەیمان وبەڵێنە زۆروبۆرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بێننەوە بیری خۆیان وهێندێک وەفا نیشانی کەسوکاری شەهیدان ودەنگدەرانیان بدەن. پارتی ئەگەر وەک سووربونەکەی لەسەر ڕیفڕاندۆم سووربێ لەسەر پێکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی،بادڵنیابێ حکومەتێکی تەندروست لەدایک نابێ بەڵکو لەباردەچێ!


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP