ئه‌گه‌ر به دیقه‌ته‌وه سه‌یرى دۆخى توركیا بكه‌ین ، وا دێته به‌رچاو كه به‌رده‌وام حزبەکەى ئه‌ردۆغان به‌ره‌و سەرکەوتن ناڕوات، شانسى توركیا له‌وه‌دا ناوچه‌یه‌كى جوگرافى گرنگه‌و له ڕ‌وى جیۆپۆڵه‌تیكه‌وه شوێنگهیهكى بایه‌خدارى هه‌یه‌و پردى راسته‌و خۆى نێوان ئاسیا‌و ئه‌وروپا له لایه‌ك و عهنبارى گه‌وره‌ى نه‌وت و گازى عیراقه بۆ ناوخۆى توركیا‌و ده‌ره‌وه‌ش ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامى ناتۆیه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا رۆژ به رۆژ دیموكراسى و ئازادى پاشه كشه ده‌كات و زیندانهكانى پڕن له ئازادیخوازان، هه‌روه‌ها له رووى ئازادى رۆژنامه‌وانیه‌وه پاشه‌كشه‌یه‌كى به‌رچاوى كردوه ، لێرەدا باشترە ئه‌ردۆغان بیر لە چاكسازى و زیندوكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى كورد –تورك بکاتەوە، ئەو هەنگاوانە رابگرێت کە بۆ سه‌ركوتكردنى ركابه‌ره‌كانى دەیاننێت، بۆ ئەوەى ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ى ببنە هۆکارێک بۆ گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنى توركیا نەک هۆیه‌ك بن بۆ شكستى ئه‌و وڵاته له ده‌ره‌وه‌و ناوخۆشدا .
ئاپۆ و په‌كه‌كه ئێستا ده‌كرێت وه‌ك هۆیه‌ك بۆ راستبوونهوهى توركیا سه‌یریان بكرێت، به‌و مه‌رجه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ست پێبكاته‌وه، من لام وابوو دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌فه‌ره كورته‌كه‌یدا بۆ ئه‌نكه‌ره هانى توركیا ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزى گفت و گۆلهگهڵ په‌كه‌كه‌و كورد ، پێش چونهكهشى وتارێكى له‌و جۆره‌م نووسى به ئومێدى ئه‌وه‌ى راوێژكاره‌كانى بیخه‌نه رۆژه‌ڤه‌وه ، لێ ئه‌وه نه‌كرا ، راستى من ئه‌گه‌ر ئومێدم به‌وه هه‌با سه‌رانى هه‌رێم بوێرى ئه‌وه‌یان هه‌بێت له ته‌ك توركیادا ئه‌و بابه‌ته بكه‌نه‌وه داوام له سه‌رۆككۆمارى عیراق نهدهكردكه ڕه‌نگه له‌و سه‌فه‌رانه‌دا ئه‌سته‌م بێت ئه‌و بابه‌ته بخرێته به‌رنامه‌وه ، له كاتێكا سه‌رانى باشور ده‌كرێت به ره‌وانى به توركیا بڵێن نه‌وت به‌رانبه‌ر ئاشتى .
نابێت ئه‌وه‌مان بیر بچێت ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه و ئاپۆو كوردانى باكور جه‌نگێكى گه‌وره‌ى ناتوندو تیژى بۆ كوردخۆى و بۆرزگار كردنى توركیاش له كه‌وتن به ڕێوه ده‌به‌ن .
جه‌نگى ناتوندوتیژى چیه :
جه‌نگى ناتوند و تیژى ، ئه‌و جه‌نگه‌یه كه تێیدا ئازادیخوازان په‌نا نابه‌نه به‌ر چه‌ك و رێگه‌كانى دور له خوێن رشتن تاقیده‌كه‌نه‌وه ، له دنیادا ئه‌م جۆره جه‌نگه هه‌میشه بوونى هه‌یه‌و رێگه‌یه‌كه بۆ گۆڕینى رژێمه‌كان ، یان بۆ چاكسازى و گه‌یشتن به ئامانجه‌كان ، دواجهنگى له‌و جۆره خۆپیشاندانه‌كانى فه‌ڕه‌نسا " هێله‌گ زه‌رده‌كان " بوو ، جه‌نگێك بێ ئه‌وه‌ى په‌نا ببرێته به‌ر چه‌ك و چۆڵ .
په‌كه‌كه‌و جه‌نگى ناتوندوتیژى :
په‌كه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروست بونیه‌وه سه‌ڕاى په‌نابردنه بهرخهباتى چه‌كدارى ، پشتى به جه‌نگى ناتوند و تیژیش به‌ستوه، مانگرتن له خواردن له سه‌ره‌تاى زیندانى كردنى تێكۆشه‌رانه‌وه ، تا ده‌گاته ناردنه‌وه‌ى تیمى گه‌ریلا بۆ نیازپاكى و له پێناوى ئاشتیدا ، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانى دایكانى ئاشتى ، په‌یامه‌كانى په‌كه‌كه بۆ گفت و گۆ ، په‌یام و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى ئاپۆ له ئیمرالیه‌وه ، خۆپیشاندان و رێپێوانهكانى ناو توركیا ن هه‌موو ئه‌مانه جه‌نگى ناتوند و تیژى په‌كه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى توركیا بێننه پاى ئاشتى ، هه‌ڵبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى توركیاش له ئه‌وروپا په‌كه‌كه شه‌ڕێكى گه‌وره‌ى جه‌نگى ناتوند و تیژى به ڕێخستوه .
ئاپۆ وه‌ك رێبه‌رى جه‌نگى ناتودوتیژى :
له راستیدا ئێستا ئاپۆ وه‌ك رێبه‌رى ناتوند و تیژى له توركیا ده‌رده‌كه‌وێت ، راسته ئه‌و له زیندانایه ، به‌ڵام ده‌توانێت زۆر به ئاسانى خه‌ڵك ئاراسته بكات ، ده‌توانێت شه‌قامى باكورى كوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌سته‌نبوڵیش بهه‌ژێنێت ، به‌ڵام هه‌میشه چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یه ئاخۆ توركیا " ئه‌كه‌په‌و ئه‌ردۆغان " چه‌ند ئاماده‌ن به پێشنیاز‌و داواكانى بكه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له جه‌نگى ناتوند تیژیدا پێویسته لایه‌نى به‌رانبه‌ریش لانى كه‌م وه‌ڵامى هه‌بێت .
هه‌ده‌په هێزى میللى جه‌نگى ناتوندوتیژى:
ئه‌مڕۆ له توركیا هه‌ده‌په هێزێكى گه‌وره‌ى جه‌نگى ناتوند و تیژى باكورى كوردستانه ، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و رێگریانه‌ى لێیان ده‌كرێت ، سه‌ره‌ڕاى زیندان و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و قه‌ده‌غه كردن ، ئه‌وان به‌رده‌وامن له خه‌بات و زۆر جار حكومه‌تى و توركى و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغانیان ته‌نگه تاو كردووه ، به تایبه‌ت ئه‌ندام پارلهمانهكانى هه‌ده‌په له ناو پارله‌مانى توركیا كاتێك به كوردى قسه ده‌كه‌ن ، نابێت ده‌سه‌ڵات توشى هه‌ڵچوون و هیستریا بكات .
ده‌سه‌ڵاتى توركیا باشترە وه‌ڵام به داواكانى هێزى ناتوندوتیژى بداتەوە نەک رێگەى پێچەوانە بگرێتە بەر، چونکە قه‌ده‌غه‌كردنى ناوچه كوردیه‌كان و راوى خه‌ڵك و گرتنى ئازادیخوازان و بۆردومانى كوێرانه‌و كوشتنى خه‌ڵك تورکیا و ناوچەکە بەرەو ئاژاوەو جەنگ و ناسەقامگیرى زیاتر دەبات.