پارتی و یەکێتی
به‌ره‌و لوتکە یان بۆ خەرەند؟

سلێمان عەبدوڵا یونس - 14-02-2019 - 10957 جار خوێندراوەتەوە


پارتی بەھیچکام لەبەربژێرەکانی یەکێتی بۆ پارێزگاری کەرکوک ڕەزامەند نیە، یەکێتیش لەم واقعە حزبیەی کەپیایدا گوزەردەکات، پێناچێت بتوانێت لەدەرەوەی ئەو بەربژێرانە، ئەلتەرناتیڤی ھەبێت، ئەوەش گرێکوێرەکەیە.

ساڵانێکە یەکێتی بەردەوام دواقسەی بۆ پارتی جێھێشتوە، بەڵام پێدەچێت ئیتر سەردەمەکە جیاوازبێت و یەکێتی لەژێر تاڵی دۆڕان و گوشاری بنکە جەماوەریەکەی، چیتر نەتوانێت، ھەر چاوی لەدەمی پارتی بێت.

گرفتی یەکێتی لەگەڵ پارتی تەنھا لەدابەشکاری پۆستەکان نیە، بەڵکو لە ڕەچاوکردنی پێگەکەشیەتی. بەگوێرەی چوارچێوە کۆنەکەی ڕێکەوتنی ستراتیژی، ئەو دو حزبە ھاوتان، بەپێی ئەو ڕێکەوتنە نوێیەش، کە ئێستا ڕەشنوسی نێوانیانە، یەکێتی داوای شەراکەت و ھاوسەنگی ڕاستەقینە دەکات.

لێرەوە جیاوازیەکان زۆرن، بەڵام ئەگەر ئەو دو حزبە لۆژیک زاڵبکەن و لە ئاسۆی دەسکەوتە نیشتیمانیەکان بڕوانن، بەرەو لوتکەن. خۆ ئەگەر  ھەریەکەشیان سەیری دامێنی بەرژەوەندیە حزبیەکانی خۆی بکات،  ئەوا مەترسیە ڕاستەقینەکە ئەوەیە جارێکی تر لەگەڵ سەرکەوتنی بچوکی خۆیاندا، گەلی کوردستان بۆ خەڕەندەکە دەبەنەوە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP