یەکێتی حەقە پارتی سەرپشک بکات

دەلیل جەمال - 14-02-2019 - 7412 جار خوێندراوەتەوە

هەمیشە دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ چارەسەری کێشەیەک لەهەرێمی کوردستان بێ سازان و زەمینەسازی بووە هەربۆیە  چڕکردنەوەی ڕێککەوتن لەوڕۆژەدا بووەتە مایەی گرفت و سەرئێشە بۆخەڵک و خودی لایەنەکان.

لەکۆبوونەوەی ڕابردووی نێوان یەکێتی وپارتی وادانرا ۲/۱۸ کۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام بدرێت دیارە لێکتێگەشتنەکە بێ متمانەو لەدەرەوەی زەمینە سازی بووە ئەوەی مایەی نەنگیە ڕووداوەکان بەئاراستەی خراپ دەڕۆن زۆرێک لە نوخبەو نوسەران و سیاسییەکان ڕای خۆیان بۆچارەسەری دۆخی ئێستای هەرێم خستە ڕوو دواجار ئەوتی چاوەڕێ دەکرێت ملبادان و دەست شکاندنەوەیە و دەرئەنجام لێکەوتەی خراپە.

گرفتەکە لەئامادەبوونی گۆڕانە کە پێموایە کارتێکی کاتی پارتییەو گۆڕان هیچی لێ شین ناکات
پارتی هەوڵی خۆی دەدات بەسیناریۆی ڕابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدات جایەکێتی ئامادەیە یان نا ئەوە قسەیەکی ترە.
گرفتەکە لەئامادەبوونی گۆڕانە کە پێموایە کارتێکی کاتی پارتییەو گۆڕان هیچی لێ شین ناکات بەخوێندنەوەمان بۆ سیناریۆی کابینەی ۸ دیارە پارتی پلانی خۆی هەیەو کاربۆ جێبەجێ کردنی دەکات.
پشت ئەستور بەگۆڕان وەک هێزێک لە سنوری قەڵەمڕەوی یەکێتی.

باشترین بژاردە لەبەردەم یەکێتیدا  فەرمموکردنە لەپارتی بۆئەوەی کەدەیەوێت بیکات. بەتاڵاکردنەوەی غروری پارتی و بێمنەتی و ڕێکنەکەوتن ئەوەیە .پێی بڵێی فەرموو کۆبوونەوەی پەرلەمان بکەو حوکمەتیش پێک بهێنە(پارتی باش لەم فەرموو کردن و سەرپشک کردنەی یەکێتی تێدەگات!) پێموایە لەئێستادا یەکێتی دەبێت ئەوکارە بکات لەئەگەری سوربوونی پارتی بەم نەسازانەوە بییەوێت کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدات
سەرپشک کردنی پارتی هەم پەیامەو هەم تەحەدایەکی جەوهەرییە لەلایەن یەکێتییەوە

هەروەک لەڕابردوودا بینیمان بێ یەکێتی ئەم هەنگاوەنراو دواجار بەبێ یەکێتی نەتوانرا بەتایبەت پارتی داوای کرد یەکێتی پۆستەکانی گۆڕان پڕبکاتەوە کاتێک لەحوکمەت دەرکران یەکێتی ئەو داوایەی ڕەدکردەوە. گۆڕان ئازادە چۆن دەچێتە ناو حوکمەت بەڵام دەبێت ئەوەی بیربێت کارتی سوتاونەبێت لەبەرانبەر یەکێتی بەکاربێت.

هەڵبەت سەرپشک کردنی پارتی هەم پەیامەو هەم تەحەدایەکی جەوهەرییە لەلایەن یەکێتییەوە ئەگەر وابکات ئاساییە یەکێتی ئەم هەنگاوە  بنێت بۆپارتی دەبێت پچێتە ژێرباری دەرئەنجام و ئەوەی دەبێتە ئەمری واقع چونکە ئەم هەنگاوە تەنها سنوری قەڵمڕەوی پارتی دادەپۆشێ(واقعێکی تاڵە بەڵام دیفاکتۆی هەرێمەکەمانە)

وەبەڕاستیش ئەوەی بەشێک دەبێت لەم هەنگاوە بەشێکە لە قوڵکردنەوەی کێشەو ئالنگاریەکان هەرێمی کوردستان واقعی ملبادان و دەست شکاندن نییە لەئێستادا نەبۆ یەکێتی دروستە نەبۆ پارتی (مەبەستم هەرێمی کوردستانە ئەوەی هەیە پارتی جەمسەرێکەو یەکێتیش جەمسەرەکی دیکە)

گەرچی لەئەگەری کۆبوونەوەی پەرلەمان بەبێ ئامادەگی یەکێتی هەنگاوێکی تاڕادەیەک ڕوکەشی و هەوڵێکی پارتییە بۆ هاتنە ژێرباری یەکێتی .بەڵام دەرئەنجامی باش نابێت چونکە بۆچارەسەر نییە هێندەی تەحەداو بێمنەتییە..


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP