دوای٢/١٨ ئاوێنەکەیان دەدەنە دەست

دەلیل جەمال - 6-02-2019 - 3823 جار خوێندراوەتەوە

دوای ڕووداوەکانی ١٦  ئۆتۆبەر و کێشەو ئاریشەکانی پارێزگای کەرکووک و سڕبوونی ئەنجومەنی پارێزگاکەو نەگەڕانەوەی سەرۆکی ئەنجوومەن و پارێزگار بەشێک بوون لە وەی دۆخی کەرکووک بەشێوەیەکی ناجێگیر مایەوەو لەوفەراغە ئیدارییەدا پارێزگاری  (بەوەکالەت) هەندێک هەنگاوی دژی خەڵکی کەرکوک هاویشت بەگشتی و بەتایبەت کوردەکان.
لەو فەراغە ئیدارییەی کەرکوکدا پارێزگاری  بەوەکالەت هەندێک هەنگاوی دژی خەڵکی کەرکوک بەگشتی و بەتایبەت کوردەکان هاویشت 
لەبەر ئەوەی هەردوو کارەکتەرەکە بوونە بەشێک لەململانێ و کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بەئاراستەی گرژی ونەیان توانی لەپێناوی کەرکووکدا هەنگاوی ئیجابی بنێن و نەبنە بەشێک لەسیناریۆو پرۆتۆکۆڵی سیاسی. کەدەیانتوانی بەشێک بن لە خاوکردنەوەی کێشەکانی یەکێتی و پارتی.
 هەردوو کارەکتەرەکە بونە بەشێک لەململانێ و کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی
بەتایبەت سەرۆکی ئەنجومەنی کەرکووک کە (کادری پارتی نەبوو وەک ایسحقاقاتی پارتی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگانەبوو) دەیتوانی بەشێک بێت لەچارەسەر، ئێستا پارتی و یەکێتی نەوعەنما بەرەو ڕێککەوتن دەچن و ڕێککەوتون لەسەر کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاو چارەسەری کێشەکان لەکەرکووک ئێستا هەم سەرۆکی ئەنجومەن هەم پارێزگاری پێشوو داواکراوی دادگان و سکاڵایان لەسەرە.

لە ئایندەدا بەپێی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی هەردوکیان دەگۆڕێن و لادەدرێن پارتیش ڕەزامەندە، پارتی لەماوەی ڕابردوو توانی شەڕەکانی خۆیی پێیان بکات بیانکاتە سەرەڕمی ململانێکان تائێرە پارتی سەرکەوتوو بوو لەجوڵان و بەکارهێنانییاندا.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی هەردوکیان دەگۆڕێن و لادەدرێن پارتیش ڕەزامەندە
ئیتر پارتیش چووەوە سەر ڕێگەی خۆی وەک بڵێی هەرکەس بۆماڵی خۆی و پارتی لە قۆناغی ڕێککەوتندایە لەگەڵ یەکێتی، یەکێتی ڕەزامەندە لە هەولێر ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبێتەوە کە ئەمە خواست و مەرجی پارتییە لە بەرانبەردا پارێزگار بۆ یەکێتییە و سەرۆکی ئەنجومەنیش دەگۆڕدرێت، و پارێزگاری پێشوو ( نجم الدین کەریم) یش لادراوەو بە یەکجاری لە ئەنجومەنی پارێزگاوە دەگۆڕدرێت.

دوای سەرتاشینێکی خراپ ئاوێنەکەشیان دەدەنەدەست..

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP