بۆچی پێویستیمان بە ئۆپۆزسیۆنە ؟

یادگار ماملێ - 5-02-2019 - 1099 جار خوێندراوەتەوە

‎سەرەتا ئێمە دەبێت بە پێناسەیەك دەسپێدەكەین كە ئۆپۆزسیۆن یان بەرھەڵستیكار یان موخالەفە زاراوەیەکی سیاسییە ؟ چییە ؟
 ئۆپۆزسیۆنی بریتییە لەوەی پارتێک یان چەند پارتێک کە دژی سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵاتن لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەتەوە دژیان دەوەستنەوە
‎لەھەر وڵاتێك كەدیموكڕاسی ھەبێت یاخود ھەلبژارد پاك نەبێت یان دەزگاكان سەربەخۆ نەبن و دامەزراوەكان نیشتیمانی نەبن ئەوا پێویستیان بەئۆپۆزسیۆنی دەبێت لەو وڵاتەدا

لەدنیای دەرەوە بەگشتی لەئێستادا بەھۆی بوونی ئازادی دیموكڕاسی وای كردوە ھەمیشە لەبەرامبەر دەسەلاتدا ئۆپۆزسیۆنێك ھەبێت
‎ئێمەش گەر بێین بەرجەستەبوونی ئۆپۆزسیۆن لەھەرێمی كوردستان ببینین ئەوا بونیان ھەیە كە نەھەلبژاردنەكان پاكن و نەھیچ دامەزراوەیەك نیشتیمانیە و نەدەزگاكان سەربەخۆن، بۆیە ھەموو ئەمانە وامان لێ دەكات داوای ئۆپۆزسیۆنێكی كارا بكەین، چونكە لەحكومەتی بننكەفراوانی ڕابردوو بۆ ھەموو لایەك ئاشكرابوو كە دەسەلات لای حكومەت و پەرلەمان نین بۆیە ھیچ زەروریەتێك لەوەدا نەماوە كەبۆچی بچنە دەسەڵاتەوە، سەرباری ھەموو ئەمانە ئۆپۆزسیۆن بۆ زیندو ڕاگرتنی كۆمەڵگا گرنگە چونكە ئۆپۆزسیۆنی چالاك ھەمیشە دەتوانێت كۆمەڵگاكەی لەكردەو
خراپەكانی دەسەلات ئاگادار بكاتەوە
ھەر لەبە‎ر ئەەی كۆمەڵگای ئێمە لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر سێ بەشدا بۆیە بوونی ئۆپۆزسیۆنی بۆی گرنگە 

سێ بەشەكانی كۆمەڵگای  كوردستانی باشور پێكھاتوون لە:-

‎بەشێكیان كڕدراون/ ئەو بەشە لەلایەن دوو ھێزی سەرەكیەوە كڕدراون و جا بە پۆست و پلە بێت یان بە دابینكردنی بودجە و مینحە بێت، ئەو بەشە لایان وایە حكومەت تەنھا ئەوەندەی لەدەست دێت و ئەوەی كردوشیەتی زۆرە

‎بەشێكیان ترسێنراون/ بەشێك لەو كۆمەڵگایەی باشور لەترسان دەستی گرتوە بەكوڵاوی خۆی با نەیبات، ھەیە لە ئەوروپاوە ناوێرێت دژیان قسە بكات ئەڵێ ئەترسم كە گەڕامەوە كوردستان لەمەتاڕی تەیارە ڕامبگرن و ھەشە وێنەی شەھید كاوە و سەردەشت و ویداد دەھێنێتە پێش چاوی خۆی دەڵێت : كاكە نابێت قسە بكەی ئەمانەی كوژراون چیان لەئێمە زیاتر بوو ئەو دوو حیزبە مافیان كەی بیانەوێت ئەتكوژن بۆیە ھەر بێ دەنگ بیت باشترە.

‎بەشێكی تر بێ ئومێدكراون/ ئەوەی ئێستا لای باشور زۆر سەرنجی لەسەرە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "فەیسبوك"ە ئەم تۆڕە زیاتر دژی یەكێتی و پارتیە تا ئێستا چونكە لەم تۆڕەدا دەتوانرێت بێ ئەوەی ناو و وێنەی خیت دابنێیت قسە لەسەر تەواوی پێشھاتەكان بكەی 
‎بەلام بەداخەوە ئەوەی نوسەر و ڕەخنەگری ئەم تۆڕەیە كەژی دەسەڵات دەنوسن و ڕەخنە دەگرن بێ ئومێدی باڵی كێشاوە بەسەریانا، من وەك خۆم لام وایە ئەو بەشەیان ئێستا زۆرینەیە لەكوردستان بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی بەھۆی زۆری احزابەكان  زۆری ململانێ سیاسیەكان، وە بەڵگەیەكی تر بۆ ئەوەی بیسەلمێنین كە بێ ئومێدی باڵی كێشاوە بەسەر كۆمەڵگای باشور ڕێژەی دەنگدەران بوو لەماوەی ڕابردوو كە سەرباری ترس و تۆقاندن و كڕین و فرۆشتن بەدروستی نیوەی كۆمەڵگا بەشداری ئەو پڕۆسەیەی نەكرد.
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP