گەرمیان لە کوێى حکومڕانی دایە؟

دەشتی ئەنوەر - 1-02-2019 - 1095 جار خوێندراوەتەوە

گەرمیان ناوێکى گەورە و قوربانیەکى زۆر و هەمیشە بۆ کوردستان، ڕەنگ بێ گەرمیان بە دیوەکەی تردا ئامانج لێی بەشداری پێکردن لە حومڕانیا با بۆ خزمەتکردن ئێستا لانى کەم زۆرترین ئاوەدانی بەخۆوە بینیبوو و لادێکانیشی سەرچاوەی ژیان بوو، هەروەها حەق و مستەحەقێتى ناوچەکە ئەوەشی پێ ڕەوا دەبینێ کە ئەم ناوچەیە شایستەیە بە هۆى قوربانیەکانیەوە.

تەماسى گەرمیان لەگەڵ دەسەڵاتى حکومەتى بەعس لە پێشوودا وایکرد هەرچى تاڵاوى ڕەش هەیە لە پێشدا بینوشێ کە بە زەبر و زەنگ و شەڕ و ماڵوێرانى و  ئەنفال دەستى پێکرد و بە جەرگ سوتانى دایکان و کوڕ و کچى تاقەنەش کۆتایی نەهات، بەڵکو ئەوانیش لە دواى ڕاپەڕینەوە بەرگى کوردایەتیان کردە بەر و هێندەى تر هەستى نیشتمانپەروەرى بەرۆکى گرتن تاوەکو ئێستا هەر یەکە و بە جۆرێک لە بوارێک درێژە بە کارى خۆیان دەدەن کەخزمەتکردنى ناوچەکەیە.
گەرمیانیەکان پێویستە لە حکومڕانی نوێدا بن

 

وەلێ گەرمیان لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراقیشەوە لە قوربانیدا پشکى شێرى بەرکەوت، چونکە حکومڕانى نوێ و کاراکردنی حکومەتى هەرێم لە دوو ئیدارییەوە بۆ ئیدارەیەکى نوێ هەرێمى وەک پێویست پێ بەشدارى نەکرا لە ئیدارەدانى ئەم حکومڕانیە، جگە لە تاک و تەرا.

ئێستا لە هەموو کات زیاتر گەرمیانیەکان پێویستە لەو حکومڕانیەدا بن، لە جومگە گرنگەکانى حکومڕانى مەدەنیدا بن، چونکە ناکرێت خەڵکى ئەم مەملەکەتە دوور بێ لە ناوەندى بڕیار و حکومڕانى هەرێمەوە لە کاتێکدا ناوچەکە خاوەنى ئابووریەکى باش و بە هێزە بۆ حکومەتى هەرێم.

دەکرێت بیرێک لە شێخ مەحمودى حەفید بکەینەوە کاتێک کەریمى عەلەکەى کردە وەزیرى دارایی پرسیان بۆچى؟ ئەویش لە وەڵامدا وتى کەریمى عەلەکە کابرایەکى دەوڵەمەندە و ئەگەر حکومەت پارەى لێ بڕا دەتوانێ ئەو بۆشاییەمان بۆ پڕ بکاتەوە.

جا حەقى خۆیەتى گەرمیان کە خاوەنى ئەو چەندین بیرە نەوتە و مەرزى نێو دەوڵەتیە گەرمیانیەک لانى کەم لە ئاستى وەزیردا بێ، لە ئەنجومەنى وەزیران و بگرە پشکى لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ناو وەزارەتەکاندا هەبێ، چونکە کاتێک گەرمیانیەک ڕوو دەکاتە ئەنجومەنى وەزیران یان وەزارەتێک لە هەولێر جگە غەریبى هیچى تر بەدى ناکات لە کاتێکدا شایستە ترینە پێش هەمووان خزمەت بکرێت و بە دەمیەوە بچێت.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP