قوباد شەڕی خۆی کرد، کێ شەڕی نیوەکەی یەکێتی دەکات؟

سلێمان عەبدوڵا یونس - 28-01-2019 - 19781 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای ڕێکەوتنی ستراتیژیەوە، دیاردەی دەسخستنە ناو کاروباری یەکێتی، لەلایەن پارتیەوە، لەوەزیرەوە تا گزیر سەریھەڵدا. دیاردەیەک، کەڕێگای کردەوە بۆئەوەی لەکردەی پۆلێنکاری سیاسییدا، بابەتی پێشەنگایەتی پارتی و پاشکۆیەتی یەکێتی، لەڕوانگەی دەستەبژێرانەوە بۆ ئاماژەی عەوام بگۆڕێت. ئاماژەگەلێک کە ناکۆکە بە قوربانیدان و مێژوی زێڕێنی یەکێتی.
بابەتی پێشەنگایەتی پارتی و پاشکۆیەتی یەکێتی، لەڕوانگەی دەستەبژێرانەوە بۆ ئاماژەی عەوام، ئاماژەگەلێکی ناکۆکە بە قوربانیدان و مێژوی زێڕێنی یەکێتی

 

ئەوەی پارتی ڕێگە بەخۆی دەدات بەبێ ئەوەی بۆکەس بگەڕێتەوە بەربژێرەکانی خۆی دیاری بکات و قسەی یەکلاکەرەوەشی ھەبێت لەسەر کۆی ئەو کاراکتەرانەی بەربژێر دەکرێن بۆ ئەو پۆستە سیادیانەی بەرکەوتەی یەکێتین، بەڕاستی لەچیەوە ھاتوە؟ ئایا دەقی ھیچ  ڕێکەوتنێکی نوسراو یان زارەکی ئاشکرا یان نھێنی لەبەردەستی پارتیدا ھەیە، بۆ ئەوەی لەدەرەوەی دەستوری حزبی و نەریتی سیاسی و پێوەری باو، ئەم مافەی بداتێ ؟ 

دەمێکە لەناو خۆخۆری یەکێتیدا، ئەو حزبە بەشێک لەخۆی بەدەردەکات و دەیکات بەموڵکی ئەویتر، وەک ئەوەی دەگوترێت: پڕۆپارتیەکانی ناو یەکێتی

 

ئەوەی فازل میرانی وتی، قوباد تاڵەبانی نیوەی ھی پارتیە و مەرجی پێکھاتن و ڕێکەوتنیانە لەگەڵ یەکێتی شتێکی نوێ نیە، چونکە دەمێکە لەناو خۆخۆری یەکێتیدا، ئەو حزبە بەشێک لەخۆی بەدەردەکات و دەیکات بەموڵکی ئەویتر، وەک ئەوەی دەگوترێت: پڕۆپارتیەکانی ناو یەکێتی. ئەوەی لەو بابەتەدا نوێیە بەپارتیکردنی نیوەى قوباد و ھاتنە دەنگی تاڵەبانیە، لەوەش زیاتر دەستوبرد قوباد، شەڕی نیوەکەی خۆی کرد، بەڵام ئەی کێ شەڕی نیوە بەغەدر زەردکراوەکەی یەکێتی دەکات؟


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP