هەرێم لەکوێی تێزەکەی د.بەرهەم ساڵح دایە؟

دەلیل جەمال - 26-01-2019 - 3328 جار خوێندراوەتەوە

(چارەسەری کێشەکانی هەرێم لەبەغدایە) پێش ئەوەی د.بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆککۆمار و هەرێم لەوپەڕی گرژی و تێکچوونی پەیوەندییەکانی بوو لەگەڵ بەغداد زۆربەی ڕوئیاو تێزەکانی سەرکردایەتی کورد بەئاراستەی جیابوونەوەی هەرێم بوو لەگەڵ بەغدا و بەجۆرێک کەتەواوی پەیوەندییەکان کۆتاییان پێبێت و ئاراستەی سیاسی و دیبلۆماسی هەرێم زیاتر ڕووی لە وڵاتانی دراوسێ بوو بۆچارەسەری کێشەکانی لەگەڵ بەغدا .
ئایا د.بەرهەم ساڵح جیاواز بوو ؟

 

لەوساتەدا د.بەرهەم ساڵح میلی ئاراستەی سیاسی و تێڕوانینی پێچەوانەی میلی کاتژمێری ئەوانی دیکە بوو ،بەڕادەیەک کەم تازۆر بەر ڕەخنەش کەوت. چونکە بەرهەم ساڵح وتی (چارەسەری ئەوەڵ وئاخری هەرێم نەلە تاران ونەلە ئەنقەرەو نەلەواشنتۆنە بەڵکوو لەبەغدایە) ئەم تێزە گەرچی سەرەتا پێشوازی زۆری لێنەکرا ، بەڵام دوای ئەوەی کە خودی خۆی بووبەسەرۆککۆمار لەسەر ئەم تێزە بەردەوام بوو نەک تەنها لەچوارچێوەی تێزێکی بیرۆکراتی وشک و نوسراودا مایەوە بەڵکوو بووبەنەخشە ڕێگای هاوسەنگ لەنێوان هەرێم و بەغدا ..

تێزەکەی د.بەرهەم ساڵح و کاردانەوەی لایەنە کوردییەکان

 

ئێستا تەواوی لایەنەسیاسییەکانی کورد لەبەغداد پێشوازیان لێکردو بگرە کردیانە نەخشەڕێگای کاری پەرلەمان و پشتیوانییان لێکردوو لەتێزی بەرهەم ساڵحەوە بوو بەنەخشەڕێگای نیشتمانی و سەرەتاکەشی کۆدەنگی لایەکوردییەکان بوو لەهەنگاوی پەسەندکردنی بودجەدا
چونکە ئەوەی گرنگە لەم نەخشە ڕێیەدا
مەسەلەی ژیان و بوجەو هاوڵاتییە کەنابێت هاوڵاتی کورد ببێتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان و گرەو لەسەر بوچەو موچەی خەڵک خەلقی دەستورەو قبوڵکراو نییە مەسەلەی پێشمەرگە ڕووداوەکانی چوارساڵی ڕابردوو. 

ئەوەی ماوەتەوە پارتییە کەهێشتا بەجدی نەچوەتە سەر سکەی نەخشەڕێگاکەو کێشە دروست دەکات هەرچەند نابێت ئەوەمان بیرچێت دەکرێت لەئایندەدا پارتیش بەشێکی کاریگەربێت و پشتیوانبێت.

کاردانەوەی شارعی عەرەبی و لایەنەکانی شیعەو سنە لەسەر ئەم تێزە چییە؟

 

لایەناکی تری عێراق بەجدی پشتیوانن و هاوکارن چونکە ئەم تێزە لای عەرەبەکانیش ڕێزلێگیراوو پەسەندکراوە ئێستا بووەتە نەخشەڕێگای ڕزگاری گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کە لایەنەکانی غەیرەکوردیش لەگەڵ چارەسەری کێشەکانن لەچوارچێوەی عێراقدا هەربۆیە دەبینین فراکسیۆنەکانی کورد و عەرەب لەپەسەند کردنی مادەی یاسایی بۆ بوجەو موچەی فەرمانبەری هەرێم هاوڕاو تەبابوون کەدەکرێت کورد ئەم هەنگاوە بکاتە دەرچەی کاری پێکەوەیی و دورکەوتنەوە لەسیراعی شەخسی و حسبی 

پارتی لەکوێی نەخشەڕێگاکەدایە؟

هەڵبەت نەخشەڕێگای نیشتمانی یان تێزەکەی بەرهەم ساڵح ئەوکات و ئێستاش پەرچەکرداری کاتی نەبووە بەڵکوو تێزێکی دورمەوداو دنیابینی و تێگەشتنبووە لەلۆژیکی ڕووداوو پێشهاتەکان هەربۆیە دواجار دەبێتە تێزی گشتی بۆچاکەی گشتی ،کەوابوو تێز خاوەندارییەکی گشت و نیشتمانی هەیە هەربۆیە پارتی (گەر خۆی مەبەستی بێت و نییەتی بێت دەتوانێت ڕۆڵی ئیجابی وکارای هەبێت چونکە لەو ڕێگەوە دەتوانێت خزمەت بەهەرێم بکات)
لەدەرەوی ئەم تێزە هەم بۆهەرێم خراپەو هەم پارتی لەهاوکێشەی سیاسەتی عێراق کەنارگیروتەریک دەکات کەپێموایە پارتی ناچێتە ناو ئەو کەنارگیرییە.
ئەوەی لەئەستۆی پارتییە لادانی ئەو ڕق و کینەیە هەم لەسەر ئیستحقاقاتی یەکێتی لەبەغداو کەرکووک هەمیش چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح

چونکە پارتی لەدەرەوەی ئەم نەخشەڕێگایە کەئێستا یەکێتی بەجدی کردویەتی بەدورنماو نەخشەی کارکردن وسیاسەتی خۆی لەچوارچێوەی تێزەکەی بەرهەم ساڵح سیاسەت دەکات پارتی ناتوانێت هاوکێشەکە بخاتەوەسەر ڕێچکەی خۆی بەتایبەت لەپێکهێنانی حوکمەت لەهەرێم چونکە بەغداو کەرکووک و هەرێم بۆیەکێتی سێکوچکەی پێکەوە گرێدراون و یەک پاکێچن.........


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP