بەپەلە

خۆبادان بە پارەكەی بەغداوە

هیوا سەید سەلیم - 26-01-2019 - 53253 جار خوێندراوەتەوە

دوای مشتومڕێكی زۆر بودجەی ئەمساڵی عێراق پەسندكرا، لە نێو ئەو بودجەیەی ئەمساڵی عێراق، فراكسیۆنە كوردستانیەكان سەركەوتوو بوون لە جێكردنەوەی بەشەی بودجەی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

لە نێو بودجەی ئەمساڵی عێراقدا فراكسیۆنە كوردستانیەكان سەركەوتو بون لە جێكردنەوەی بەشەی بودجەی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێم
ئەمەیان كارێكی باشە و بەرهەمی تەبایی و یەكڕیزیە، لە هەمووشی چاكتر ئەوەیە كە ئەو بڕە پارەیە سەد دەر سەد نەبەستراوەتەوە بەپابەندبوونی هەرێم بە هەناردەكردنی ئەو بڕە نەوتەی لێی داوا دەكرێت.

ئەو یاسایەی بودجە  لەبەر دوو هۆكار زۆر گرنگە، یەكەمیان ئەوەیە كە بەغدا و تەنانەت پەرلەمانتارە كوردەكانیش تۆپەكەیان هەڵداوەتە گۆڕەپانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا پابەند بێت بە ئیلتیزامی هەناردەكردنی نەوت، دووەمیش ئەوەیە كە قوتی خەڵك جارێكی تر نەكرێتە قوربانی ململانێی ناوەند و هەرێم.

ئەو یاسایەی بودجە  لەبەر دوو هۆكار زۆر گرنگە
دوای چوار ساڵی ڕەبەق لە قەیرانی دارایی و سك گوشینی خەڵك بە هۆی سیاسەتی چەوتی نیوە مووچە،  وا جارێكی تر بەغدا بە هانای فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگەوە دێت، ئەمە لە كاتێك دایە كە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم هەمیشە پێیان وابوو بەغدا چارەسەر نیە، لەبەرامبەریشدا خەڵكیش ڕایەكی جیاواز تری هەبوو بەوەی هەرێم پارەی هەیەو  هەروەها دەتوانێت بەڕێكەوتنیش لەگەل بەغدا ئەو پرسە چارەسەر بكات،  بەڵام حكومەتی هەرێم دەیەوێت سیاسەتی (هی خۆم بۆخۆم و هی تۆش دەخۆم) پەیڕەو بكات بۆیە ئەو پرسە چەند ساڵێكە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

دوای چوار ساڵی ڕەبەق لە قەیرانی دارایی و سك گوشینی خەڵك بەغدا بە هانای فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگەوە دێت
پەسندكردنی بودجەی 2019 عێراق نەفەسێك دەداتەوە بەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەركردنە ئەوەیە كە سبەی رۆژ وەك موزایەدەیەك بەخەڵكی كوردستان بفرۆشێتەوە و پێدانی سێ مووچە كە مافی خەڵكی مووچە خوارەوە بكرێتە مەكڕەمە  و ئەوانی ئێرە خۆی پێبابدەن.

ئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەركردنە ئەوەیە كە سبەی رۆژ وەك موزایەدەیەك بە خەڵكی كوردستان بفرۆشێتەوە

لەو هەنگاوەی پەسەندكردنی بودجەدا تاكە لایەن كە دەكرێت شانازی بە كارەكانی بكات ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقن،  لە تەواوی فراكسیۆنە كوردستانیەكان وە بەتایبەتی تریش ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەگەرچی ئەوانیش ئەركی خۆیان بەجێهێناوە، بۆیە دوای ئەوەی ئەو یاسایە دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە پێویستە لەسەر سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانیەكان بەهەمان روحیەتی سەردەمی پەسندكردنی بودجە كار بۆ جێبەجێكردنی بكەن و چاوپۆشی لە لایەنی كەمترخەم نەكەن تەنانەت ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بێت.

لەو هەنگاوەی پەسەندكردنی بودجەدا تاكە لایەن كە دەكرێت شانازی بە كارەكانی بكات ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقن

بە هاتنی ئەو بڕە پارەیەی كە  بودجەی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان بڕیوەتەوە، دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم پێداگری بكەن لەسەر سەندنەوەی مووچە پاشەكەوتکراوەكەیان و هەڵوەشاندنەوەی یەكجارەكی بڕیاری پاشكەوتی زاڵمانەی مووچە.

دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم پێداگری بكەن لەسەر سەندنەوەی مووچە پاشەكەوتکراوەكەیان

لە بەرامبەریشدا دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردسنان بە فەرمی داوای لێبووردن لە قەرمانبەرانی هەرێم بكات نەك بێن خۆ بەو پارەیە بابدەن كە بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی رەوانە دەكات.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP