لە نێوان گردی زەرگەتە و دەباشان تاقیکردنەوەی سێیەم

دەلیل جەمال - 21-01-2019 - 3096 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبەت ئەم بابەتە لەڕووی سیاسییەوە دەبێت بخوێنرێتەوە نەک لەدیوە ئابووری و مەسڵەحەتە مادییەکەی، لەڕوانگەی واقعی ئەمڕۆوە سەیربکرێت نەک لەڕووی خاست و خەونی (یۆتۆپیایی).

بۆئەوەی بگەینە خاڵی جەوهەری و خواستی چاکەی گشتی دەبێت ملکەچی ڕێگەڕاستەکەبین
گەرچی یەکێتی و گۆڕان ڕێککەوتنێکی باش و بە بەهایان واژۆکرد بەهیوای گەشتن بەخاڵی یەکگرتنەوەش بەڵام ڕێککەوتنەکە بووە قوربانی دیوو ئاراستەی کۆنقین و بازرگانی چەند کەسێک. هەرئەوکات ڕەوان شاد کاک نەوشیروان و بەشێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەئامادەگی ڕەوان شاد مام جلال دەیانزانی چارەسەر و بژاردەی ئەوەڵ و کۆتایی پێکەوە کارکردن و پێکەوە سازان و یەکگرتنەوەی ئەودوو ئاراستە سیاسییەیە کە (خاڵی هاوبەشیان گەلەک زۆرە).
یەکێتی و گۆڕان ڕێککەوتنێکی باش و بە بەهایان واژۆکرد
ئێستاش دوای چەندین هەڵبژاردن و ململانێ هەمان بژاردە لەبەردەم ئەم دوو هێزە سیاسییەدایە. بەڵام بەئیرادەو هێزێکی گەورەی باوەڕبوون بە یەکگرتنەوە ڕابردوو دەمان گەیەنێتە خاڵێک کە لەواقعدا گۆڕان ئەوەی توانی کردی و وەک هێزێکی گەورەی نێوان یەکێتی و پارتی کۆتایی هاتووە و ناتوانێت نەک هەربەدیلی یەکێتی و پارتی بێت بەڵکوو ئێستا لەچاوەڕوانی مەرحەمەتی ئەو دوو حزبەیە، لەچاوەڕوانی هاوکاری مادی یەکێتییە.
گۆڕان ئەوەی توانی کردی و وەک هێزێکی گەورەی نێوان یەکێتی و پارتی کۆتایی هاتوە

ڕوونتر گۆڕان نابێت ببێتە (دووکانی سیاسی)یان  کارتی فشار لەنێوان یەکێتی وپارتیدا واقعەن ئەوە ئێستا شوناسییەتی بۆئەوەی خەونی کاک نەوشیروان بە ڕۆژگار و قەدەری سیاسی نەسپێرێت و نەشبێتە شوێنێک بۆ قەڵەو کردنی چەندایەتی چەندێک و نەبێتە ناوەندی گەورەکردنی هەندێک و دواجار باڵەفڕبن و بێباکبن لەبزوتنەوەکەش ،زەروورە خەمخۆرانی هەردولا بیر لەدووبارە درووستکردنی پردێک بکەنەوە بەڵام ئەمجار پردێک لە گۆڕەکەی کاک نەوشیروانەوە بۆ گۆڕەکەی مام جلال.

گۆڕان نابێت ببێتە دووکانی سیاسی یان  کارتی فشار لە نێوان یەکێتی و پارتیدا

یەکێتی بۆ ناتوانێت کۆنگرەو خۆی ڕێکبخاتەوە؟

ئەوەی پێویستە ڕوئیاسییاسییەکەیە نەک دیوە ئابوورییەکەی نێوان چەند کەسێک یەکگرتنی ئەم دوو هێزە گرنگ و کاریگەرە ڕێخۆشکەرە بۆ توانەوەی تاقەو وزەی نوێ بۆ داڕشتنەوەی دووبارە هەیکەلەی کاری جەماوەری و سیاسی .کەڕاموایە یەکێتی پێویستی بەداڕشتنەوەی نوێ هەیە بۆقۆناغێکی نوێی کارکردن.

یەکێتی پێویستی بەداڕشتنەوەی نوێ هەیە بۆ قۆناغێکی نوێی کارکردن

ئەم پێویستییەی یەکێتی بەبێ گۆڕان و تواناو تاقەو هێزە مەعنەویێەکەی قورسە و گرانە. ئەم گرانییەش لەسەرئەساسی(مێژوو جوگرافیاو نفوسی جەماوەری هاوبەشە)
ڕاموایە هەرئەمەیە لەمپەر لەبەردەم هەنگاوە جەوهەرییەکەی یەکێتی بۆ داڕشتنەوەو داپاچینەوەی خۆی بۆ قۆناغەکە کە خواستییەتی.

گۆڕان بێ یەکێتی لەکوێی یاریەکەدایە؟

لەبەشی سەرەوەی وتارەکە تیشکی خێرام خستەسەر زەروورەتی پێکەوبوونی هەردوو هێزەکە، گۆڕان دوای کاک نەوشیروان و بەتایبەت دوای هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان و پاشەکشەی جەماوەری کە هێزی و شوناسی گۆڕان بوو پەیامێکی ڕوون بوو بۆگۆڕان ڕۆشتنی بەشێک لەکارەکتەرەکانی بۆناو پارتی و (لەئایندەدا چەندانی دیکەش پارتی کاری لەسەرکردوون و دەڕۆن یان بێلایەن خۆیان نمایش دەکەن) کەئەمە تەواوی متمانەکەش بەهێزەکە دەخاتە ژێرپرسیارەوە.

گۆڕان دوای کاک نەوشیروان و بەتایبەت دوای هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان پاشەکشەی کرد

ئەگەر واقعیانە سەیرکەین گۆڕان یاریکەرێکی ئیحتیات و دەستی دووە (قوربانی هەندێک بزنزمانە)  لەنێوان جەمسەری یارییەکەدا کە ئاماژەکان بۆ ئەوەدەچن لەم چوار ساڵەدا بەتەواوەتی گۆڕان دەبێتە هێزێکی (مێژوویی) کەئەوکات قورسە یەکێتی ئامادەیی سازان بێت بەتایبەت بۆ ئەو ئاراستەیە کەدەکرێت موهتەم نەبن بەم بابەتەوە و قسەی ئەو ئاراستە سوارو بەجدیش ئەوکات هەرچی بڵێن ڕاستە.

ئاماژەکان بۆ ئەوەدەچن لەم چوار ساڵەدا بەتەواوەتی گۆڕان دەبێتە هێزێکی مێژوویی

درووسکردنی پردێک لەنێوان گردەکانی زۆنی سەوز هەنگاوێکی ئەرێنییە، ئەم دیدە بەتەنها دروشم وقسەنییە نیەت گرنگە بۆ ئەوکاتیش کەبەرهەم ساڵح گەڕایەوە زۆرێک ڕایان  وابوو نابێت و هەرگیز ڕوونادات بەڵام لەبەرئەوە نییەت و ئیرادەکە لای هەردوو لاهەبوو ئەوەڕوویدا کەئێستا هەیە.

بەڵام بۆ گۆڕان کە ئێستا بێ سەری یەکەم و مەرجەعی بڕیارو سیاسییە قورسە بەتایبەت  بوونی ئاراستە پۆپۆلیستییەکە لەم سۆنگەشەوە مەحاڵ نییەو کەسانی بەئەزموون و واقع بین هەن بتوانن هەنگاو هەڵنێن و ئەم دۆخەتێپەڕێنن...

 کەسانی بە ئەزموون و واقع بین لە ناو گۆڕاندا هەن بتوانن هەنگاو هەڵبنێن و ئەم دۆخە تێپەڕێنن

واقع و هاوکێشەی هەرێم لە قازانجی ئێستای گۆڕان نییە هەربۆیە بژاردەی ئێستاش لەبەردەم گۆڕان پێکەوەبوونە لەگەڵ یەکێتی تەنانەت هەوڵی چاکسازیش لەوێوە بدرێت هیوابەخشە .دەبێت تێبگەین لەم قۆناغەشدا هێزی گۆڕانکاری لەدەرەوەی یەکێتی و پارتی نەگەشتە  دوامەنزڵ ئاساییە بژاردەی گۆڕاکاری وچاکسازی ببرێتەوە ناویەکێتی و وەک هەنگاوێکی نوێ تاقی بکرێتەوە...

بژاردەی ئێستا لەبەردەم گۆڕان پێکەوەبونە لەگەڵ یەکێتی

خۆئەگەر بگوترێت تاقیکردنەوەی خۆکوژییەو هیچ سەوزنابێت دەبێت بپرسین ئێستا بەم دۆخەوە چی سەوزدەبێت لەحوکمەتێک هەمان( تاس وحەمام) تاقیشکرایەوە.

کە ئەم قۆناغە تاقیکردنەوەی سێیەمە دوای ئۆپۆزسیۆن و بەشداری حوکمەت بژاردەی سێیەم یەکگرتنەوەیە...


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP