بەپەلە

‎هاوپه‌یمانی ووزه‌ یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر

دانا نه‌قی‌ - 16-01-2019 - 1367 جار خوێندراوەتەوە

بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوین رۆژ به‌رۆژ خراپتر ده‌بیت له‌ كاتێكدا  بایه‌خی ئه‌م هه‌ریمانه‌ له‌ رووی ستراتیجی و ئیكۆنۆمیه‌وه‌ زیاتر زل ھێزە‌كان كه‌مه‌نكێش ده‌كه‌ن به‌لای خۆیاندا، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ململانیە  له‌ نیوان چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی دژ به‌یه‌كدا وێنا  ده‌بن. ھێزى  یه‌كه‌م به‌ئاراسته‌ی كۆنترۆل كردنی بازاڕى وزە و، چه‌ك هه‌موو مه‌ترسیه‌ك وێنا دە‌كات له‌سه‌ر میلله‌تانی خانه‌خوێ، به‌وجۆره‌ی مشروعیه‌ت بداته‌ خۆی بۆ مانه‌وه‌ و سیاسه‌تكردن.

هێزى دووه‌م خانه‌خوێى لێزان  و بزان بۆ جێگيرى سیاسی و خۆگری ئابووری تیده‌كۆشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و میكانیزممانه‌ی ده‌یگرنه‌ به‌ر جیاواز و هاوتەريبە ‌ له‌گه‌ڵ هێزى یه‌كه‌م، له‌مه‌ترسیه‌كاندا ته‌ریب له‌ دابه‌ش كاری هێزو هه‌ژمونى جیاواز، ئەمە دەمانگەیەنێتە دوو رێیانی بریاردان لە چارەنوسێکی نادیار.

ھەرچەند میکانیزمەکانی دژایەتی گەشتونەتە تونێلە تاریکەکانی موفاجئات بەڵام  رێکارە نێودەولەتیەکان ھێشتا چارەسەری ئانیان پێیە بۆ لێگەشتنێکی واقعی ھاوتەریب بە بەرژەوەندیە سنوردارەکانی ھێزە ركابەرەكان، ئەمەش خاڵى جیاوازی ئەم بەریرک کەوتنە دروست دەکات.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP