لەعەزیزی میسرەوە بۆ عەزیزی شاری چواردەرگا...

دەلیل جەمال - 14-01-2019 - 2844 جار خوێندراوەتەوە

بەغدا کەبەشاری چواردەرگا ناسراوەو پایتەختی عێراقەو ناوی پایتەخت هاوتای ناوی وڵاتە لە پرۆتۆکۆڵی دیبلۆماسیدا. هەڵبەت گێڕانەوەو بەراوردی قۆناغی جیاو سەردەم و ڕووداوی جیا قورسە بەڵام گێڕانەوەو گرێدانەوەی دووسەردەم و دووچیرۆکی جیا مانای نالۆژیکی نییە هێندەی زیندووکردنەوەو دووبارە نوسینەوەی چیرۆکەکانە وەک مێژوو وەک داڕشتنەوەی تازە.

عەزیزی میسر کەحەزرەتی (یوسف)ەو خەڵکی کەنعانە ودەبێتە عەزیزی میسر خوێنەر باش لەڕووداوو گەشتن بەو نازناوەی لەبیرە وەک چۆن دژایەتی کراو چۆن هەوڵی لەناوبردنی درا لە(براکان)نییەوە تادەگاتە ئەهلی پیاوانی ئاینی ئەوکاتەی میسروو  لەچەندین تەڵەو پیلان ڕزگاری بوو تا ڕزگارکردنی گەلی میسر و دواجار ڕزگارکردنی براو قەومەکەی (کەنعانییەکان)لەبرسییەتی و قاتوو قڕی و سود وەرگرتن لەپێگەی عەزیزی میسر و وەک هاوڵاتییەکی میسر لەخێروو بێری وڵات سودمەند بوون .

ئەوکات کەس نەبوو بڵێ یوسف خائینەو خزمەتی بێگانەدەکات و وڵات و قەومی خۆی جێهێشتووە، بۆخزمەتی میسرییەکان  بەڵکوو لەوێوە گەل و قەومەکەی ڕزگارکردو کردییە خاوەن ژیان و وڵاتێکی گەورەی وەک میسر، ڕاستە حەزرەتی یوسف نوێنەری خوابوو بەڵام هەموو مرۆڤ نوێنەرو جێنشینی خودان لەسەر زەوی هەموان پەیامی ئاوەدای و خزمەت و چاکەیان پێ سپێردراوە بۆیە بەراورد بە کارەکتەرێکی وەک دکتۆر( بەرهەم ساڵح ) لەگۆشەنێگای چیرۆکێکەوەیە لەسەردەمی جیا بەڵام جۆرێک خوێندنەوە بۆهەردوو ڕووەکە

دکتۆر بەرهەم  وەک کارەکتەرێکی دیار بێبەش نەبوو لەدژایەتی و لەناوبردن و سڕینەوەی بێبەش نەبوو لە دژایەتی هەندێک براو هەندێک لایەن تا بەوەی نەیارانیش هەوڵی تیرۆرکردنیاندا پانۆرامای ئەم کارەکتەرە پڕە لەچیرۆکی کەوتن و هەستانەوە کۆڵنەدان و بەردەوامی ڕێگری و دژایەتی و بوختان .

بۆچی نابێ پشتیوانی ئەم تیپ و جۆرە لەکارەکتەرانەبین لەکاتێکدا دەزانین وڵات بەچ قۆناغێکدا تێدەپەڕێت برسییەتی ئافاتی گەندەڵی و پیسخۆری بێکاری وەک میللەتی کەنعان هەرێم دووچاری سەدان کێشەیە بۆنابێ عەزیزەکەی کورد دەروازەیەک نەبێ بۆڕزگاری لەم دۆخە خراپ و دژوارە لەکاتێکدا دەزانین دەکرێ و دەتوانێت ڕۆڵی گەورە بگێڕێت بۆچارەسەر و خزمەت و پەیامی ڕوونی ژیان و دادپەروەری
وەلێ زۆرجار خراپ خوێندنەوەدەکەین پەلەدەکین وەک چۆن براکان پەلەیان کرد لەسەرچارەنوسی یوسفی کەنعانی برایان و دواجار عەزیزی میسر بووە فریاد ڕەسیان

کاتێک بەراوردی دووچیرۆک دەکەیت دەبێت خوێنەر تێبگات بەراوردی پیرۆزی و ئایدۆلۆژی نییە هەموو کەس پێگەو مەقامی خۆی هەیە تەنانەت دکتاتۆرەکانیش وەک یەک نین لەبوونا بەڵام لەکردارا دەکرێ بچنەوە سەریەک هەروەک ئاشتی خوازو پیاوچاکانیش لەچیرۆک و ئاکارا دەچنەوە سەریەک لەم دیدەوەیە بەراوردکاری ئەم بابەتەش بۆ سودی چاکەی گشتی لەچوارچێوەی لۆژیکەوە نەک سۆز و خواستی نوسەرو خوێنەر.........

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP