ئەڵقە ونبوەکەی نێو زنجیرەکەی یەکێتی.. دکتۆر بەرهەم

دڵشادی عومەر کاکی - 13-01-2019 - 3284 جار خوێندراوەتەوە

لە نێوان نەیاران و دۆست و یارانیدا بە ئاسانی وسروشتیی دەتوانی ئەو ئەڵەیە بدۆزیتەوەو دەستنیشانی کەیت کە دەکاتە ئەڵقەی هەم لێکترازان و هەم کۆکردنەوەی زۆرینەی خەسڵەت و میتۆدە گرنگەکانی ئایدۆلۆژیای یەکێتی نیشتمانی، سەرەتا باباس لەوە بکەین ئاخۆ ونبونی هەر ئەڵقەیەک دەبێتە لێکترازان وپچڕاندنی زنجیرەی تەبایی و بازنەی گردبونەوەی ئایدۆلۆژیاو کاروبەرنامەکانی ئێستاکەی یان هاوشانی ئەمڕۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردوستان؟؟    
                                                                     
سەرۆک کۆمار                                                                                            
لای خودی مام (کە هەمیشە زیندوە) پێگەی سەرۆک کۆماری هەڵبەتە لە عێراقێکی کەمینەکورد دا، باشترین پێگەو کاریگەرترین ڕۆڵ وشوێنکاری دەبێت دیدی مام بۆ کاری سەرۆک کۆماری بیروئایدیای خودی خۆیی ولەهەمان کاتیشدا دەرهاویشتەی ئایدیاسیاسیەکانی یەکێتی بوو،مام بەسروشتی بونیاتە کەسایەتیەکەی. وەک یاساناس و سیاسی و کوردێکی رۆشنبیرو سەردەمیانەی شارستانی دەیویست بە کاری سەرۆک کۆماری هەم ڕوخسارێکی شارستانی کوردو هەم نیازپاکی ومیتۆدەکانی یەکسانی وپیکەوەژیان وئاشتی نیشان وبونیات بنێت.. مام لەدوای شۆڕشێک کە داگیرکەرانی کوردوشۆڤێنستی عەرەب بە چەتەگەری وگومڕاییان ناودەبرد، بەکاری سەرۆکایەتی کردنی عێراق خۆی کردە چەترو چادرگای ئاشتبونەوەی هەم نەیارانی وهەم دۆستەکانی، ئەگەر تەمەن ڕێگای دابا خەونی سەوزتروخەرمانی زۆرتر چەکەرەکردو لە بیری مامدا هەبون.
                          
مام بۆچی دکتۆری هەڵبژارد                                                                          
هەمیشە  مام جەلال  قۆڵی لە قۆڵ هاوخەباتە ماندو نەناسەکاندابوەو کەچی چاوی بەشوێن  کەسێکی تردا گێڕاوە بۆ ئایندەی یەکێتی بۆشناخ بەقەد نوێخوازی شۆڕشی نوێ  هەم خەبتگێڕ هەم شارستانی.. تەکنۆقرات بۆ یەکێتی شارو شارستانی بۆ یەکێتییەک کە دەیەوێ ببی بە دامەزراوەیەکی مەدەنی ویاساوماف دادوەری پیادە بکات خودی دکتۆر بەرهەم، ئەو مرۆڤەی کە هەم خۆی بەتواناکانی خۆی بونیات نابو هەم هەمان ئەو کەسایەتیە بو کە مام بەشوێنیدا دەگەڕاو عەوداڵی بو، ئێخۆ دکتۆر بەرهەم لە خێڵ وخێزانی مامیش نەبو!.
                                                                                                                      
کەواتە سەرەڕای خۆشحاڵی دۆست و یارانی سەرەڕای بوغزاندان و خیشکردنی نەیارانی هەم دکتۆر بەرهەم و هەم پێگەی سەرۆک کۆماریەکەش کاری پێشیوەخت دەکرێ بوترێت خواست ووەسەیتی مەبدەئی وپێداگری مام و یەکێتی بوە. دەکرێت بوترێ پێداویستی یەکێتی و ئەودڵسۆزانەی بەشوێن ئەڵقە ونبوەکەیاندا دەگەڕان  بە پرۆسەی سەرۆک کۆماریی  لێکدرایەوە. ئێستاکە میتۆدە تازەکان بەئەقڵێکی زانستیەوە بەراوردی چەندایەتی و چۆنایەتی وادەکەن و وادەڵێن.. ئەڵقەیەک  بۆ لێکدانەوە بەستنی بازنەکە گرنگەو.. چەندین ئەڵقەش گەر بپسێ وبزر ببێ.. هیچ لە بازنەکەی یەکێتی بون ناگۆڕێ.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP