ئەمجارەيان يەکێتی بە پارتی کەمەرکێش ناکرێت

دڵشاد عومەر کاکى - 11-01-2019 - 1076 جار خوێندراوەتەوە

جاران هێزی چەکداريی ودەسەڵاتی جۆگرافی وجەماوەر قەبارەی حيزبەکانی دەخەمڵەند، ئەوەندەی شکست وەک لاو لاو لەقەدو باڵای پارتی ديموکراتی کوردستان ئاڵابوو، يەکێتی بەشۆڕشی نوێ چرۆی گوڵی هێزو هەستانەوەی دەپشکووت، جەماوەرەکەی بەردەم پارتی ئاوارەو ئێران نشين وشەرمن بون، تەنها تێزی نەتەوايەتی ئاڵای شۆڕشی ئەيلول نەبێ  چیدييان شک نەدەبرد، ئەو ڕۆژانە يەکێتی لەقوڵايی گەورەترين جۆگرافيای کوردوستاندا  شۆڕەسواری شۆڕشگێڕيی بوو کەچی پارتی ئاوارە لە کوردوستان و لەجەماوەرەکەی، لەگۆشەگيريدا بو، گەر  ڕاپەڕين نەبوايە  پارتی  دەبويە ئەفسانەو چيرۆکی  حيزبايەتی ميژويی جەخار و سوتەک لەبير دەچو.

ئەو شانسەی لەخەونی نەتەوەپەرستيدا لای پارتی چەکەرەی کردبو خەرمانی شۆڕشگێڕانەی هەم يەکێتی و هەم بزوتنەوەی سۆسياليستی کەمێکيش ئيسلاميەکان بو، کە پارتی خستەناو کاتاگۆريەکەوە، هەڵبژاردنی پەنجا بە پەنجای مێژويیەکەی دوای ڕاپەڕين بۆ پارتی ڕۆح بەبەرداکردنەوە بو، ئەوسا ئيسلاميیەکان حيزبەکانيان قاعيدەيان جەماوەريان لەنێوان پارتی و يەکێتيدا کەم نەبو، ئيدی مەدی ئيسلاميەکان نيشتەوە و مەدی پارتی دەستی پێکرد.

ئێستا دوای رۆڵی سەرۆککۆمار دوای دەسەڵاتە مۆدێرنەکەی سياسەتی يەکێتی  پارتی بەو هەمو کورسيەوە باڵاکورتترە، چونکە لە مەدی سياسيدا لەعێراقدا وا دەبينرێ کە شەمەندەفەرەکەی هێشتا  بەهەڵم کاردەکات، هەرێمێکی بچوک دەسەڵاتی پەرتەوازەو چوارچاو لەبەردەم يەکێتی خاوەن نيو هێندەی خۆی لەکورسیدا، ئەم هێستريايە توند بەرۆکی پارتی گرتوە ئاخر سياسەت تەنها  چنينەوەی دەنگ وجوگرافياو دەسەڵات پاوانکاریکردن نيە،  هەندێجار  قەبارەی گەورە لە تاريکی و غيابی سياسيدا ئاوەهای بەسەردێ، وەک کوردەکەی لەهەردو جەژن بو، هەم هەرێم خاڵی و هەم  لە عێراق شەرمندە، ئيدی ئەمە گەمە نيە سياسەتەو ئەو کاتە بەسەرچوو ئێستا تۆپەکە لە کوێدايە يەکێتی لێی بێ باکە و پارتی بۆی دەگەڕێ، گرنگ ئەوەيە ئيدی نەجەماوەری کوردوستانی ونە عێراقی ئەوەندە بە پارتی سەرسام نين، يەکێتيش بە پارتی  کەمەر کێش ناکرێ، چونکە  لەم پرۆسەيەدا پارتی  بەشاراوەيی هەرێمی تەسلیم بەعێراق کردو يەکێتی بەئاشکرا بۆيە ئيدی لە عێراقێکی فيدراڵيدا لە عێراقی سەرۆککۆماری کورددا پارتی ميوانی بەرنامەکانەو يەکێتی خاوەن ماڵەو ئيدی يەکێتی بە پارتی  چ لە عێراقداو چ لە هەرێمدا کەمەر کێش ناکرێت.        

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP