مامۆستایانی کوردی کەرکوک کاتیەتی

قارەمان شێخ بزێنی - 9-01-2019 - 3149 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی گرنگ لە مامۆستایانی کوردی کەرکوک لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە ٢٠٠٣ گەڕاونەتەوە شاری کەرکوک و درێژەییان بە خزمەتی پەروەردەی نەوەکانی کورد لەو شارە داوە، موچەکانیان لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە، بەشی خوێندنی کوردی لەبەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک سەرپەرشتی کاروباری خوێندنی کوردی دەکات کە بریتین لە ٧٦٠٠ مامۆستاو ١٤٠٠ فەرمامبەر، بە شێوەی گشتی بە سەر ٦١٥ خوێندنگای کوردی و ٣٢ باخچەی ساوایان دابەش بوون، جگە لەوەی خوێندنی عەرەبی ٤٣٢ خوێندنی تورکمانی ٢٠٠ خوێندنگای هەیە.

ئەوەی شایەنی باسە ئەم مامۆستا بەرێزانە چەندین ساڵە داوای گواستنەوە ڕاژەکانیان بۆ سەر حکومەتی فیدراڵی دەکەن بەڵام کارەکەیان بۆ ئەنجام نادرێت، لە کاتێکدا بە پێی یاسای زمانە فەرمیەکان بەندی یەک لە ماددەی ٦١ و بەندی سێ لە ماددەی ٧٣ دەستوری عێراقی هەر هاوڵاتیەکی عێراقە ممارسەی زمانی خۆی لە بوارە جیاوازەکاندا بکات،  پێویستە حکومەت مافەکانی بۆ دابین بکات، بەڵام ئەم داوا ڕەوایە فەرامۆش کراوە، هەرچەندە مامۆستایان چەندین جار هەوڵی زۆریان داوە و خۆپیشاندانییان ئەنجام داوە و بێ ئاکام بووە.

بۆیە داوا لە مامۆستایان دەکەم کاتیەتی شکات لە حکومەتی عێراقی بکەن و مافەکانیان وەرگرنەوە و داوای قەرەبووش بکەن، دڵنیام دەتوانن ئەنجامێکی باش بە دەست بهێنن.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP