هێشتا ئەتانەوێت دژایەتی نوێنەرە سەرکەوتووەکەتان بکەن؟

یادگار نه‌سرین - 9-01-2019 - 2582 جار خوێندراوەتەوە

من هێشتا تێنەگەشتم دژایەتیەکەی ئێوە خزمەت بە کێ دەکات و چی جومگەیەکی شکاوی ئەم نیشتمانە ساڕێژ دەکات؟

لە چوار ساڵی ڕابردوو کە وڵاتانی جیهان باسی عێراقیان دەکرد بە ڕاستەوخۆیی باسی حەیدەر عەبادییان وەک سەرۆک وەزیران دەکرد و هیچ ژمارەیەک نەبوو بۆ هیچ ووڵاتێک پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، کەچی ئێستا بە چەپ و ڕاست و سەرەوەو خوارەوە شێوازی مامەڵەی دەرەوە و ناوەوی عێراق گۆڕاوە باس باسی سەرۆک کۆمارە و ناوی سەرۆکوەزیرانی ئێستا ئەوندەی لەبیرکراوە نیو هێندە نایەتە سەر زمانی ووڵاتانی دراوسێ و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاواش چوونکە پۆستی سەرۆک کۆمار لە دوای ڕەوانشاد مام جەلالەوە بۆ جارێکی تر زیندوو دەبێتەوە و کاراکتەرێکی سیاسی نێودەوڵەتی لەسەر کورسیەکە دادەنیشێت و چیتر بە شێوە ڕووخاوەکەی جاران نامێنێت، لەبەر ئەمەشە هەموو ووڵاتان کەوتونەتە پێشبڕکێی پێشوازیکردن لە سەرۆکی نوێی ئەو پۆستە و هەمووان چاویان لەسەر عێراقێکی نوێیە 

ئێستاش کاتی پرسیارە جەوهەرییەکەیە ئایا دەبێت دڵخۆش بین بە بوونی د.بەرهەم بۆ ئەو پۆستە یان دژایەتی بکەین؟


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP