نەیارەکانی سەرۆک بەرهەم درەنگ لە حیکمەت تێدەگەن!

دەشتی ئەنوەر - 6-01-2019 - 7248 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو کاتی جیاوازدا دوو سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تورکیایان کرد، بە پێی ڕێو ڕەسمی پرۆتۆکۆڵەکان هەردوو سەردانەکە پێشوازیەکی سەرۆکایەتیانەی لێکراو ڕێو شوێنە پرۆتۆکۆڵیەکان جێبەجێ کرا، لە کاتێکدا هەمان پرۆتۆکۆڵ بۆ سەرۆک کۆمارەکانی تری وڵاتان کراوە کە سەردانی تورکیای کرد بێت.

سەردانی یەکەم کە هەڤاڵ مامجەلال کردی و دواتر بینیمان وردە وردە سەردانەکە بووە هەوێنی ئاشتەوایەک نێوان قەندیل تورکیا و دەرگای کردنەوەی زیندان وبینینی بەڕێز عبداللە ئۆجەلان بەڕووی قیادە کوردەکانی کوردستانی باکور کرایەوەو چەندین دیدار و یەکتر بینین ئەنجام درا.

لە کەناڵی گەلی کوردستانیش لە کاتی نەخۆش کەوتنی هەڤاڵ مامجەلال گوێم لە قسەی سەرکردەیەک بوو ووتی جەنابی مام جەلال پێش ئەوەی نەخۆش بکەوێ پەیوەندی پێوە کردم ووتی لەدوای سەری ساڵەوە هەوڵ بۆ یەکخستنی هەموو هێزە کوردییەکانی باشوور و باکور دەدەین و پلانێکی نوێ دادەڕێژین تا ڕزگارمان بێ لە شەڕ و ئاشتیەکی نوێ دروست بکەین و دڵی دایکان خۆش بکەین کە کوڕەکانی خۆیان لە پێناو ئەم خاکدا بەخشیە کورد و کوردستان.

ئەڵبەت هەموو  سەردانەکانی مامجەلال گرنگی زۆری هەبوو لەو کاتەدا بۆ مەسەلەی کورد و هێور کردنەوەی قۆناغەکە بۆ کوردستانی باکور دواتریش دەمان بینی قیادەکانی حزبە کوردیەکانی باکور سەردانی هەڤاڵ مامجەلالیان دەکرد و گرنگی سەردانەکەیان بە داهاتوویەکی باشتر دەنەخشاند.

سەردانی دووەم لەڕۆژانی ڕابردوودا بەڕێز د.بەرهەم سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامیدا بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا مشتومڕێکی بێ ئاگایی بە دوای خۆیدا هێنا.

ئەڵبەت نەیارەکانمان هەر پێش وەختە کەوتنە هەڵە و تەفسیر کردن بابەتەکە و خوێندنەوەیەکی کورتی سەردانەکە بێ ئاگان لەوەی کە دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆک کۆماری عێراقەوە کردووەو هۆکارەکەی ڕونکردەوە بۆی و هاتنیان بۆ عێراقیش ڕونتر کرایەوە.

فرمێسک ڕژاندن و شین و واوەیلای ئێرە بۆ سەردانەکەی د.بەرهەم تەنها بۆ یەک شت بوو پارتی عاتیفەی پەکەکە بۆ خۆی ڕاکێشێت و نەیاری د.بەرهەم زیاد بکات، لەکاتێکدا جگە لە زەرەر کردن هیچی دیکە ناچننەوە، چونکە د.بەرهەم ئێستا بووەتە هاوکێشەیەکی نوێ لە وڵاتانی ئەوروپا و خەلیج و دەوروبەر زۆر بە باشی دەتوانن لە ڕێگەیەوە کێشەکانی سوریاشی پێ چارەسەر بکرێت ئەوانیش نایانەوێ چارەسەر بێ.

بێگومان لەم شین و شەپۆل و فرمێسک ڕژانەی نەیارەکانمان تێدەگەین بە هۆی شکستیان لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و ملکەچ بوونیان بە گەڕانەوە بۆ عێراقی ژێر هەژموونی د.بەرهەمی سەرۆکەوەیە.

لەگەڵ ئەوەش ئێمە تێدەگەین برادەرانی پەکەکە و قیادەکەی تێدەگەن، چونکە دڵنیان نەیارەکانی ئێمە دوژمنی خۆیانە و ئەیانەوێت عاتیفەی دوژمنایەتی بگۆڕن کە ناتوانن، چونکە دواجار سەردانەکەی د.بەرهەمیش هاو شێوەی سەردانەکانی مام لە مەودایەکی دیکەدا دەرهاویشتە باشەکانی دەبینی بۆ سەرکردەکانی کوردستانی باکوور و باشوور و ڕۆژئاڤاش.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP