بەپەلە

دەستکێشەکەی شێخ محموود و تاجەگوڵەکەی سەرۆک بەرهەم

دەلیل جەمال - 5-01-2019 - 6041 جار خوێندراوەتەوە

مەبەستم لەم بابەتە گێڕانەوەی خوێنەرە بۆ دوو ڕووداوو دووسەردەمی جیا و وابەستەکردنەوەی بە ئایندەی وڵات و تێڕامانێک بۆ خوێندنەوەیەکی درووست لەقۆناغێکەوە بۆقۆناغێکی تر

خوێنەر کەم تازۆر ئاگاداری سەردەمی شێخ مەحموودی نەمروو ووداوو شۆڕشەکەیەتی و بەشێکە لەمێژووی خەباتی کورد دژی داگیرکەران ئەوکات عێراق وکوردستانیش ژێردەستەو موستەعمەرەی بەریتانیا بوو ناگەڕێمەوە سەردەمی شۆڕش ومقاومەتی ئەوکات بەڵام قسەیەکی باو کەلەمێژوو تۆمارکراوە ئەویش مەسەلەی (دەستکێشەکەی شێخی نەمرە) کە بوویە ڕەمزی ئەوەی شێخ بەریتانییەکانی بەگڵاو داناوە و تەوقەی لەگەڵ نەکردوون و دەستکێشی لەدەستکردووە.

کە دەستکێشەکە دوو خوێندنەوەی بۆکرا
٭بەشێک پێیان وابوو ئەوە عەزەمەت بووەو کارێکی باشی کردووە
٭خوێندنەوەی دووەم لەدەرەوەی تۆڵەو ڕۆحی چەکداریدایە و دیوەخرابوو دەرئەنجامەکانی دەخەنە ڕوو کە لایەنی سلبی زیاتربووە چونکە دەکرا دیبلۆماسیانەو بەشێوەیەکی باش و ئاشتیانە پەیامی گەل و شۆڕش بگەیەنێت چونکە زۆرجار ئەوەی دیبلۆماسییەت دەیکات بەسەدەیەک لەشۆڕش نایکات و بەدەست نایەت.

نمونە (غاندی) لەهێندستان  کەمستەعمەرەی بەریتانیا ئینگلیز بوو بەڵام شۆڕشێکی سپی بەرپاکردوو کەی پێویست بووایە دەستی لەدەستی بەریتانیا دەناو بەردەوام ئاشتی تا شۆڕشە سپییەکە سەرکەوت کە شۆڕشی بێ خوێن ڕشتن ناوی برا.

خۆ دەکرا لەم دیدەوە شێخی نەمریش هەنگاوی بنایە گەرچی ئەوەقۆناغێکی ترە و کورد بەداخەوە نەیتوانیوە سود لە دیبلۆماسیەت و عەقڵی ئاشتی ببینێت ، هەڵبەت داگیرکەرانیش دەکرێت مەجالی ئاشتیان نەهێشتبێتەوە، بۆیە دەستکێشەکەی شێخی نەمر زۆر هەنگاو کوردی بردەدواوەو قوربانی زیاتر تا شەهید بوونی شێخ خۆی.

ئێستا گەرچی سەدەو قۆناغێکی ترە بەڵام کارەکتەرێکی دیکە بوونی هەیە بەڵام سەرۆکێک جیاواز هەنگاودەنێت و جیاواز سەیری ڕووداوەکان دەکات کە ئەویش بەرهەم ساڵحە ئێستا سەرۆکی کۆماری عێراقی فیدراڵە کە دیدێکی تری بۆمەسەلە نەتەوەیی و خەبات و تێکۆشانی نەتەوەهەیە ئەویش لەچوارچێوەی دیبلۆماسییەت گەرچی لابەلا تانە لەهەنگاوەکانی ئەدرێ بەڵام ئەوانە کێن؟ 
ئەوانەن کە زەمەنێکە ڕابەرایەتی پرسی نەتەوەدەکەن و نەتەوەیان کردە قوربانی خەون و عەقڵی داخراوو حیقد گرێ

بەڵام بەرهەم ساڵح نەک سەرۆکی نەتەوەیە بەڵکوو سەرۆکی ولاتێکە کە ڕۆژانێک دەمان خواست ئۆتۆنۆمیمان پێ ببەخشن....
ئێستا وڵات لەلایەن کوردەوە نوێنەرایەتی دەکرێت لە مەحفەلی نێودوڵەتی ئەمە ژیرییە لەچوارچێوەی واقعی سیاسەتێک دەتوانێت کوردو عێراق بخاتەوە سەر نەخشەی وڵاتانی خاوەن سیادە سەردان و دیدارەکان بوونەتە مایەی دووبارە داڕشتنەوەی هێزو مەعنەویەت بۆکورد و عێراقییەکان.

تاجەگوڵەکەی سەرگۆڕی کەمال ئەتەتورک..
ڕاستە ئەتاتورک بۆ کورد مایەی شانازی نییەو دیکتاتۆربووە
بەڵام بۆ تورکێک دەکرێت ڕەمزوو شانازی بێت هەروەک چۆن بۆکورد تەواوی شۆڕشگێڕو ڕابەرەکان مایەی شکۆو شانازین

چونی بەرهەم ساڵح بۆسەرگۆڕی ئەتاتورک ئەم بابەتانەی بیرهێنامەوە کە لای هەندێک خراپ باسکرا کە ئەوانە ئەوجۆرەن لەناو وەهمی خێڵ و بنەماڵەدا گیریان خواردووە لەکاتێکدا پێش هەمووکەس چونەتە سەگۆڕەکەی هەربەناوی کوردیشەوە.

ئەم سەردانانە زۆرباشن ئاخر ناکرێت بتەوێت بگەیتە ماف و داوای گەلت بەڵام نەگۆڕابیت نەزانیت سەردەم و قۆناغەکە چۆنەو چییە؟ نەزانیت سەرۆکی وڵات دەبێت بزانێت چۆن هەنگاو دەنێت چۆن گەلەکەی دەخاتە سەرلێواری ئاشتی و ئارامی و ژیان.

تاجە گوڵەکەی بەرهەم ساڵح دنیایەک هەنگاو بۆ کورد وعێراق گرنگە ئەمە قۆناغێکی ترە و بەعەقڵ و دیدی ڕابردوو ناپێورێت هەرخۆشی ئەو دیدەبوو نەتوانرا کورد بکاتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

پێموایە بەرهەم ساڵح یەکێکە لەوکارەکتەرانەی دەتوانێت و پێی دەکرێت زۆرشت بگۆڕێت و بەمەسڵەحەتی گەلانی عێراق و ناوچەکە دەبێت بۆکورد قۆناغێکە دەبێت پشتیوانی لێبکرێت تایپ و گرووپێک هەن نابێت ببنەوە بەزمان حاڵی گەلێک کە بەتەنها جێی دەهێڵن و ئێستایان بەرهەم هێنا لێگەڕێن بەرهەم ساڵح پێی دەکرێت و دەتوانێت بەدیدو ڕوئیای نوێوە چارەسەری سەدەیەک لە گرفت و ئاریشەکان بکات.

پێشموایە عەقڵی حزبی و خێڵەکی و قین وتۆڵە ناتوانێت پێوەری ڕاست بێت بۆ کارەکانی بەرهەم ساڵح ڕاستر ئەوەیە بەرهەم ساڵح کردویەتییە دورنمای بەدەست هێنانی ئایندەی ڕوون.
دەستکێشێک دەکرێ زۆرشتی لەبەردەم قورس کردبین بەڵام گوڵێک دەتوانێت ئێستایەک زۆ داهاتویەک بگۆڕێ هەروەک غاندی لەبەرانبەر فیشەکی بەریتانی گوڵی بەخشی دواجار غاندی سەرکەوت و گەلی هیند ئازاد بوون.....

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP