یەکێتی و هەڵەیەکی دوو دیو

دەلیل جەمال - 4-01-2019 - 5841 جار خوێندراوەتەوە

لەم بابەتەدا ناچمە سەر پانۆرامای ڕووداوەکانی ڕابردوو و شرۆڤەکردنیان لەمەڕ ڕێککەوتنی ستراتیژی و یەکگرتنەوی دوو حوکمەت و دوو ئیدارەکەی هەرێم دوای پرۆسەی ئازادی عێراق .

مەبەستمە ئەو هەڵەی یەکێتی کەکردی بەدو دیو یان دوو ئاراستەی باش و خراپ بیخەمە ڕوو 
هەڵبەت کەس نییە حەز بە ئاشتی و ئارامی و یەکڕیزی یەکێتی وپارتی نەکات و هەرئەوکاتیش ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی و یەکگرتنەوەی ئیدارەکان و پێکهێنانی حوکمەتێکی هاوبەش و یەکگرتوو چ لەشەقامی کوردی و لەدەرەوەش پێشوازی باشی لێکرا

بەجۆرێک تەواوی دامەزراوە حوکمییەکان برانەوە هەولێر کەلەژێر قەڵەمڕەوی پارتییە هەڵبەت ئەوکات ئاماژەو نییەتەکان بەو جۆرەبوون  کە شتێک نامێنێت بەناوی زۆن و قەڵەمڕەوی یەکێتی و پارتی هەرئەمەش وای کرد کە یەکێتی هەنگاوی جدی ناو ئەمڕۆش بەرهەمی ئەو ییەتەیە.

دوای ئەو هەنگاوە پارتی لەژێرەوە نییەت پاکی یەکێتی قۆستەوە تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکانی پڕکرد لەکادری خۆی تەنانەت پرسگەکانیش پارتی داینان.

ئەوە چەندین ساڵ تێپەڕی و ئەوەی یەکێتی ویستی نەهاتەدی بەشێوەیەک لەشێوەکان پارتی تەواوی جومگەکانی گرتوو دامەزراوەکانی بەکارهێناو دواجار هێزەکانی تری کردەمیوان.
ئەگەرسەیربکەین لەڕووداوەکانی ڕابردوو پارتی یەک لایەنە بڕیاری لەسەر حوکمەت دەداو توانی هێزی خۆی لەناو قەڵمڕەوییەکەی بەکار بهێنێت ئەمە دوای ئەوەی تەواوی دامەزراوەو وەزارەتەکان برانەوە هەولێر

کەپێموایە دەکرا چەند وەزارەت و دامەزراوەیەک لەسلێمانی بوونایە کە ڕێپێدراوەو یاسایشە بەتایبەت یەکێک لەدامەزراوە باڵاکان بەدیدی ئێستا گەروابوایە پارتیش هێندە بێ منەت و بێباک نەدەبوو لە داخستی پەرلەمان یان کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم کە دنیایەک کێشەی بەداوای خۆیدا هێنا
بەجۆرێک هێشتا بینایەک نییە لەهەولێر بەناوی بینای سەرۆکایەتی هەرێم

گەرچی ئەم خوێندنەوە تێپەڕیوەو هەڵەیەک بووکرا گەرچی لایەنی ئیجابیشی هەبووەو دیوێکی باشی نیشانی دنیای دەرەوەو دۆستانی کورد دا. بەڵام دەبێت ئەوەش بهێنینەوە پێش چاوکەپارتی بەداخەوە ئەم نییەتەی خراپ‌بەکار هێناو ئێستا ئەوەی هەیە دەرئەنجامەو پارتی بەدیفاکتۆ حوکم دەکاو خۆی بەخاوەنماڵ دەزانێت و حزبەکانی دیکەش بەیەکێتییەوە دەستە پاچەن 

باشترین بژاردە ئەوەیە یەکێک لەسەرۆکایەتییەکان و چەند وەزارەتێک بهێنرێنە سلێمانی کە ئاساسیەو لەچەندین وڵات دامەزراوەکان دابەش بوونە بەسەر شارەگەورەکاندا ئەمە لەسۆنگەی هاوسەنگی هێز وسیاسەت و ئابووری و ئیداری لایەنی باشی زۆرەو پێشموایە کۆتایی بەوهەژموونە تاکڕەوییە بێت و ترسی دووئیدارەیش زۆر کاڵ دەبێتەوە
بۆناکرێ کادرێکی پارتی وەزیربێت و وەزارەتەکەی لەسلێمانی بێت دەبێت و ئاساییە
کەپێموایە هەنگاوەکەی یەکێتی تەسلیمکردنی حوکمەت بوو بەپارتی بە دیدی ئەمڕۆو ڕووداوەکانی ئێستا یەکێتی هەڵەبوو....

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP