پارتی لەپێناوی سەرۆککۆماردا سەدملیۆن دۆلاری بەخشی

دەلیل جەمال - 1-01-2019 - 25034 جار خوێندراوەتەوە


هەڵبەت لەسەروو بەندی پرسی سەرۆککۆماریدا و دوای ئەوەی پارتی نەچووە ژێرباری ئەوەی بەپێی تەوافووقی سیاسی و ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان یەکێتی وپارتی بۆجارێکی دیکە یەکێتی بەبێ  کێشە و گرفت و لەچوارچێوەی یەکڕیزی نیشتمانی ئەو پۆستە وەربگرێتەوە 
لەم پێناوەدا یەکێتی هەوڵی جدی داو کاری بۆکرد کە کورد کۆدەنگ بێت و یەک کاندید هەبێت و ئەویش بەرهەم ساڵح بێت، پارتی ئەو داوایەی یەکێتی ڕەدکردەوەو ڕایگەیاند پۆستی سەرۆککۆماری بۆکوردەو ئێمەش وەک پارتی کاندیدمان دەبێت .

ئایا پۆستی سەرۆککۆماری هیچ نییە؟
پارتی سەرەتاو پێش ئەوەی بێهیوابێت و کاندیدەکەی لەناوهۆڵی پەرلەمان لەڕێگەی دەنگدانەوە بەڕکابەرەکەی یەکێتی کە بەرهەم ساڵح بوو بدۆڕێت تەواوی هێزی مادی ومەعنەوی خستەگەڕ تەنانەت سازش لەسەر پارێزگاری کەرکوک کەبدرێت بە عەرەب یان تورکمانێک بەخشینی وەزارەتەکان لەپێناوی بەدەست هێنانی سەرۆککۆماردا ئەم هەموو سازش و بەخشینە نیشانەی ئەوەیە کە پۆستی سەرۆککۆمار هیچ نییە؟ 
 
پارتی هەربۆبەدەست هێنانی سەرۆککۆماری بڕی سەدملیۆن دۆلاری بەخشی، ئایا گەرپۆستی سەرۆککۆماری هیچ نیە ئەم پارەیە بۆبەخشرا؟
کوردستان لەقەیراندایە مووچەی مامۆستاو فەرمانبەروخانەنشین و وارسی شەهید نادرێت و دەوترێت پارەنییە ئەی ئەو سەدملیۆن دۆلارە لەکوێوەهات؟ گەربدرایە بەمووچەخۆران باشتر نەبوو؟ ئەمە وێڕای عەرزی گەورە بۆ ئەندامانی پەرلەمان خرایە بەردەستیان تەنانەت پارتی ئامادەبوو لەپێناوی بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆککۆماری پۆستی دیکەی زیاتر لەهەرێم ببەخشێت .

لێرەوە دەبێت بزانرێت پارتی لەپێناوی گەڕانەوەی یەکجارەکی بۆبەغدا ئەم هەنگاوانەی ناو مانۆڕی خۆی خستەگەڕ کەپێموایە گەر سەرۆککۆمار بۆپارتی بوایە هەرێم بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەچوارچێوەی عێراقدا دەتوایەوەو هەرێمێکی لاوازی لەبەرانبەر بەغدادا نمایش دەکرد. بەڵام دواجار بەهێزی یەکێتی و خودی دکتۆر بەرھەم ساڵح لەبەردەم سیناریۆکانی پارتی دەرئەنجام یەکێتی و کاندیدەکەی لەو ململانێ دیموکراسی و تاڕادەیەک پیلانگێڕییەی پارتیدا سەرکەوتو بوون . ئەمەش نیشانەی ئەوەیە پۆستی سەرۆککۆمار کاریگەرو بەهێزە نەک ئەو وێنەیەی پارتی دوای شکستی دەیەوێت وێنای بکات 

لەڕاستیدا نەک هەرسەرۆککۆمار نەبووە هۆی ترازانی نێوان یەکێتی وپارتی بەقەولی هەندێک سەرکردەی ناویەکێتی و پارتی بگرە بۆیەکێتی و کوردیش دیوێکی بەهێزە. چونکە ئەوەیەکێتی نەبوو کۆسپ بوو بۆپارتی بەڵکو پارتی بوو کۆسپ بوو بۆ کورد و بۆ یەکێتی سەرباری ئەمەش بەشێوەی هەڵبژاردن بوو بەڵام لەحەقیقەتدا پارتی زۆر شتی مادی و مەعنەوی لەدەستدا کەدەکرا لەهەرێم خزمەتی پێ بکرێت.....

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP