هەواڵی ئەمڕۆ

پەنجەمۆری مامجەلال و کاک نەوشیروان، بەسەر میراتێکی ھاوبەشەوە

سلێمان عەبدوڵا یونس - 21-12-2018 - 22637 جار خوێندراوەتەوە

گۆڕان؛ پێش ئەوەی کێبڕکێی یەکێتی بکات، بۆ بەشداری کردن، لە حکومەتی پارتی، باشترە بیر لە ڕێکەوتن و ئارامی بکاتەوە لەناو قەڵەمڕەوی یەکێتی!

یەکێتی؛ پێش ئەوەی بەڕێکەوتن لەگەڵ  پارتی، بیر لە پەڕاوێزخستنی گۆڕان بکاتەوە، باشترە ڕێ لە پەڕاوێزخستنی خۆی بگرێت لەڕێگای بەئاکام گەیاندنی ڕێکەوتنی نێوان خۆی و گۆڕانەوە.

گۆڕان؛ بەڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی، زۆرایەتی بنکە جەماوەریەکەی کەداینەمۆی بەردەوامیەتی، براوە دەبێت و بەڕێکەوتنیش لەگەڵ پارتی بەشێک لەسەرکردایەتیەکەی سودمەند دەبێت. یەکێتی بەڕێکەوتن لەگەڵ گۆڕان، ھاوسەنگی ھێز لەکوردستان و ھەستانەوەی قەڵەمڕەوەکەی مسۆگەر دەکات و بەڕێکەوتن لەگەڵ پارتی و پشتکردنە دیفاکتۆی گۆڕانیش، لەشەراکەتی ڕاستەقینە، دورتر دەکەوێتەوە!
 
 بۆ یەکێتی و گۆڕان، چەسپاندنی بەھاکان و ھێنانەدی خۆشگوزەرانی و حکومەتێکی دادپەروەر کەبنەمای گوتاری ھاوبەشیانە،پەیوەستی کۆتاھێنانە بە دابەشکاریەکانی ناو جوگرافیا و جەماوەرە ھاوبەشەکەیانەوە. ئەوەش نەخشەڕێگایەک بوو، مامجەلال و کاک نەوشیروان، وەک میراتی سیاسی نوسراو، بەپەنجە مۆری خۆیانەوە، بەناوی رێکەوتنی دەباشانەوە بەجێیانھێشت!

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP