لە کۆمارەکەی ئەفلاتۆن بۆ بەرهەم ساڵح

دەشتی ئەنوەر - 20-12-2018 - 1089 جار خوێندراوەتەوە

پێش هاتنە دونیای مەسیح و لە یۆنانی کۆندا لە لە ساڵی 427 پێش زاینی ئەفلاتۆن چاوی‌ بە دونیا هەڵهێناوە و نزیکەی 80 ساڵ لە ژیاندا ژیاوە.
ئەم ناوە کە هەرگیز ون نابێ، چونکە لە ژیانیدا قۆناغێکی نوێی لە ڕێگەی فەلسەفەوە هێنایە کاییەوە و بووە بنچینەی دیموکراسی، یۆنانی کرد بەباوکی هەموو دونیا بۆ حکومڕانی لەو زەمەنەدا.

ئەفلاتۆن کتێبێکی هەیە لە ژێر ناونیشانی کۆمار، کە خۆی لە کۆمەڵێکی بابەت و زانیاری جۆراوجۆر لەمەڕ حکومڕانی و ئیدارەدانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بۆ ئەو سەردەمە بەرهەم هێنا.


کتێبەکەی ئەفلاتۆن ئێستا یەکێکە لە کتێبە باشەکان و لە نێو دونیای فەلسەفەدا جێگەی خۆی کردووەتەوە  و بە لای نوخبەی فەلسەفەوان و خوێنەواران بە دانسقە دادەنرێت و سەرچاوەیەکی گرنگیشە گفتوگۆکردن لەسەر حکومڕانی لە وڵاتانی تازە پێگەیشتواندا.


دوای ئەو ماوەیە زۆرە کە نزیکەی 2400 ساڵ پێش ئێستا کۆمارێکی دیکە هەیە لە عێراق کە بەڕێز بەرهەم ساڵح حکومڕانی دەکات، جیاوازی کۆمارەکەی ئەفلاتۆن بۆ بەرهەم ساڵح جیاوازیەکەی ئەوەیە کە ئەویان نوسراوە و ئەمیان حکومڕانی و بەڕێوەبردنە. 


کاتێک بەرهەم ساڵح بووە سەرۆک کۆماری عێراق، عێراقیەکان و وڵاتانی ئیقلمی و نێو دەوڵەتیش پەیتا پەیتا باڵوێز و وەزیرەکانی دەرەوەیان دەنێران بۆ کۆشکی سەلام بۆ پیرۆزبایی کردن و بانگێشتی فەرمی تا سەردانی وڵاتەکانیان بکات، دواجار لە کوردەواری خۆماندا پەندێک هەیە دەڵێ تا دراوسێ ماڵ وەستابێ میوانداری دوورە شار جگە لە کات گوشتن هیچ سودێکی نیە، ئەوە بوو  کۆمەڵێ سەردانی وڵاتانی سنور و خەلیج لە ڕێگەی بانگێشتە فەرمیەکانەوە بینیمان چ پێشوازیەکی لێکرا.


لە دید و تێڕوانی بەرهەم ساڵحیش بۆ حکومڕانی ڕوونە، حکومڕانیەکی باش بۆ مللەت، ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی قۆربانیدەر لە پێناو نیشتماندا، وەک چۆن لە ماوەی ڕابردوودا لەسەردەمی حکومڕانی بەرهەم ساڵح لە هەرێمی سلێمانی پێش پرۆسە و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای پرۆسە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی  هەرێم و دواجاریش کە ئێستا سەرۆک کۆمارە بینیمانە و دەی بینین.


ئەوەی ئامانجی بەڕێز د.بەرهەمە ئەوەیە عێراق لەم چوار ساڵەدا ئاوەدان بکرێتەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە عێراق و ژێر خانی ئابووری بە هێز بکرێت و ڕێگاکانی بازرگانی بەڕووی عێراق و عێراقیەکاندا بکرێتەوە و خەڵک ژیانی بۆ بگەڕێتەوە.


بە ڕوونتریش لەو شوێنانەی کە دەسەڵاتی هەبووە ئەم ڕەنگدانەوەی ژیان هەبووە، چوار ساڵی تریش لە پێشە با چاوەڕوان بین ئەنجا بڕیار بدەین.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP