ئایا یەکێتی دەبێتە شەریکی ڕاستەقینە؟

دەلیل جەمال - 16-12-2018 - 1722 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبەت مەرج و داوای یەکێتی ئیدیۆمی(شەراکەتی ڕاستەقینەیە لە بەشداری حوکمەت) شەراکەتی ڕاستەقینەش بریتییە لەبونی یەکێتی لەبڕیاری سیاسی و تەواوی ئەو بڕیارانەی لەچوارچێوەی بەرنامەو ئەجندای حوکمەتدا هەن و سەنگ و پێگەی یەکێتی لە ناو دامەزراوەی حوکمەت ئەوەی جێی باسە هەنگاوی پێشوەختەی پارتی بوو لەمەڕ بەربژێری بۆ هەردوو سەرۆکایەتی حوکمەت و هەرێم  کەئەمە پێش مناوەرەو گفتووگۆی لەگەڵ لایەنەکان بوو دیارە ئەم هەنگاوە بە دیفاکتۆکردنی ئەوڕاستییەیەو بردنە دەرەوەی هەردوو پۆستەکەیە لەگەڵ لایەنەکان بەتایبەت بۆیەکێتی کەداوای شەراکەتی ڕاستەقینەدەکات.

لەکوێدا شەراکەتی ڕاستەقینەی یەکێتییە؟
پێموایە وەرگرتنی هەردوو سەرۆکایەتی حوکمەت و هەرێم لەلایەن پارتییەوە شەراکەتی ڕاستەقینە دەخاتە مەترسیەوە
چونکە هەردوو دەسەڵاتی تەنفیزی لای تاکەهێزە و ئەویش پارتییە لەگەڵ ئەوەشدا هێزی پێشمەرگەش لەژێر سێبەری ئەو هەژموونە دەبێت

یەکێتی چی دەبات؟
ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی دەبنە بەشێکی گەورەی شەراکەتی ڕاستەقینە  ناوخۆ  ئەنجومەنی ئاسایش داد و سامانە سروشتیەکان و دارایی ئایاپارتی وەک ڕابردوو دەبێتەوە بەخاوەنی ئەنجومەنی ئاسایش و ناوخۆو مەلەفی پەیوەندی و داهاتی وڵات ؟

بونی چەند وەزیرو جێگری سەرۆکایەتییەکان ناکاتە شەراکەتی ڕاستەقینە وەک ئەو بڕیارانەی لەکابینەی ڕابردوو دران و لەغیابی یەکێتی و لایەنەکانی دیکە. خۆ لەدوبارە بونەوەی هەمان سیناریۆ ئەوا میوانداری و بەشداریەکی شەرمنانەیە و لەدەرەوەی شەراکەتی ڕاستەقینەیە، 

دەزگای تەشریعی کەپەرلەمانە چاوەڕێی چەند سیناریۆیەکە و وەرگرتنی سەرۆکایەتی ئەو دامەزراوە وەک ڕابردوو نابێت و هاوکێشەی ملاملانێکان دەگۆڕێن و دواجار پێموانییە تەوافوقی سیاسی تەحەکوم بکات ئەکرێ  پارتی ئەو دەزگایەش بخاتە بەرنەشتەری زۆرینەو کەمینە

ئەوەی پارسەنگ و هاوسەنگی دەهێنێتە گۆڕێ  دەرئەنجامی کۆبونەوەکانە  ئایا یەکێتی بەجدی دەیەوێت شەراکەتی ڕاستەقینەی پارتی بێت لەم کابینەیەدا  ؟ یان  بەزیادەوە پارتی وەزارەت و سرۆکایەتیەکان دەبات؟ لەم حاڵەتەدا بۆیەکێتی هیچ پاساو نییە چونکە شەراکەتی ڕاستەقینە دیارەو لەکوێدا دەردەکەوێت ، پێچەوانەکەی و لەدەرەوەی ئەو وەزارەت و سەرۆکایەتیانە یەکێتی دەبێتە  بەشدارێکی ناچارو میوانێکی سەپاو بەحوکمی جوگرافیاو هێزو قەڵەمڕەوییەکەی.

هەچەند قبوڵکردنی ناڕاستەوخۆی بەربژێرەکانی پارتی بۆ سەرۆکایەتی حوکمەت و هەرێم پێش دانوسان و گفتوگۆ هەڵەبوو ،هەروەها شەراکەتکەشی خستە مەترسیەوە  بەڵام هەردەبێت چاوەڕێی دوا ئەنجامی کۆبونەوەکان  بین و چی لێ شین  دەبێت .....
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP