لە ئاسکەکەوە پەند وەردەگرین!

دەشتی ئەنوەر - 11-12-2018 - 1497 جار خوێندراوەتەوە


لە زانستی گیانداراندا سەلمێنراوە کە خێرای ئاسک 90کم و خێرایی شێریش 58کم لە کاتژمێرێکدا، کەچی لە کاتی ڕاوکردندا شێرەکە پێش ئاسکەکە دەکەوێ و ڕاوی دەکات و دەیکات بە نێچیری خۆی.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان هۆکارەکەی ئەوەیە لە کاتی ڕاوکردندا ئەو ترسەی لای ئاسکەکە دروست دەبێ لەو چەند جارەدا ئاوڕ لە داوەوە دەداتەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوە خێرایەکەی و ناچار دەبێتە نێچیری شێرەکە.

جا لێرەوەی لەوێ زۆر قسە لەسەر د.بەرهەم دەکرێت، دکتۆر گەڕایەوە، نەگەڕایەوە، بوە سەرۆک، گەشتی کرد، پارەی سەرف کرد، چی دەکات چی ناکات، بە کۆمەڵی باس و خواسی پڕوپوچی بەرنامە داڕێژراوەوە هەندێکیان هۆی شکستیان لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و هەندێکی تریان لە شکستی لە دەستدانی نیوەی کورسیەکانیان و بڕێکی کەمیش هاشو وشێکی کاتین لە میدیا بە ناو بیلایەنەکەیانەوە هاتوون دەرونە داڕوخاوەکانیان بەو هێرشانە خاڵی دەکەنەوە.

ئەمەی هەیە لەم لێشاوە سۆشیال میدیا بێ دایک و باوکەدا هێرشەکان دەکرێ، ئەگەر بنەمایەکی ڕاستی بووایە ئێستا نەیارەکانی د.بەرهەم لە بەغدا دەرگا بە‌دەرگای عەرەبی دەگەڕان و دەیان کرد بە مانشێتی ڕۆژنامەکان، بەڵام کە شەڕەکە شەڕی شکست و تێکچوونی دەرونیانە بۆیە تەنها لە نێوخودا و لە نێو سۆشیالی بێ دایک و باوکدا خەڵک هان دەدەن.
جا ئەگەر بێت ئاوڕیان لێ بەینەوە ڕێک و پێک وەک ئاسکەکە دەبینە نێچیری شێرەکە، بۆیە نە ئاوڕ دەدەینەوە، نە کاریشمان پێیانەوەیە، بەڵکو ئامانجەکەی خۆمان لە هەموو شت گرنگترە کە دەکرێ لە داهاتوودا خۆتان شاهیدی لەسەر بدەن، کە هێشتان زووەو نیوەی تەشکیلاتی حکومەت ماوەو گەرم و گوڕیەک لە نێو عێراقدایە کە بە درێژی چوار ساڵی ڕابردوو ڕووینەداوە، لەوڵاتانی ئیقلیمیش دەریای سوری ئوردن دەبێتە خێرێکی دیکە بۆ عێراقیەکان و ڕیاز و ئەبو زەبی و تاران و کۆیتی دراوسێش پشتیوانیەکەیان گوڕوتینێکی باشتری داوەتە سیاسیەکان لەگەڵ بوونی د.بەرهەم بە سەرۆک کۆمار.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP