گۆڕان پارتی لە دوژمنەوە دەکاتە دۆست؟

دەلیل جەمال - 10-12-2018 - 4995 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبەت بۆگۆڕان قورسە بەهەمان دروشم و ئاراستەی سیاسی ڕابردوو بەشداری حوکمەت بکات، بەمەبەستی چاکسازی چونکە بەئەزموونی ڕابردوو ئەم دروشمەو هەناسەی گۆڕانکارییە ناکرێت، پێش هەمووکەس گۆڕان خۆی ئەوڕاستییەدەزانێت و لای ڕای گشتیش ڕوونە

پرسیارەجدییەکە چییەلەمەڕ بەشداری گۆڕان لە حوکمەتی یەکێتی و پارتی؟
هەڵبەت بۆگۆڕان قۆناغێکی هەم هەستیارو هەمیش حەسمە، گەرچی ئەوهاوکێشە بۆگۆڕان قورسە ڕاست بکرێتەوە ئەویش لەنێوان هەردوو چەمکی(دژ و دوژمن)  گۆڕان سیاسەتی بەجۆرێک بوو پارتی یان یەکێتی دوژمنن ئەمەشی بەشێوەیەکی بەبەرنامە شۆڕکردەوە بۆناو هەوادارو هەڵسوڕاوی خۆی بۆیە کاتێک دەیەوێت ئەم دوژمنە شوێن گۆڕکێ پێ بکات بۆ دژ  قورسەو بۆخۆشی گۆڕان حەوسەڵەی مناوەرەو موداوەلەی نەماوە

لەکاتێکدا گۆڕان گرفتی قوڵی ئابووری هەیە گرفتی کات و قۆناغەکەی هەیە بۆئەمەش پێویستی بە خۆنەرم کردن هەیە بۆئەوەی بەهەرنرخێک بێت بچێتە ناو حوکمەت لەپێناوی مانەوەو چارەسەری کێشەی ئابووری ئۆرگانەکانی بۆپارتیش بەدوو دیودا قازانجە
۱-گۆڕان وەک جاران ناچێتە حوکمەت و نابێتە کۆسپ لەبەردەم ئەجندای پارتی هەرخۆی گۆڕان کورسی کەمی هەیە، 
۲-دوبارە پارتی دەتوانێت گۆڕان بخاتەوەسەرڕێی یەکێتی لەزۆنی سەوز واتا شەڕی لەبەردرگای خۆی بۆ بەردەرگای یەکێتی.. ئەمەلەکاتێکدا ئیتر پارتی لە هێزێکی دوژمنەوە دەبێتە دۆستێکی تاڕادەیەک بەخشندە 
بۆیە گۆڕان لەپێناوی مانەوە دەچێتە حوکمەت و بۆهەمیشەش دەبێتە هێزێک ناتوانێت لەحوکمەت نەبێت.

ڕونتر ئەوەیە نەفەسی دوژمن خراپ بوو بەشێک بوو لەفەرهەنگی شەڕی ناوخۆ.. گەر ورد تێفکرین ئێستا گۆڕان خەریکی ڕاستکردنەوەی ئەوچەمکەیە بەڵام لەقۆناغێکدا کە بەجۆرێک لەجۆرەکان لاوازەو دەکەوێتە ژێر هەژموونی سیاسەتی پارتی واتە گۆڕان ناشتوانێت ڕکابەر یان دژی پارتی بێت ئەویش لەبەر بوونی کەلێن لەناو گۆڕان و پارتیش کاری بۆکردووە ئەوەی دەتوانێت ئەم قۆناغە بۆگۆڕان ڕاست بکاتەوە یەکێتییە بەحوکمی مێژووی هاوبەش و جوگرافیای هاوبەش و ڕوئیای هاوبەش ڕاسترئەوەیە بۆگۆڕان نەک پارتی ....

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP