خزمەتگوزاری؛ کارتی پەڕینەوەی مەسرور بارزانی بۆ دەستەڵاتی بێ ڕکابەر

کاوسین بابەکر - 8-12-2018 - 4081 جار خوێندراوەتەوە

لەناو هەموو حزبێکدا ململانێ ئاساییە، هەیە زۆر ئاشکرایەو هەشە داپۆشراوە،ململانێیەکی گرانیش لەنێو پارتیدا بەڕێوە دەچێ،ئەوەی پارتی لەکەس شاراوە نییە هەرچەند خۆیان نایخەنەبەر ڕۆشنایی وناشهێڵن کەمترین زانیاری لەوبارەوە دزەبکات،بەڵکو لەهەڵسوکەوت وبڕیارەکانیان دەربارەی کەسو دام ودەزگاکاندا دەردەکەوێ کەبەردەوام کادیرەکانیان ئاڵ وگۆڕدەکەن.ئەوەی زیاتریش بۆ ئەم کارانە دەستی ئاوەلا ترە مەسرور بارزانیە.ململانێی ئامۆزاکان دەستەڵاتداری مەسعودو ئیدریسی برای لەگەڵ براکانی تریاندا وەبیر دێنێتەوە(لوقمان،عوبەیدوڵڵا،ساڵح)کە بارزانی باوک پشتیوانی کاک مەسعود و خوالێخۆشبو ئیدریس بارازانی بوو ،بەمەش ئەوانی تر بونیان لەمەیدانەکەدا کۆتایی هات و دوبراکە دەستەڵاتیان کەوتەدەست بەڕاستیش توانیان بەپشودرێژیەوە ڕیبازی باوکیان بەرنەدەن.هەرچەند ئیدریس بارزانی براگەورەبوو بەڵام دەستەڵاتی مەسعود بارزانیش لەوکەمتر نەبوو لەکۆنگرەی ٩شداکەساڵی ١٩٧٩ بەسترادوای تێکشکانی شۆڕشی ئەیلول بەزۆربەی دەنگی کۆنگرەکە هەڵبژێرا بەسەرۆکی پارتی،تالەکۆتاییدا بەمردنی ئیدریس لە٣١/١/١٩٨٧ دەستەڵاتی ڕەهای پارتی کەوتەدەست.مەسرور بارزانی دەستەڵاتەکانی خۆی بەتەواوی بەڕێکخستنەکاندا شۆڕکردۆتەوەبەتایبەت لقەکان ولێپراساوی لقەکان،لەهەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی کوردستانیش زۆربەی هەرەزۆری٤٥کورسیەکەی پڕکردۆتەوە.بائەوەشمان لەبیر نەچێ مەسرور بارزانی بەحوکمی لێپرسراوی دەزگای ئسایش وزانیاری توانیویەتی زانیاری ووردلەسەر کەسو دام ودەزگاکان وکارکردنی ناحەزانی کۆکاتەوەو لەکاتی خۆیداسنوریان بۆدابنێ.

ئێستا کەکاندیدکراوە بۆ سەرۆکی حکومەت وای بۆدەچم حکومەتی ڕابردو تێپەڕێنێ بەچەندین هۆکار؛ناوبراو مادام چاوی لەدەستەڵاتی یەکەمی حزبەکەیەتی ودەیەوێ جێگەی باوکی بگرێتەوە هەروەک لەسەفەرەکەی ئەم دواییەی مەسعودبارزانی بۆ بەغدامەسروری هێنا بەر ڕوناکایی وبەناڕاستەوخۆ بە پارتوکوتلەعەرەبی وکوردیەکانی گوت ئەوە جێگرەوەی منە!بۆیە هەوڵی جدی دەبێ بدات بۆ ئەوەی حوکمڕانی ئەوجیاوازبێ لەئامۆزاکەی دەبێ ئەم کارانە بکات؛

١--ستافێکی بەهێز ودەستپاک وشارەزا دیاری بکات بۆ حکومەتەکەی ودەستەڵاتی تەوایان پێبدات بێ جیاوازی.

٢-هەوڵی جدی بدات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی بەغدا-هەولیرو هەموو ئەومافەدەستوریانە،لەبودجە،یاسای نەوت وگاز،مافەکانی پێشمەرگە،مادەی ١٤٠،کێشەی نەوت....

٣-کۆتایی هێنان بەم پاشاگەردانیەی حکومەت وبەسیستەمکردنی دام ودەزگاکان.

٤-ڕێکخستنەوەی وەزاڕەتی سامانە سروشتیەکان ودروستکردنی کۆمپانیای بەبازاڕکردن وفرۆشتن ودانانی سندوقی دراوی نەوت.

٥-موچە ئاسایی بێتەوەو موچەی خوراویش بەپێی میکانیزمێکی گونجاو بگێڕدرێتەوە بۆ موچەخۆران.

٦-هێزی پێشمەرگە ڕێکبخرێتەوەو پۆشتەو پەرداخ بکرێن وموچەکانیان زیادو چاکبکرێ.

٧-پەرلەمان ودەزگا چاودێریەکان کارا بکاتەوەو دەستەڵاتیان پێ بدات وڕێگریەکانی بەردەمیان هەڵبگرێ.

٨-هەموو ئەوگەندەڵ وتاوانبارانەی تائێستا مێش میوانیان نییە بداتە دادگا.

٩-دانانی پلانی ئاوەدانکردنەوەی کەمخایەن ودرێژخایەن.

هەموو ئەم کارانەش نەک هەر وەک کەسێکی خزمەتگوزاروپیاوی دەوڵەتی دەناسێنێ بەڵکو دەبنە کارتی پەڕینەوەشی بۆدەستەڵاتداری بێ ڕکابەری پارتی.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP