قفڵەکانی یەکێتی و کلیلەکانی پارتی

دەلیل جەمال - 2-12-2018 - 1955 جار خوێندراوەتەوە

پارتی گەرچی لەژێرقەڵمڕەوی خۆیدا فەزایەکی تاڕادەیەکی زۆر بێدەنگ و بێ جوڵەوململانێ و ئازادی وبێ سەرئێشەی بۆخۆی دروستکردووە، بەڕادەیەک پێویستی بەداخستنی دەرگای باراگاکان نییە چونکە بارەگاکان هەرلەئەزەلابوونیان نییە. سەرباری ئەوە پارتی هەوڵی داوە لەجوگرافیای قەڵەمڕەوی یەکێتی لەژێرناوو هێزی دیکە ودانانی گەرای خۆی بەشێوەی جیاو لەشوێنی جیا تابتوانێت کاریگەری لەسەر ئاراستە سیاسیەکە هەبێت. بەجۆرێک بەردەوام بەشێک بوە لەئاڵۆزی و گرژی و پێکدادانی نادروست لەڕێگەی (گەرای ڕەنگکراو)ەوە

هەڵبەت لەم ڕێگەوە پارتی توانیویەتی قفڵەکانی یەکێتی بەئاسانی بەکلیلە ڕوکەشکراوەکان بکاتەوە چ لەناوخۆی یەکێتی خۆی بووە یان بەوکلیلانەی لەدەرەوەی یەکێتی و بەناوی دیکەوە توانیویەتی کاربکات و قفڵەکان بکاتەوە
بەڵام لەئێستادا یەکێتی دوای  ڕیفراندەم و گۆڕانێکی جەوهەری لەڕوئیای سیاسەتی ناوخۆو دەرەوە  یەکێتی کۆدوقفڵی دەرگاکانی سیاسەتی گۆڕیوەو بۆپارتی ئاسان نییەو ناتوانێت کۆدەکان بخاتە ژێر هەژمونی خۆیەوە.

داخستی دەرگاکان بەقفڵی نوێی سیاسی بەمانای دوژمنایەتی نییەو نایەت وەبەمانای داخستنی دەرگاکانی ئازادی ڕادەربڕین نیە،بەمانای بەرتەسک کردنەوەی چالاکی سیاسی نییە گەرچی لەڕواڵەتدا وادەرکەوێت بەڵکو بەدیوەکەی دیکەشدا کەدەخوێنرێتەوە سیاسەتێکی تری یەکێتییە، بۆ قۆناغێکی ترو جیاکردنەوەی جیاکاریەکان

ئەمەش لەبەرانبەر هەژمون و گەراکانی پارتی نەک داخستنی دەرگاکانی ئازادی بەتەواوی ماناکانەوە، ئەوەی گۆڕاوە قفڵی دەرگاکانە کەبەکلیلی پارتی ناکرێتەوە
هەرئەمەشە پارتی قورس لەبابەتەکەدەڕووانێت چونکە ئەوەی هەیە سیاسەتێکی دیکەیە و واقعێکی ترەو پارتیش پێویستە لەبری وروژان و کاردانەوەی نالۆژیکی دەست و پەنجەنەرم بکات و ڕابێت لەگەڵ ستایلێکی نوێی سیاسەت و ڕوئیای یەکێتی بۆڕێکخستنەوەی قەڵەمڕەوییەکەی خۆی . ئەم بابەتە پاساونیە بۆهیچ بابەتێک بەڵکو زانیارییە شاراوەکان کڵۆم دەدرێن و یەکێتی نایانکاتە مانشێت و دروشمی میدیایی، دەبێت بایی ئەوە تێبفکرین پارتی لەکوێی هەندێک هاوکێشەدایەو چۆن ڕێگەی لێدەگیرێت ناشبێت تەنها دیوێکی ڕوداوەکان ببینین و بە هەواڵی میدیای پارتی و خانەنوستوەکانی باوەڕبکەین چونکە پارتی شیوەنی ئەوەیەتی قفڵەکان گۆڕاون و بەکلیلەکۆنەکانی پارتی ناکرێتەوە. 
لەگەڵ ئەمەشدا ناکرێت  ڕەهایانە سەیری ئەو ڕووداوو پێشهاتانە بکەین و بە دیدی پارتی بیان پێوین بەڵکو ڕاستر ئەوەیە کە یەکێتی ڕوئیای ترو سیاسەتی ڕونی لەمەڕ قەڵەمڕەوییەکەی هەیەو ئەمەش بەشێک دەبێت لە پاراستنی  لە و پیلان و کارپێکەرانەی پارتی.....

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP