پارتی و زەردەواڵەی ئەھلی!

سلێمان عەبدوڵا یونس - 29-11-2018 - 13274 جار خوێندراوەتەوە

پارتی ریفراندەمی کرد و لەسەفەری  بەغداش ھاتەوە، کەچی ھەتا ئێستا، بەڵای ھەموو سیاسەتە خراپەکانی بۆ یەکێتی و ئەم زۆنە بەردەوامن.

فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕوی گەشتەکانی تورکیادا داخراوە،گەشتە نێودەوڵەتیەکان بەقورسی بەڕێوەدەچن، لەگەڵ یەکێتی خەڵکی ئەم ناوچەیە زیانێکی گەورەی ئابوریان پێکەوتوە،کەس ئەوە لەبەرچاو ناگرێت، بەڵام بڕیاڕی یاسایی بەناچاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەر ھەموانی وەک شانە زەردەواڵە وروژاندوە!

 سەیرەکە لەوەدایە، بەشێک لە میدیا ئەھلی، کە بەپارەی کاشی یەکێتی بەڕێوەدەچن، خۆیان لێکردوین بەڕدێن سپی پرسی کوردایەتی باکور و لەناو ماڵە گەرمەکانی باشوریانەوە، تەگبیری ھەڵە بۆ قەندیل دەکەن و سەرچۆپی بەئامانجگرتنی یەکێتی و قەڵەمڕەوەکەی دەگێڕن!


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP