دیوی دووەمی سەردانەکانی بەرهەم ساڵح

دەلیل جەمال - 17-11-2018 - 4626 جار خوێندراوەتەوە

گەرچی سەردان و ڕۆشتنی سەڕۆکی وڵاتان و دروستکردنی پەیوەندی لەچوارچێوەی پرۆتۆکۆڵی نێودەوڵەتی و عورفی کارێکی ئاساییە، و دەبێت هەبێت و پێویستە.


ئەوەی جێی مەبەستی بابەتەکەی ئێمەیە سەردانی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆککۆماری عێراق لەزنجیرەیەک سەردادا گەشتە چەند وڵاتێک و ئەم سەردانانە بەردەوامن و جوگرافیاو مەساحێکی بەرفراوانتر لەخۆدەگرێت لەئایندەدا، کەبشێکی وەک وتم پرۆتۆکۆڵییەو بەشێکیشی ڕۆڵی بەرهەم ساڵح خۆیەتی و پێش بوون بەسەرۆککۆمار پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتان و کارەکتەرە بەهێزو سیاسییەکانی جیهان هەبووە،کەئەمە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خاڵێکی بەهێزو گەشە لەڕووی ئابووری و دیبلۆماسی و سیاسییەوە.

عێراق لەگەڵ هاتنی داعش وتێکچونی واقعی عێراق و کێشەو گرفتی ناوخۆی خۆی زیاتربوو بەجۆرێک ڕووداوگەلی زۆر لەوچەندساڵەدا ڕوویانداو عێراق برەو لێواری کەوتن ڕۆشت، دواجار عێراق بەهاوکاری هاوپەیمانانی دژی تیرۆر توانی خۆی بگرێتەوە، 

بەڵام بەهۆی شەڕی داعشەوە عێراق زیاتر پەیوەندییەکانی لەپەیوەندی ئابوری و دیبلۆماسییەوە گوازرانەوە بۆ پەیوەندی هێزو چەک و سەربازی ئەمەش زیاتر عێراقی بەرەو داڕمانی ژێرخان و سەرخانی ئابوری برد هەربۆیە بەشێکی زۆرئابوری عێراق بەچەک و چۆڵەدراو بەشێکی زۆری عێراق دڕما.

دیارە دوای کۆتای داعش عێراق دوبارە پێویستی بە ڕێکخستنەوەی خۆیی و پەیوەندییە  دیبلۆماسیەکانییەتی،تا بتوانێت عێراق بەرەو بونیادنانەوەو ئاوەدانکردنەوە هەیە. پێویستی بەئاشتەوایی ناوخۆیی هەیە.

کەپێموایە ئەم تێڕوانینە لای بەرهەم ساڵح  ئامانجەو لەو ڕوانگەوە هەوڵی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکان دەدات کەئەمەش لەڕووی ئابوریێەوە بۆعێراق گرنگەو گەڕانەوەی عێراقە بۆناو هاوکێشە ئابوری و دیبلۆماسییەکان، تەنانەت دروستکردنی هەندێک پەیوەندی لەنێوان عێراق و چەند وڵاتێک کەدەکرێت دوای ڕوخانی سەدام پەیوەندی هەڵواسراو بوون و ئێستا لەڕێگەی بەرهەم ساڵحەوە ئەووڵاتانەش دەبنە بەشێک لەوڵاتی دۆست و هاوکار.سەردانەکانی بەرهەم ساڵح تەنها سەردانی ئاسایی و پرۆتۆکۆڵی نییە لەپشت ئەم سەردانانەوە عێراقی بەهێزو تەنانەت دوبارە چاککردنەوەی پەیوەندی هەرێم و چەند وڵاتێک  کە بەهۆی ڕیفراندەم و چەندهەنگاوێکی دیکەی بەرپرسانی هەرێم هاویشتیان و بویە مایەی بێزاری و گرژی وڵاتانی دۆستی هەرێم.

بۆیە دیوی دوەمی سەردانەکانی سەرۆککۆمار  هیوابەخشن و عێراق دەباتەوە ناو هاوکێشە جیاییەکەی خۆیی و  ئەمەش بەبەرهەم ساڵح دەکرێت، بۆخۆشی نامەو پیرۆزبایی سەرۆکی وڵاتان و کەسایەتییەکان دەروازەو ئاماژەیەکی باش و هیووابەخشە بۆ عێراق بەگشتی کە سەرۆکەکەی دەتوانێت ڕۆڵی باشی هەبێت لەئێستادا ، چونکە عێراق پێویستی بە بونیادنانەوەو ئاوەدانکردنەوەو پەیوەندییەکانییەتی،کەبەشێک لەپەیوەندییەکان لەگەڵ هاتنی داعش  خراپ بوون و تێکچون، کەپێموایە دەرئەنجامی سەردانەکانی سەرۆکی عێراق  بەدەردەکەون چ لەڕووی سیاسی چ لەڕووی ئابورییەوە، هەڵبەت ئەمەش بۆهەرێمی کوردستان هیوابەخشەو هێزێکی مەعنەوی گرنگە لەم قوناغدا بۆکورد و بۆ خودی بەرهەم ساڵح،

گەرچی عێراق ئێستا لە چەند ڕوویەکەوە لاوازەو دەکرێت ئەم لاوازییە کاریگەری لەسەر پێگەو قورسایی عێراق هەبێت لەناو کێشمەکێشم و ململانێ  سەربازی و ئابورییەکان، بەڵام سەرۆککۆمار لەم سەردانانەیدا ئەو فەراغانەی نەهێشت بوو، جوڵەو پەیوەندییەکانی بەجۆرێک بۆ جیهان دەگواستەوە کە عێراق بەهێزەو من واتە بەرهەم ساڵح سەرۆکی وڵاتێکم لەبری جیهان جەنگاو سەرکەوت و عێراق ئێستا عێراقێکی دیکەیە.

ئەم نیشان و ئاماژانە لەپشت جوڵەو ختابی سەرۆککۆمار لەوپەڕی متمانەو ئیرادەدا بوو پێویستە سەرۆک بەوجۆرە تەمسیلی ئیرارادەی وڵات و گەلەکەی بکات، کەبۆخۆی بەرهەم ساڵح توانی سەرکەوتوبێت و عێراقێکی دیکە بباتەوە سەرمێزی گفتووگۆو پەیوەندی و ناو هاوکێشەکان. لێرەوەیە دەکرێت بڵێین عێراقی سەردەمی بەرهەم ساڵح عێراقی دوبارە داڕشتنەوەو بونیادنانەوەو  عێراقی ئاشتی ئاوەدانییە. بۆخۆی تێزی بەرهەم ساڵح بۆحوکمڕانی جیاوازەو  عێراق لە ململانێی هێزی چەک و بەریەککەوتنی مەزهەبی و تایفی پیدەچێت لاواز بێت و هێزی پێکەوەیی و ئاشتی باڵابکات.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP