سەفەرێکی خێرا بۆ ئاوەدانی عێراق

دەشتی ئەنوەر - 13-11-2018 - 5707 جار خوێندراوەتەوە

دەشتی ئەنوەر

بەڕێز د.بەرهەم سەرۆک کۆماری عێراق لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی وڵاتانی کەنداوی کرد. بەلای عێراقیەکانەوە سەردانەکە بە پڕ دەستکەوترین سەردان دادەنرێت بە خێرایی  و پێشوازییە گەرمەکەی هەر یەک لە وڵاتانی کۆیت و ئیماراتی شانشینی عەرەبی کردیان لە سەرۆک کۆماری عێراق.

پێشوازییە شاهانەکەی کۆیت و دانانی ئاڵای عێراق بە بورجی ئەو وڵاتەوە مانایەگی گەورەی هەیە بۆ عێراقیەکان چونکە کۆیت لە دوای ئەو جەنگە نەخوازراوەی سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە توشی بوو هەرگیز بیری لەوە نە کرد بووە رۆژێک سەرۆکەکەی بێتە وڵاتەکەی و پەیوەندییەکەی هێندە بە هێز بکاتەوە بورجی وڵاتەکەی کە لوتکەی بینین و چاوی لەسەرە بە ئاڵای دوژمنەکەی دوێنێ و دۆستی ئەمڕۆ بڕازێنێتەوە.

لە کۆیتی کەنداو شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیت و مەرزوق عەلی ئەلغانم سەرۆکی ئەنجومەنی نەتەوە و ژمارەیەک لە وەزیرەکان و گەورە لێپرسراوانی دەوڵەتی کوەیت پێشوازییەکی تایبەتیان کرد، ئەمەش مانای گەرمکردنەوەو بە هێز کردنەوەی پەیوەندی سیاسیەکەیە کە ساڵانێک بوو تێکچوو بوو.

کۆیت بۆ عێراق گرنگیەکی ئێجگار زۆری هەیە، گرنگیەکە لەوەدایە دراوسێی عێراقە و بەشێکە لە کەنداو کە هەموو دونیا چاویان لەسەر کەنداوە، لەم قۆناغەشدا عێراق زۆر پێویست بەم دراوسێیە کەنداوییە بۆ ئەوەی لە ڕووی ئاوەدانی و هاندانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ ئاوەدانی عێراق خێرا تر بکەن و چوار ساڵی باشتر بەدی بێنن بۆ عێراقیەکان.

ڕۆژی دووەمیش کە سەردانی میرنشینی یەکگرتوی عەرەبی کرد هەر خێرا بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێ نشینی ئەبوزەبی چووە پێشوازی بەڕێز سەرۆک کۆماری عێراقەوە.

پێشوازییە گەرمەکە ئاماژەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی هەمووان دڵنیا بکەنەوە لەوەی عێراق گرنگیەکی زۆری هەیە بۆیان و نایانەوێ دەست بەرداری بن،  ئامانجیانە لەم قۆناغەدان ئاوەدانی بکەنە بەرۆکی ئەم ستافە تازەی سیاسیە کە سەرۆک کۆمار بناغەی پەیوەندییەکەی بۆ تۆکمە تر کردنەوە.

ماوەتەوە بڵێین عێراقیەکان لە نێو خۆشدا بە خێراترین سەردانی سەرۆک کۆمار دای دەنێن بۆ دەرەوە کرا بێت و پڕ دەستکەوت بێ، هەر ئەمەش بوو وای کرد بە خێرای کەناڵی شەرقیە دەنگی چالاکوانەکان بگوێزێتەوە و هانی ساسیەکانی دیکەی عێراق بدەن چاو لە بەڕێز سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان ببڕن و سەردانەکەیان کورت و پوخت بێ بۆ وڵاتەکەیان.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP