پارتی چی لەدەستدا؟ کاتێک یەکێتیش هێزی یەکەمە

دەلیل جەمال - 31-10-2018 - 5675 جار خوێندراوەتەوە


هەڵبەت هەرحزبێک ئایدیاو ڕوئیایێکی جودای خۆی هەیە لەبەرنامەو ئەجندای سیاسی خۆیدا، حزبەکانی هەرێمی کوردستان گەرچی لەفۆڕم و ناوەڕۆکیشدا زۆرتر نزیکایەتیان هەیە، بەڵام هەرهزبەو ڕەهەندو هێڵێکی گشتی سیاسەتی خۆی هەیەو وەک شوناسێک پێی دەناسرێتەوە..

پارتی زۆرتر دوای ۳۱/ئاب خۆی هێنایەوە ناوسەحاکەو بگرە بویەوە بەڕکابەرەکەی یەکێتی و توانیشی بەجۆرێک لەجۆرەکان شوناسی نەتەوەو خیتابی نەتەوایەتی بخاتە پاڵخۆی تاڕادەی ئەوەی ڕابەری ڕیفراندەمی کرد لە ۲۰۱۷/۹/۲٥ 

یەکێتی زیاتر حزبێکی کراوەو شوناسێکی سۆشیال دیموکراتی هەڵگرتووەو ، لەچوارچێوەی حزبێکی فرەرەهەندو ئاراستەیە، توانیویەتی لەنێوان عێراق و هەرێمدا هاوسەنگی بپارێزێت

بەڵام ئەوەی بۆپارتی مایەی نەنگی و لەدەستدان و پاشەکشەی جەوهەرییە لەدەستدانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نییەلەپرۆسەیەکی دیموکراسی و لەبەرانبەر ڕکابەرەکەی کەیەکێتییە، بەڵکو لەجەوهەردا تێکشکان  و کۆتایی ئەوشوناسەیە کەبەردەوام پارتی بەیداخی بووەو خۆی بەڕابەری زایوە کەئەویش شوناسی نەتەوەو سەربەخۆیی و جیابونەوەیە لەعێراق، کە ئەمجار بۆپارتی قورس بوو.

لەبەرئەوەی پارتی بەجدی دەیویست یەکێک لەپۆستە باڵاکانی عێراقی هەبێت و لەو ڕێگەوە پاساوێک بەگەڕانەوەی خۆی بۆبەغداد بدات ، چونکە پارتی تێگەشت قۆناغی ڕیفراندەم و سەربەخۆیی و جیابونەوەلەعێراق کۆتایی هاتوەو پێویستە پارتی لەم قۆناغەدا لەبەغدادبێت، 
لەڕابردودا پارتی زۆر موهتەم نەبوو بە پۆستی باڵا لەبەغداد
چونکە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی هەبووەو لای بووە کەئەمەش پارسەنگێک بووە بۆی کەلەبەغداد غیاب بووە.

ئێستا پارتی گەرچی هێزی یەکەمە و خۆی و چەند کورسیەکی دیکەی پەرلەمانی دەتوانێت حوکمەت بەبێ یەکێتی ڕکابەرەکەی پێکبهێنێت. بەڵام لەواقعدا پارتی ناتانێت و سەرکەوتوو نابێت چونکە گەر پارتی ئەم هەنگاوەی نا ئەوا تەنها دەتوانێت لەزۆنی زەردی خۆی دەسەڵات و حوکمڕان بێت، کەئەمەش بۆپارتی بردنەوە نییەو هەروەک یەکێتی هێزی دوەم و سێیەمیش بێت دەتوانێت ئەوکارە بکات لەسنوری خۆی.

پانۆرامای ڕوداوەکانی دوای ڕیفراندەم و  سەرۆککۆمار ئەوەندە هەیە دۆخەکە پێویستی بە بچوککردنەوەی گرژییەکانەو سازانێکی ناچارییەو گەڕانەوەی پارتییە بۆسەر هێڵەگشتییەکە چ لەبەغداو چ لەهەرێم،  هەرچەند ڕاموایە هێشتا لەهەرێمدا براوەی یەکەم بوونی نییە

چونکە  دوزۆنی و دوودەسەڵاتی وهەژموونی یەکێتی لەسنوری خۆی و پارتی لەسنوری خۆی ماوە
یەکێتی یەکەمی زۆنی سەوزو  پارتیش یەکەمی زۆنی زەرد
هێشتا هەرێمی کوردستان لەدۆخی دوو یەکەمدایەو یەکێتیش وەک پارتی هێزی  یەکەمەو ئەوە واقعەو نەگۆڕەوەو پێویستە دانی پێدابنرێت،

مەسەلەی دوئیدارەیی و پێکدادانی سەربازی کارتێکی سوتاوو قسەیەکی لەبارچووە، نەواقع و نەسەردەم و نە هاوکێشە ناوخۆی و دەرەکییەکان لەگەڵی نین و نابێت و ڕودانی مەحاڵە ئەمە وێڕای مەسەلە ئابورییەکان

باشترین بژاردە کۆتایی هێنانە بە موزایدەو قین و سیاسەتی تۆڵە و گرژی کاتی دانیشتن و گفتوگۆی جدیە لەمەڕ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان و وەلانانی ئەوەی ڕویدا تێپەڕی

چونکە لەم پانۆڕامایانەدا بەم جۆرە سیاسەتەی کە پارتی لەسەری دەڕوات زۆرشتی لەدەستدا، کە جەوهەرین و دەبێت عاقڵەکانی پارتی ئەم ڕقە بگۆڕن بە ئارامی و سیاسەتی واقعیانەی ڕۆژ و ڕووداوو پێشهاتەکانی کەدێنە پێش، دواجار دەبێت پارتی باش تێبگات زۆرنابات پێویستی بەیەکێتییە چ لەمەسەلەی سەرۆکی حوکمەت و سەرۆکی هەرێم و مەسەلەی ئابووری و سەربازی، کەئەمەش پێویستی بەوەیە پارتی بگەڕێتەوە سەر ڕێگەی پێکەوەکارکردن و سازان....

پارتی دەبێت واز لەتەڵەو دانانی لوغم بۆیەکێتی بهێنێت چونکە بەدڵنیایی لەپاڵ تەڵەو لوغمی پارتی تەڵەو لوغمێکی یەکێتی ئامادەگی هەیەو دەرئەنجام  خراپ و شەڕێکی ساردی بێ دەرئەنجامە، پارتی بۆڕاستکردنەوەی پێگەی خۆی لەبەغداد پێویستی بە یەکێتی و سەرۆککۆمارە، ئەوەی ئێستا پارتی دەیکات  تۆپینی خۆم و زەرەری ساحیبم  هەڵەیەیەکە  دورمەودایەو  دەبێتە مردنێکی لەسەرخۆ، بۆپارتی ڕێگەی بەغدا ئاسان نییە گەرچی نەک دوو یان سێ وەزارەتیشی هەبێت، ڕابردوش هەیبووە بەڵام ئێستا دۆخێکی دیکەیە هەم بۆیەکێتی و هەمیش بۆپارتی ..
بەڵێ هێشتا لە هەرێمی کوردستان دوو یەکەم هەن...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP