سوپاس بو شكۆمەندی سەرۆك كۆمار كه هەڵەبجەی به سەركردەوه

دانا هەڵەبجەیی - 28-10-2018 - 3351 جار خوێندراوەتەوە

به هیوام ئه م داخوازاییانه بگاته جێی خۆی:
هەڵەبجە:
* هەڵەبجە چۆن یەکەم بووە لە چەخماخەی هەموو شۆڕشەکان، مافی خۆیەتی کە یەکەمیش بێت لە ئاوەدانی و خزمەتگوزاری.
* هەڵەبجە و هەورامان وشارەزوور، ڕەسەن و دێرینترین ناوچەی کوردەوارین، لە زمان و کولتور و  پۆشاک و شیعر و هونەردا، مافی خۆیەتی،بیپارێزین و بە زیندووی ڕایگرین.
*هەڵەبجە، بە دڵتەزێنترین و نامرۆڤانەترین، شێوە کردیانە قوربانی، مادی خۆیەتی کە بە ئاسودەی و خۆشگوزەرانی بژی.
* قوربانیانی هەڵەبجە، دۆزی کوردیان بە دنیا ناساند، مافی خۆیانە کە شکۆیان بەرزڕاگریرێت و قەرەبوی مادی و مەعنەوی کەسوکاریانی ئەرکی حکومەتی هەرێم و عێراقە.
 پرۆژەکان:
* جادەی دوو سایدی سلێمانی هەڵەبجە،  کوا؟
* کردنەوەی مەرزی شۆشمە و سازان و بەمۆ، کوا؟
* بۆ یاریگە نێونەتەوەییەکە ناخەنە گەڕو  ئیدارەی بۆ دانێن؟
* خانوەکانی سیروان و دکتۆرەکانی هەڵەبجە بۆ قفڵی لێدراوە؟
* کوا پرۆژەی گەشتوگوزاری بۆ زەڵم و ئەحمەدئاوا و خورماڵ و گوڵان و دەریاچەی سیروان؟
* کوا ڕێگاوبانی شایستە بۆ  شنرۆێ و باڵانبۆ و سەرتەکی بەمۆ  و گوندەکانی هەورامان و شارەزور؟
* کوا هۆڵی کۆنفرانسی گەورەی نێونەتەوەیی؟
* کوا پارکی نیشتمانیی هەڵەبجە؟
* کوا نۆژەنکردنەوە ماڵی پاشا و گەرەکە دێرینەکانی هەڵەبجە؟
*کوا بڕیار و ئیدارە و بینای پارێزگای و بەڕێوەبەرایەتییەکان؟
* کوا سایلۆ و کارگەی بژاری توتن؟
* کوا کارگەی بەقوتوکردن و دۆشاو و شەربەتی هەنار و تەماتە و قەیسی و ترێ؟؟؟
* کوا خانەی پیران و پەککەوتوان و قوربانییان؟
* کوا ئەو زانکۆییەی کە هەوڵی دنیانمان بۆ دا؟
ئێستا:
کاتی ئەوە هاتووە کە:
* هەڵەبجەییەکان ببنەوە خاوەنی راستەقینەی شارەکەی خۆیان، حیزب ئەم و ئەوی بەسەردا نەسەپێنیت.
* کولتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی بکرێتە هێز و داینەمۆی نوێ، بۆ ژیانەوەی هەڵەبجەیەکی شایستە بە خەڵکەکەی.
* گەڕانەوەی سیما و فەرهەنگی شارستانیەتیەت، بۆ هەڵەبجەی ئاشتی و ئازادی.
* هەرچی هەیە،لەم شارەدا ئەسپی خۆی تاودا، و هەڵەبجەی لە وێرانەوە نەکردە ئاوەدانی، ئیتر کاتی ئەوەیە سوارچاکانی ئاودانی و دادپەروەری و دیموکراسی، بێنە مەیدان.
* هەر وەک ئەمساڵ چۆن کانیەکەی کانی عاشقان، دوای 30 ساڵ تەقی، ئیتر ئەبێت هەڵەبجەش لە وشکەساڵی وکوێربونەوە، ڕزگاری بێت و بە گژ نادادپەروەری و گەندڵی بتەقێتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP