عێراقێکی فیدرالی... یان میرنشینێکی کوردی

دڵشادی عومەر کاکی - 26-10-2018 - 3431 جار خوێندراوەتەوە

دوای زەمین لەرزەکە..    
                                                                                    
دوای زەمین لەرزەکە..کە ڕیفراندۆم خولقاندی ،بەرلەوەی جێۆلۆجیای ئابوری ودەسەڵاتداریی  حکومەتی هەرێم ژێرەوە ژوور،و بچوک بێتەوە ،هاوکێشەکان..بەرنامەکانی هەر حیزب ولایەنێک ..تەنانەت ئایدۆلۆژیاشیان بە پلەی ٧ی رێختەرزەرەرو زیانی لی کەوت ،تەوقی تاوان لە گەردنکردنی ئەمیان بۆ ئەویان.لەبەردەم قەوارە جەماوەریەکانیاندا ،جگە لە ئەکرۆپاتێکی سیاسی لەبەردەم  دەنگپێدەرانیان ،ڕەونەقێک وقەناعەتپێکردنێکی  ئەوتۆی لە وێزەدا نەبوو.دوای زەمین لەرزکە دەرگاو دەروازەکانی    تارومار      کردن وفڕکانفرکانی سامان ودەرامەتیش داخران، ئیدی پێویستبوو کاربۆئەوەبکرێ هەم تێزی عێراقی وهەم بەرگری لەوەی بەکوردستانی مانەوە شانازی ودرێژەی خەباتە مۆدێلی سیاسەتکردنی حیزبەکانی بون.،تەخوێن کردن وتەزویرلەهێڵەگەرم وفۆکسەکانی حیزبە نەیارەکان بوو،ئۆپۆزسیۆنیش سەرحاڵی فریادرەسی خۆی لە نێو جەماوەرە کەیدا  رادەگەیاند.
 
  
عێراقێکی فیدراڵی  
                                                                                              
عێراقێکی فیدراڵی ،کە تیایدا .مافە دەستوریەکانی کوردپارێزراوبێت عێراقێک کە چارەسەری ڕیشەیی تێدا بکرێ و وڵات بەرەوئارامیی ئاڕاستە بکرێ ،تێپەڕین بەسەر قەیرانەکاندا پرۆسەی سیاسی تەندروست دیالۆگی ناوخۆیی راشکاو دوا جاریش گەر مافی چارەنوس بەدەست بێ .دەکری لەبەغداوە بێ .

ئەمانە گشت لە پرۆژە سیاسیە پێشوەختیەکانی سەرۆکە هەم خۆ پەروەردەکردوەکە وهەم هەڵبژێراوە بێ ڕکابەرەکەی یەکێتی(سەرۆک کۆمار)بوون.سیاسەت هونەرێکی ئەکرۆپاتیەو چەندەبە قازانجی قەوارە سیاسیەکان دەشکێتەوە زیرەکی لەم ئەکرۆپاتەدا قازانجی دەرامەت وژیانی مسۆگەرتری کۆمەڵانی خەلکی کوردوستانیشی تێدایە لەنێوعێراقە فیدراڵیەکەیاندا،عێراقێک کە ئەگەری دەستکورتکردنەوەی دەسەڵاتی نەیارانی ئیقلیمیی لەسەربێ و هەرێمێک  ئەگەری کەمتر ملدانەدەستی هەندێ لە ئیقلەمەکانی دراوسێی لی دوربێ گەر بچینە  لای هەرێمی ئەوساو ئێستا دەبێ چۆن وچی بڵێین..؟؟؟    
                                                                                                                             
میرنشینێکی کوردی 


بەلەدەستانی  سامان وداهاتی هەرێم و گەڕانەوەی بۆ بەغداو ، ،ئەلتەرناتیفی ،،یان گێمی دوەمی بەهانکە هانک  چونەوە بۆ ژێر جادری عێراق ،داواکردنی پۆستە سیادیەکانی ترو مامەڵەو وتووێژەکانی  ناوەندەکە .هاتوچۆی  کوتلە سیاسیە عێراقیەکان و سەرۆکەکانیان لەتەك هەردو حیزبی براوە لە ژمارەی کورسیەکانیاندا ،، تەنها هەرێمێکی بچوککراوەی جۆگرافیا دیاری کراو  بڕیاری نادیارو داهاتوی خستنەسەرو لی دەرکردنی ئۆپۆزسیۆنە کوردوستانیەکان  هەرهەمو کۆلاجی دەسەڵاتێکی خۆماڵی میرنشینیکی کوردی دەکەن.دەشێ ئەگەری دوئیدارەیش ئەم جارەش سەرهەڵبداتەوەو  بەقازانج بشکێتەوە..تەرازوی هەندی دادو بێدادی ..لەماڵبەشکردندا کۆتایی پی بێت. ئەمانە گریمان و پێشبینین مەرج نیەهەمو پیتەکانیش بپیتێن.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP