ئیسلامیه‌كان و هه‌نگاوى دواى به‌خۆداچوونه‌وه
عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د -
24-10-2018 -
8703 جار خوێندراوەتەوە
ئیسلامیه‌كانى كوردوستان له‌دواى هه‌ڵبژاردنى 2009ى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه به به‌رده‌وامى رێژه‌ى ده‌نگه‌كانیان داده‌به‌زێت و قه‌واره‌ى سیاسیان بچوك ده‌بێته‌وه‌و له‌ناو نوخبه‌ى رۆشنبیر و گه‌نجاندا كێرڤهكهیان روو له نزمیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له‌گه‌لأ هه‌ر خولێكى هه‌ڵبژاردندا هه‌ر به‌هه‌مان ریتم و شێوازى پێشوو درێژه به‌كارى سیاسیان ده‌ده‌ن و هیچ گۆڕانكارى و پێداچوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاو نا‌بینیت له شێوازى كار و گوتارى سیاسى و په‌یكه‌رى رێكخستن و پرۆگرامى په‌روه‌رده‌ییاندا، ئه‌م حیزبانه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م رووداوانه هانیان بدات بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و چاكسازى، هه‌موو جارێك به‌رووكه‌ش چه‌ند هه‌ڵوێستێكى ساده ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن كه سه‌ركردایه‌تى به به‌رپرسیار ده‌زانین له شكسته‌كاندا، به‌ڵام ئه‌مه وایان لێ ناكات كه گۆڕانكارى جه‌وهه‌رى و بنه‌ڕه‌تى بكه‌ن یان به‌شێك له سه‌ركردایه‌تیان پاشه‌كشه بكات یان كۆنگره‌یه‌كى پێش وه‌خته ئه‌نجام بده‌ن بۆ چاكسازى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه كارى ئه‌م پارتانه له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كى زۆرینه مسوڵماندایه و به‌رده‌وامیش بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان په‌روه‌رده‌ى مزگه‌وتن و به‌رده‌وامیش له ریزى پێشه‌وه‌ى نوێژخوێنانن، هه‌روه‌ها هه‌موو بۆنه ئاینیه‌كان به جۆرێك له جۆره‌كان به سیاسى ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش دیعایه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان وه‌ك ئه‌هلى ئیمان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و به‌ڵام هه‌موو ئه‌م گوتاره سیاسیه تێكه‌لأ به بانگخوازى و دینداریه نه‌یتوانى كه راى زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌كه به‌لاى خۆیدا رابكێشێت به‌ڵكو دواجار ئه‌وان بوونه نوخبهیهكى بچووكى كارى سیاسى و په‌رله‌مان و له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنیش كه له 30/9 دا ئه‌نجام درا نزمترین رێژه‌یان تۆماركرد.
ئیسلامیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له كوردستاندا به درێژایى 30 ساڵى رابردوو خاوه‌نى یه‌ك گوتار و دید و تێڕوانینن بۆ كارى سیاسى و زۆر كه‌م گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وان راسته ئێستا له چوارچێوه‌ى پارتێكى سیاسى دا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى كه كارى پێ ده‌كه‌ن زۆرتر له مه‌رجه‌عیه‌تى (كۆمه‌ڵى ئیسلامى)یه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه بۆ سه‌لماندنى ئه‌و راستیه‌ش ئێستا تۆ پارتێكت هه‌یه ناوى كۆمه‌ڵى ئیسلامیه، له‌راستیدا له ئه‌ده‌بیاتى ئیسلامی‌دا ده‌سته‌واژه‌ى (كۆمه‌لأ) له‌گه‌لأ پارتدا زۆر له‌یه‌كتر جیاوازن، چونكه (كۆمه‌ڵى ئیسلامى) واته گروپێك له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خه‌ڵكدا كار ده‌كه‌ن بۆسه‌ر رێگه‌ى ئیمان، هه‌تا له كوفر و شیرك و تاوان به دوربن و بێنه سه‌ر رێگه‌ى هیدایه‌ت هه‌تا له دۆزه‌خ پارێزراوبن و به‌ره‌و به‌هه‌شت بچن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م ئامانجانه زۆر دورن له ئامانجى پارتى سیاسى كه كار ده‌كات له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى مافه سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كلتوریهكانى گه‌له‌كه‌ى و له رێگه‌ى به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌یه‌وێت خۆشگوزه‌رانى بۆ تاكه‌كان دابین بكات، له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى چه‌مك و تێگه‌یشتنى (جماعه الاسلامیه )واته كۆمه‌ڵى ئیسلامى زاڵه به‌سه‌ریاندا، ئه‌وه‌نده له ده‌ورى ئامانجێكى سیاسى كۆنهبووهنهوه بۆ پارته‌كه‌یان ،هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ش وایكردووه كه ئیسلامیه‌كان ببنه كه‌مینه له‌ناو كۆمه‌ڵگه مسوڵمانهكهدا و ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه پێیان ده‌درێت نوێنه‌ره‌كانیان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت ناتوانن به گوتار و زمانێكى سه‌رده‌میانه ته‌وزیفى بكه‌ن بۆ كارێكى سیاسى مۆدێرن.
هه‌تا ئێستاش ئیسلامیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له جیاتى پشت به‌ستن به پرۆژه‌ى سیاسى و كاركردن له‌سه‌ر ئاستى گشتى كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت كردن له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوڵاتى بوون، ده‌یانه‌وێت به گوتارێكى ئاینى روو بكه‌نه كۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌كه و له‌ناو كۆمه‌ڵگه مسوڵمانهكهشدا كه‌سه دیندار و به ئیمانهكان، به‌مه‌ش به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵگه له ژن و ئه‌كادیمیا و گه‌نجان بێ به‌ش ده‌بن و ناتوانن به‌و زمانه‌ى كه خۆیان ده‌یانه‌وێت بیاندوێنن.
له سه‌ره‌تاوه كه ئیسلامیه‌كان هاتن ئه‌و گوتاره بایه‌خى خۆى هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه توانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو هه‌تا 2009 ده‌نگى باش بهێنن، به‌ڵام له دواى ئه‌وه‌وه رۆژ به‌رۆژ ده‌نگه‌كانیان رووى له لاوازى كرد، چونكه له‌وه تێگه‌یشتن كه ته‌نها پشت به‌ستن به دروشمى ئاینى و به‌كارهێنانى دروشمه‌كان وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كى سیاسى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه زۆرینه‌ى مسوڵمانه، كارێكه له‌گه‌لأ گه‌وره‌یى ئیسلام و شوناسه جیهانیهكهیدا وێك نایه‌ته‌وه‌و ناكرێت ئیسلام بكرێته پڕوپاگه‌نده‌ى سیاسى بۆ گروپێك و ئیتر ئه‌وانى تر‌ى لێ بێبه‌ش بكرێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئێستا ئیسلامیه‌كان له دوو ریانێكدان یان هه‌ر درێژه به‌م شێوازه ته‌قلیدیه بده‌ن له‌كارى سیاسی‌دا كه دواجار ده‌بنه چه‌ند گروپێكى سیاسى ناكاریگه‌ر، یان ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ى بنه‌ڕه‌تى و جه‌وهه‌رى به خۆیاندا بكه‌ن و به به‌رنامه‌ى نوێوه ده‌ست به‌كارى سیاسى بكه‌نه‌وه، له‌و هه‌نگاوانه‌ش كه پێویسته بینێن وه‌ك:
1- كۆتایى هێنان به درێژه‌دان به ره‌وتى كارى ئیسلامى سیاسى و كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى نیشتمانى.
2- جیاكردنه‌وه‌ى كارى حیزبى له‌كارى بانگه‌واز و سپاردنى هه‌ر یه‌كه‌یان به كه‌سانى پسپۆڕ له‌و بواره‌دا.
3- بنیاتنانى پڕۆژه‌یه‌كى نوێى كارى سیاسى له‌سه‌ر بنه‌ماى نیشتمانى و كۆتایى هێنان به ئایدیۆلۆژى كردنى ئیسلام بۆ كارى سیاسى.
4- دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌م و چاوانه‌ى كه پێشتر له‌كاردابوون و به‌رپرسیاربوون له كه‌مكردنى ده‌نگه‌كانیان.
5- ئاشت كردنه‌وه‌ى گه‌نجان و رۆشنبیران و ژنان و خستنه‌ڕووى پڕۆژه‌ى سیاسى نوێ بۆ خه‌باتكردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانیان.
6- كۆتایى هێنان به پڕۆگرامى په‌روه‌رده‌یى خواستراو له ده‌ره‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ به كوردى كردنى ئیسلام و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و كولتوره به‌رفراوانه‌ى كه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هه‌یه‌تى.
ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە