بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارە

هاوار عه‌باس - 9-10-2018 - 10520 جار خوێندراوەتەوە


ماوەیەکە خەڵکانێک کە بەهەر شێوەیەک ئاراستەکرابن،هێرشی ناڕەوانە دەکەنە سەر سەرۆک کۆماری نوێ و دەیانەوێ بەو توانا لاوازەی کە هەیانە،ئەزموون و توانای لەبن نەهاتووی د.بەرهەم سالح کەم بکەنەوە ، کەمن پێم وایە هۆکارگەلێک هەن کە چەند حزبێک لە ڕێگای ئۆرگان و کادیرە بەناوپێشکەووتوەکانیان دەیانەوێ هاونیشتیمانیان چەواشە بکەن بەوەی بەرهەم سالح بۆ پلەو پۆست لەقەوارەکەی هاتۆتەدەرێ ، بەڵام ئەوە ناڵێن کە بەرهەم سالح دەتوانێ ناوەندی بڕیار بۆ کورد بگەڕێنێتەوە کورد بباتەوە بۆ سەردەمی سەرۆک مام جەلال ، ئەوەی پێویستە بووترێت ئەوەیە بۆچی حزب و بزووتنەوە سیاسیەکان لەو کاراکتەرە ژیرە، زیرەکە،خاوەن ئەزموونێکی سیاسی و دیبلۆماسیە دەترسن ، ئەوەشیان هۆکاری هەیە.

یەکەم ؛مەسەلەی بڕیاری ووڵات 
بەرهەم سالح بەهۆی ئەوەی دۆستایەتیەکی باشی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە لەمەو بەدوا هیچ شتێک بێ فلتەری ناڕوات ئەوەش هۆکاری ئەوەیە حزبەکان دەترسن بە دڵی ئەوان نەبێت و ئەمجارە کورد لە بەغداد بڕیار دەدات نەوەک هەولێر .

دووەم؛ توانا 
بەرهەم سالح ،توانا و ئەزموون و هونەری سیاسی زۆرە ، لەمەو بەدوا ئەو هونەرەی مامۆستایەکەی لە بەغداد پەیڕەوی دەکرد ئەمجارە خوێندکارەکەی بە توانا و فێرگەی مامۆستاکەی پەیڕەوی دەکات ، ئەمەش ترسی خستۆتە ناو دڵی بەشێک لە حزبەکان .
سێیەم ؛ پشتیوانی حزب 

لەئێستادا دەبینین چەندە بە پەرۆشەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان،هەوڵی ئەوە دەدات پشتیوان و هاوکاری کاندیدەکەیان بن ئەوە ڕەنگی داوەتەوە لە میدیا و ئۆرگانەکانی ئەو حزبە ، ئەمەش هۆکارێکی ترە کە حزبە ناڕازیەکان،  ترسیان لێ نیشتووە لەوەی ئەو هێزەی سەرۆک کۆمار بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی جارانی.

چوارەم ؛دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار

وا دیارە لە ماوەی ڕابردوو چەندین کێشە بۆ کەرکوک دروستکراوە نەهێلدراوە پارێزگارێکی نوێ دابنێرێت لە دوای 16 ئۆکتۆبەرەوە ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکی کەرکوک ئەزیت بدرێت ، میدیا سێبەرەکانی حزب  و سیاسیەکان خەڵکیان وا بەلا ڕێدابردووە کە کەرکوک لە ئێستادا دۆزەخە هەرکەسێک بچێت دەسوتێت ، لەوێنە ئەسڵەکەشدا وانیە و خەڵک بەئاسایی دەژیت ، بەڵام پێویستی بەڕێکخستنەوەی ئیداری و ئەمنیە ، ئەوەش بەدەر لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگا دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و سەرۆک کۆماریشە ، جگە لەوەش بێ گەڕانەوە بۆ سەرۆک و ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانرێت بە تەوافق پارێزگارێک دابنرێت، ئەوەش لە ڕێگای بەرهەم سالحەوە چارەسەر دەکرێت ، پێم وایە هەنگاوێکی باشە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکوک ، زیندووکردنەوەی سیاسەتەکانی سەرۆک مام جەلال.

لەکۆتایەکەی دەڵێم بەرهەم سالح تا چوار ساڵی تر سەرۆک کۆمارە و چاوەڕوانی زیندووکردنەوەی سیاسەتەکانی،سەرۆک مام جەلالی لێدەکرێت و ڕێگایەکی سەخت و دژواری لەبەردەمە، بەڵام خوێندکارەکەی مام زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP