کێ..بۆ .. پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار ناکات..؟؟

دڵشادی عومەر کاکی - 8-10-2018 - 37310 جار خوێندراوەتەوە

 دەبێ ئەم دیوارە بڕوخێ     

  بەڕوخاندنی دیواری بەرلین هەردووبەشی ئەڵمانیا یەکی گرتەوە..بەدرێژایی ٢٨ ساڵ ئەم دیوارە خیزانەکانی بەرلین وئەڵمانەکانی لێک دابڕی ولێک جوداکردەوە،کەچی ئیستا ڕێک ئەمرۆ ٢٨ سالی تەواوە  ئەم دیوارە ڕوخاوەو هەردو بەشی ئەڵمانیای کردۆتە یەک خێزانی بەختەوەروئارام و ئاسودە.                                                                                                 
جەنگی سارد   
 لەپاش جەنگی ساردئەڵمانیای دێمۆکراتی وسەربە سۆڤیتی جاران وبەشی رۆژئاوای سەربە ئەمریکا بەریتانیا فەرەنسا لێک جودابونە، جەنگی سارد ئەو دیوارەی دروستکرد و، هەرچەندە دوباڵی رەنگاو رەنگی چۆلەکەی فریشتەی لەسەر نەخشکرا کە دەکرا بۆ بەشداریی ئازادی بچیتە نێوان ئەو دوباڵە رەنگینە وە   .                                                    
سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم..پیرۆزبایی لە ئەنجیلا مێرکل دەکات

هەر لەگەڵ دەستبەکاربونی دوێنێ سەرۆک کۆمار دکتۆربەرهەم نامەو بروسکەی پیرۆزبایی گەیاندە ئەنجیلا مێرکل راوێژکاری حکومەتی ئەڵمانیای یەکگرتو..بۆیادی یەکگرتنەوەی هەردوبەشی ئەڵمانیا بۆڕوخاندنی دیواری بەرلین.ئاواتی پێشکەوتن وئارامی ئاسایش وبەختەوەری وپێشکەوتنی بۆگەلانی ئەڵمانیا کردە پەیامی دۆستایەتی هاوبەش.     

کێ.. بۆ ..کەی.. پیرۆزبایی لەسەرۆک کۆمار..(دکتۆر بەرهەم) ناکات؟؟؟       

ویستم وەڵامەکە لەخوێنەری ئازیز وەرگرم بەرلەوەی پاچێک بدەمە دەستی بەرلەوەی دیوارەکەی دێگەڵە بڕوخێنێ ویستم وابکەم کە لەم نێوانەدا هەرنەبێ ڕەعیەتی حیزب خەبەرکەمەوە .لەم جەنگی ساردە .لەم ئاشوبی خێڵە..ویستم وا بنوسم کە دەبوبپرسم ولەوەڵامەکی بگەڕێم بۆ؟؟ کەی؟؟ پیرۆزبایی دودڵی دەوێ؟؟ خۆهەموتان دەزانن کێ و..کێن ؟؟ ئەوانەی کە باوەش بە تاریکیدا دەکەن وپشت دەکەنە ئاشتی ودۆستایەتی  ئاخر درەنگ بێ یان زووخۆهەردەبێ دەست بخەیتە ناودەستیی سەرۆک کۆمار..ئیتر ئەو دیوارە بڕوخێنن ئەو جەنگە ساردە گەرم مەکەن .                                                                                                                              


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP