سەرۆكێكی بەهێز ..

سەپان ئەنوەر - 7-10-2018 - 78329 جار خوێندراوەتەوە

بێگومان مامی گەورەمان  سونبولی ئاشتی و ئەندازیارو كۆكەرەوەی هەموو پێكهاتەكانی عیراق بوو ، بەڵام عیراقی دوای مام عیراقێكی فرە نەتەوەیی لێكترازاو و پڕ ململانێی تایفی نەتەویی، عیراقێكی خێر لەخۆنەدیو لە ئەنجامی ململانێی سیاسیە هەڵپەرست و بەرژەوەنخوازەكانی ناوەخۆیی، بووە هاوكێشەیەكی ئاڵۆز ، كە لەتواناو ئیرادەی هیچ سیاسیەك نەبوو بتوانێت بەردەوامی ‌بدات بە یەكریزی و ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان و ئارامی ناو ماڵی عیراق  بەگشتی و كورد بە تایبەتی، هەرئەوەش بوو بوە هۆی دوركەوتنەوەی هەموو حزب و لایەن و نەتەوە و مەزهەب و ئاین و چین و توێژەكانی عیراق و ململانێكان لە قاڵبدران و بە شەخسەنەكران ، بەهۆی ئەوەی كەسی شیاو لە شوێنی شیاو نەبوو ، دەرەنجام كورد زەرەرمەندی یەكەم بوو. 

بەڵام هەڵبژاردنی دكتۆر بەرهەم باشترین بژاردە بوو كە تاكە سەركردەو سەرۆك دەبێت دوای مام  لەتوانای دایە بەستەڵەكی نێوان بغداو هەولێر نەهێلێت عیراق و كوردستان برازێنێتەوە بە چەپكەگووڵەكەی مام جەلال، دەبێتە پارێزەری یەكپارچەیی خاكی عیراق و قەوارەی هەرێمی كوردستان، دەبێتە ئاوێك بەسەر ئەو ئاگرەی كە گڕی بەرداوەتە پەرێزی پێكەو ژیانی سیاسی و ئاشەوایی نێوان پێكهاتەكان عیراق، بەتایبەت كە نێو ماڵی كوردی پێوەی گیرۆدە بووە. 

دڵنیاشم یەكێتیی ئەو یەكێتیی یە ی جاران نابێت بە هۆی ئامادەكی سەركردەیەكی حكیمی وەك دكتۆر كە ئامانجی سەرەكی بە هێزكردن و گێرانەوەی سەنگ پێگەی هەرێمی كوردستانە لە بەغدا. 

مێژووی دكتۆر بەرهەم لە حوكومڕانی و بەرێوەبردندا وەك رۆژی ڕووناك دیارە ، بە قسەی زلی كەسانی بێ عەمل لە كەدار نابێت  بەری رۆژ بە بێژنگ ناگیرێت ، چونكە دكتۆر بەڵێنی داوە بەكردار بیسەلمێنێ وەكو لە رابردوو سەلمێنراوە ،دەبێتە هەوێنی ئاشتی نێو ماڵی كوردی لەلایەك و نیو ماڵی كوردو عەرەبیش لە لاكەی تر ، چونكە ئەوە دكتۆر نیە تێگدەری یەكریزی نێو ماڵی كورد بێت، ئەوەی شكۆی یەكریزی ماڵی كوردی شكاندوە ، بازرگانەكانی حزب و ئەشخاسە بوغزن و رق لە دڵەكانن كە لە هەموو بارودۆخێكدا بوونەتە مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان ، كۆمەڵگە حەساوە نەبون لە ژێر حوحومڕانیان چونكە بەردەوام مەستی پۆست و پارەو مشغولی بازرگانی نەوت و عقودی ژێر بەژێرن لەسەر حیسابی خوێنی شەهیدان و رۆلەی ئەم گەلە خێر لە خۆنەدیوە.  

بوونی دكتۆر بەرهەم بە سەرۆكی عیراق دەبێتە 

وێستگەیەكی مێژوویی نوێ لە ژیانی سیاسی و حوكمڕانی عیراقیەكان و  بۆ گۆرینی نەخشەی سیاسی و بالانسی ھێز بە قازانجی كورستان، یەكێتیش دەباتە قۆناغێكی زێڕین ، بۆیە خوێنكارە بە ئەمەك دڵسۆزو بەوەفاكەی رێبازی مام ئەمڕۆ لە كۆشكی سەرۆكایەتی عیراق پەیامی بوژانەوەو بەڵێنی بیناكردنی عیراقێكی یەكگرتوو ئارام وسەقامگیر بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی عیراق دا، دور لە عەقلی حزبی تەسك و  مەزهەبی و تایفەگەری ، بەڵام بە داخەوە لە بری پیرۆزبایی و شانازیكرن بە سەرۆكی نوێی عیراق تازە بەتازە هەرەشەی گۆرینی فۆرم و ستایلی سیاسی و حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP