بەرهەم ساڵح، ڕاستکردنەوەیەکی مێژوویی

دەلیل جەمال - 6-10-2018 - 16694 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵگەی کوردی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەشی ئاڕاستە سیاسییەکان بووە، زەحمەتە لەو دابەشکارییەدا، بتوانی ڕاپرسی درووستت دەست بکەوێت لەمەڕ هەڵوێست و ڕووداوەکان، چونکە کاریگەری سیاسییانەی ڕواڵەتی کاریگەری لەسەر بۆچونەکان هەیە.

بەتاریخی کورد هەڵەی مێژووی هەن و لەوشوێنەی زەرورەت بووە یان گونجاو بووە ڕاست نەکراوەتەوە، یان هەنگاونان و هەڵوێست قورس بووە، چونکە سیاسەت بەمانا جەوهەری و درووستەکەی ناهاتووەتە ناو فەزای کلتوری و فەرهەنگی کورد، بۆیە بەچاویلکەی شۆڕش و شۆڕشگێڕی لە ئاراستە سیاسییەکان ڕوانراوە.

لەدوای ڕاپەڕین و شەڕی ناوخۆ مام جلال لە دیدی سیاسیانە توانی هەڵەیەکی مێژووی شەڕی ناوخۆ ڕاست بکاتەوە تەواوی گرێ و عوقدە نادروستەکانی کردەوە و شاڕێیەکی باشی سیاسی بەڕووی سیاسەت و ململانێی سیاسی کردەوە.

ئێستاش بەرهەم ساڵح توانی هەڵەیەکی مێژووی لەم ڕۆژگارەی کورد کە تەواوی پەیوەندییەکانی کورد لەبەغدا خراپ و فەزایەکی ئاڵۆزو تێکچوو هەبوو، توانی بەغدا بکاتە سەنتەری بەهێزی سیاسەتی کورد و ململانێی کوردیانە، گەرچی هەندێک بە دیوەکەی ترا بەترازانی ماڵی کوردی وێنایان کرد. بەڵام لەڕاستیدا وانییە بەڵکو دیوەکەی دیکەش درووستە، کەبەغدا خاڵی وەرچەرخانێکی دیکەیە بۆکورد.

تەواوی ئەو تەنگەشەییەی سڕییەوە لەناو شارعی عەرەبیدا دروست بوو بوو، کەکورد دڵۆسۆزی عێراق نییە و تەنها شەریکی سەروەت و سامانی عێراقە، بەئاراستەیەکی تر پارتیش ئێستا بەشێکە لەو ڕاستکردنەوە مێژوویە، کە بۆ کورد لەم قۆناغەدا گرنگ و هەستیارە و پێویستە کورد بەبەهێزی لەبەغدابێت.

کە من پێموایە بەرهەم ساڵح دەتوانێت کاریگەری تەواوی لەناوشارعی عەرەبی هەبێت و دەشتوانێت عێراق لەجەنگ و ململانێ ناوخۆیی و دەرەکییەکان بپارێزێت، دیارە پاراستنی عێراق واتە پاراستنی هەرێم ..چونکە ئاڵۆزی عێراق ئاڵۆزییە بۆهەرێم و بەپێچەوانەشەوە.

بۆیە دەبێت لەو ڕوانگەیەوە بڕوانینە زەروورەتی بەرهەم ساڵح لەبەغدا، نەک لە بیری تەسکی حزبی و لەقاڵبدانی زەرورەتی نەتەوەیی بەئامانجی قازانجی کاتی حزبی. بەرهەم ساڵح بەوچاویلکە نابینرێ و بە عەقڵییەتەش نابێ بپێورێت، پێوەری مێژووی گرنگە پێوەری واقع و لۆژیک گرنگە...


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP