هەواڵی ئەمڕۆ

به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌رده‌م بڕیاری قورس و به‌رپرسیارێتی نیشتیمانیدا

هانا قاسم - 24-09-2018 - 15529 جار خوێندراوەتەوە

ئاشکرایە دەوڵەتی عێراق بە دۆخێکی  نا سه‌قامگیری  سیاسی و ئابووری و ئەمنی تێپەر دەبێت، قۆناغێک پڕ لە کێشە و قەیران، بەجۆرێک دۆخەکە تەواو ئاڵوزە، قه‌یرانی قوڵی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی هه‌یه‌، له‌ناوخۆی عێراقدا به‌ریه‌كه‌وتنی به‌رده‌وامی گروپه‌ ئایینی و مه‌زهه‌بی و ئیتنیكیه‌كان هه‌یه‌، ئاستی خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان زۆر نزمه‌. 

له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشدا  كێشه‌ مه‌ترسیداربوونی هه‌یه‌،  ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی وه‌ڵاتانی هه‌رێمی وه‌ك توركیا و سعودی. 

بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە و تێپەراندنی دۆخەکە،  بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست و سه‌قامگیر له‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و ده‌رهێنانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ له‌ چنگی قۆرخكاری پارتایەتی تەسک‌، پێوسیتە عێراق سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانێکی بەھێز و خاوەن توانایەکی باش و گونجاو ھەڵبژیرێت تا کێشە کەڵەکەبووەکان چارەسەر بکات.

بەپێی ئەو دابەشکارییە سیاسیەی لە عێراق کراوە پۆستی سەرۆک کۆمار لە پشکی کوردە، بۆ ئەمەش لە چەند رۆژی ڕابردوودا یەکێتی نشتیمانی د. بەرھەم ساڵحی بۆ ئەو پۆستە بەربژێرکرد، یەکێتی لەم کارەیدا ھەنگاوێکی باش و ژیرانەی نا تا لەلایەک بەشێکی کێشەکانی ئەم ناوچەیە چارەسەر بکات، لەلایەکیتر کەسێکی بەتوانا و خاوەن کارێگەر بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکات کە پێگە و رووڵی گەورەی ھەیە لە عێراق و ناوچەکە.

بەرھەم ساڵح تا رادەیەکی باش دەتوانی کۆتایی بەکێشەکان بھێنێت و لایەنە ناکۆکەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆبکاتەوە، لە رووی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش دەتوانی پێگەی عێراق تا ئاستێکی پلە بڵند بەرزبکاتەوە، سەبارەت بە گەلی کوردیش دەتوانی ھاوسەنگی ھێز لەنێوان ھەرێم و بەغدا بگیرێتەوە و مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد بپارێزێت، بۆ ئه‌م ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌ مێژوییه‌ گرنگ بوو به‌رهه‌م ساڵح بریارێكی قورس بدات، سه‌ره‌نجام له‌ پێناو  له‌ ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌ نیشتیمانیه‌ بریاره‌ قورسه‌كه‌یدا.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP